ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٩٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٩٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە ٨٩٤ی ڕۆژنامەی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی تێکۆشانی حیزبی لە ماوەی نیوەی یەکەمی مانگی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– شەق دەزانێ قۆناغ لەکوێیە!/ عەلی بداغی
– هێمای ئیدئۆلۆژیک/ ئاسۆ مینبەری
– دین ئامرازێک بۆ حوکمڕانی/ ڕەزا دانشجوو
– ناوەندگەرایی و ڕۆڵی پەراوێز لە پێناسەکردنەوەی ئێراندا/ ڕەحیم نزهەت‌زادە
– لە خۆیابوونەوە تا ئاوابوون/ سەربەست ئورمیە
– کوردستان ئاڵاهەڵگری یەکیەتی و هاواری بەرزی ئازادی/ کاوە سندووسی
– خۆپەسەندیی ترامپ و لاساریی خامنەیی/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور
– کۆتایی‌هاتنی سەردەمی تەقیە بۆ کۆماری ئیسلامی/ حەسەن قارەمانی
– چرا یاسین: ئایین یەکێک بووە لە فاکتەرە ھەرە دیارەکانی بەردەم لاوازی ناسیۆنالیزمی کوردی لەسەر دوو ئاستی نێوخۆیی و دەرەکیدا/ وتووێژ: شەهرام سوبحانی
– کۆماری ئیسلامی؛ سیستەمێک کە لەسەر خۆڵەمێشی ژیانی خەڵک ماوەتەوە/ ئەفشین مەعرووفیان
– بەرزە قەڵای وڵاتی خۆر و گڕ (شەهید شاڕوخ مرادی)/ برایم چووکەڵی
– لە کۆتاییدا کۆماری ئیسلامی هەر دەتکوژێ/ ئەلبورز ڕوویین‌تەن
– سەری کەڵافی دانوستانان لەنێو جامی ژەهردا ون بووە/ دارسمە
– کەلک‌وەرگرتن لە “بلاگەر”ەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی داگیرکاری لە کوردستان/ بێهزاد قادری
– نیشتمان وەک چەمکێکی گشتی لە دووتوێی مێژووی ئەدەبی/ ئاکۆ ئەلیاسی