گرتە ڤیدیۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
سڵاو لە سەر قافڵەی شەهیدانی کوردستان شەهید پێشەوا قازی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان و دوو هاورێی شەهید، سەدری قازی و حەمەحوسێن‌خان سەیفی قازی، شەهیدانی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی چوارچرای شاری مەهاباد.
ئەم کلیپە لە شەهیدانی ڕاپەرین و شۆڕشی ژینا لە یاد و بیرەوەری ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان دا ئامادە کراوە و لەم ڕۆژەدا ڕێز شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی سەر شەقام و بنەماڵەکانیان دەگرین و ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێرانی نێوخۆ و سەر شەقام و نێو گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی و پێشمەرگەکانی سەنگەری خەبات دەگرین.
شەهیدانی شۆڕش و ڕاپەرینی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی رژێمی تیرۆریستی و تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران، ڕژێمی خوێن و پەت و سێدارە.
درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره، بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه. به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره ئاماده بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!
بۆ دیتنی وێنەگای شەهیدانی ئەم ڕاپەرینە سەردانی ماڵپەری گیاڕەنگ و ماڵپەری شەهیدان بکە.
https://giareng.com/shehidan
www.giareng.com
حەمەڕەسووڵ کەریمی
ماڵپەری گیاڕەنگ