کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان. نووسینی: عوسمان کەوکەبی شاد
کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە. ماوەی ٤٧ ساڵەشە خەبات و بەرخۆدان دەکات. پەکەکە لە کات و سەردەمێکدا دامەزرا کە توانەوەی کورد لە باکوری کورستان لە ئارا دابوو. زمان جل و بەرگ و کلتور و داب و نەریتی کوردی یاساخ بوو. بە کوردیان دەگوت تورکی چیای. لە ساڵی ١٩٨٤ دا دەستی بە شۆرشی چەکداری کرد. ئەندامانی پەکەکە راهێنانی سیاسیان پێکراوە و خولی کادیر و سەرکردایەتیان پێکراوە. ئەوان بیر و باوەر و ئەیدۆلۆژی خۆیان پەیرەو دەکەن. باڵی چەکداری و سەربازی پەکەکە، هێزی پارستنی گەل (هەپەگە) راهێنانی سەربازی و راهێنانی شەری پارتیزانی باشیان پێکراوە.
هەپەگە ماوەی ٤١ ساڵە بە دژی سوپای تورکیا کە ئەندامی رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکور، (ناتۆ) ە شەڕ دەکات. شەڕ و بەرگری لە گەڵ سوپای تورکیا و ناتۆ، بیر و باوەر و متمانە بە خۆ و هێزێکی لێهاتو و بە هێزی دەوێ. ماوەی ئەو ٤١ ساڵە زۆر بە بوێری و ئازایانە شەڕیان لە گەڵ لشکری تورکیا کرد. زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس بوونە قوربانی شەری نێوان پەکەکە و تورکیا.
پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی پاراستنی مێدیا لە رێکەوتەکانی ٥، ٦ و ٧ ی مانگی مەی ٢٠٢٥ کۆنگرەی ١٢ی یان ئەنجامدا. ئەو کۆنگرەیە لە سەر بانگەوازی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندکراوی پەکەکە بەرێووە چووە. لەو کۆنگرەدا بریادرا کە پەکەکە چەک دانێ و هەڵوەشاندنی خۆی رابگەێنێت.
پەکەکە لە مێژووی خۆیدا دەچتە قوناخێکی تری شێوەی خەباتی سیاسی و پارلەمانی بۆ داکۆکی کردن لە مافی گەلی کورد. ئەگەر حکومەتی تورکیا رێگا خۆشکەر بێت بۆ ئەو قۆناخە نوێە. ئەوە پەکەکە دەتوانی لە ناو چێوار چێوەی سنورەکانی تورکیادا خەبات و تێکۆشانی خۆی پەرە پێبدا.
پارتی کرێکارانی کرێکارانی کوردستان ئەمری سەرۆک عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان جێ بەجێ کرد. ئێستا پۆپەکە لە لای حکومەت و پارلەمانی تورکیایە. یاسای تورکیا بۆ رێ خۆش کردنی ئاشتی پێویستی بە گۆرینی و هەموار کردنەوە هەهە. لە پێش هەموو هەنگاوێکدا پێویستە ئەو یاسایە لە تورکیادا بگۆردرێت، وەک یەک ئاڵا، ئەک زمان و یەک نەتەوە. تورکیا فرە نەتەوە و کلتوریە و بۆیە پێویستە ئەو یاسایە کە ئاماژە بە رەگەزپەرستی دەکات هەڵبوەشێتەوە. ئەوجا رێگا بۆ خەباتی سیاسی بۆ ئەندامانی هەڵوەشاوەی پەکەکە خۆش بکرێت و بە گوێرەی یاسا رێگا پێدراو بن بۆ خەباتی نوێی سیاسی. ئاشتی تەنیا بە یەک لایەن ناکرێ و دەبێ هەردووک لایەن لە پرۆسەی ئاشتیدا چالاک و کارا بن. تورکیا دەبێ هێرشەکانی سەربازی و درۆنی و فرۆکەی خۆی رابگریت. بە ئاشکرا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکیەتی ئۆروپا و دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکات. هەروەها زیندانیانی سیاسی وەک عەبدوڵلا ئۆجەلان و دەمیرتاش و ئەوانی تر ئازدا بکات، هەتا بتوانن لە پرۆسەی ئاشتیدا راستە و خۆ بەشدار بن، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بە خێرای بچتە پێش و سەرکەوێ.
نووسینی: عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هامار وڵاتی نۆرویژ
بەرواری ١٢/٥/٢٠٢٥