nawendi_hyzb.jpgبە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانەوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن هەموو حیزبەكانی بەشدار لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی

كوردستانی ئێران پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەكەین.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمون‌و لێهاتوویی جەنابتان لە ئیدارەی حكومەت‌و دڵسۆزیتان بۆ گەل‌و نیشتمان، هیوادارین بە هەوڵەكانی ئێوە ژیانی خەڵك لە باشوری كوردستان روولەباشبون بكات‌و وەك هەمیشە ببنە پاڵپشت بۆ هەموو كوردان لە هەر چوارپارچەی كوردستان.

جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین‌و هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە‌و دۆزی رەوای كورد دەخوازین.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
8ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
29ی مەی 2019ی زایینی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.