ساڵنامەی باوزێ
ساڵنامەی باوزێ
بڵاوکراوەیەکی ، مێژوویی ، ئەدەبی ، کلتوری و ڕۆشنبیری گشتییە کە یەکی مانگی مای (٠١ ـ ٠٥ ) ی هەموو ساڵێک بە بۆنەی ڕۆژی باوزێ دەردەچێت.
خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەر “عومەر ئیسماعیل مارف”ە . بەرێزیان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا بە هەوڵ و تێکۆشان و هاوکاری چەند دڵسۆزێکی دیکە قۆڵیان لە دەرکردنی ساڵنامەیەک بە ناوی باوزێ هەڵماڵیوە و بە گشتی هەوڵ دەدەن کە لە بوارەکانی، مێژوویی ، ئەدەبی ، کلتوری و ڕۆشنبیری و تەنانەت جوغرافیای ناوچەش بابەت نووسراوە و دێکۆمێنت ئامادە بکەن و دواتر لە ڕۆژی دیاریکراوی هەموو ساڵێک دا و لە بڵاڤۆک و ساڵنامەی باوزێ دا چاپ و بڵاوی بکەنەوە.
ئەم ئەرکە جیا لە نیشاندانی ڕێز و حورمەت بۆ مێژووی پڕ لە شانازی باوزێ و باوزەییەکان، هاوکات پاراستنی داب و نەریت و کلتوری خاوێنی باب و باپیرانیش بە نەوەی نوێی گەلەکەشمان نیشان دەدا.