.لە نەورۆز ترسان..!؟؟! پڕۆفیسۆر دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن

لە نەورۆز ترسان..!؟؟!
وەڵامێک بۆ (هشدار بیش از ۸۰۰ نفر از اصحاب علم ، فرهنگ و هنر به سیاست‌های فرهنگی نوروزی / بر شاخه نشستن و بن بریدن!+ اسامی)
**
پڕۆفیسۆر دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن
هەولێر – ٥/١٢٠٢٥ کوردی و ٥/٢٠٢٥ زایینی
**
(وەڵامێک بۆ – هشدار – یە کەی زاناو داناو پسپۆرانی ئیران سەبارەت بە پێشوازی کردنی کوردانی ڕۆژهەڵات لەنەورۆزی ساڵێ ١٤٠٤ هەتاوی )
لە نەورۆزی ئەمساڵ ١٢٠٢٥کوردی – ١٤٠٤ هەتاوی ئیرانی ، کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو دێی و شارۆچکەو شارێکی کوردستان ، تا دەگاتە تارانی پایتەخت ، پێشوازییەکی هێندە جوان و پڕهونەرو پڕ شادییان لە نەورۆز کرد ..مێژووی نەورۆز هەرگیز کاری وای بە خۆوە نەدیوە ، ئەگەر لە سەردەمی دەوڵەت و ئیمپراتۆریە کوردەکان ، لەم جۆرە شادییە دەوڵەت سەرچۆپی دەگرت، ئەوا ئەمجار میللەت ..بەڵێ میللەت بە پیرو جەوانیەوە بە ژن و پیاویەوە، تا دەگاتە پیری کەنەفتە ڕەنگ و ڕووێکیان بۆ نەورۆز ژیاندەوە ، کە مایەی شانازی هەموو مرۆڤایەتی بێت ، نەک تەنیا هەرکورد ، لەم شایی و لۆغانیە سەرتاسەریە .. نەچڵەدارێک شکاو نە دڵێک ڕەنجا !! شادی هەموو دڵێک و ماڵێک و گەڕەکێک و گوندێک و شارەدێیەک و شارۆچکەیەک و گەورە شارو ناوچەیەکی گرتەوە..لە ڕۆژگارێکی وادا کە بە فەرموودەی ( زانا کان)ی ئێرانی ئەمڕۆ((کشورِ عزیزمان ایران در شرایط بسیار حساسی است و بحران‌های بزرگی چون چالش‌های اقتصادی، گرانی، تورّم و کاهش شدید ارزش پولِ ملّی تا سردرگمی سیاستِ خارجی کشور و خطرِ احتمالی بروز جنگ، مهاجرتِ نخبگان و خروج سرمایه‌های مادی و معنوی کشور و ناتوانیِ دولتمردان در استیفای کاملِ حقوقِ شهروندانِ ایرانی، کشور را با مخاطراتِ بزرگی مواجه کرده است. ورود غیرکارشناسی بخش‌هایی از حاکمیّت از جمله قوۀ مجریه به «مباحثِ قومی» به جای تمرکز و توجه به ابرچالش‌های پیش‌روی کشور و ملّتِ ایران، خود زمینه‌سازِ چالش‌های بزرگ‌تری شده است. بر این اساس یادآور می‌شود)) بەڵێ ..لەمڕۆی ئیرانی پڕ کێشەو ڕوو بە جەنگ …کوردانی دڵ زیندوو عاشق بە ژیان ، لە جیاتی دەست بە ئەژنۆ گرتن و کڕوزانەوەو دۆشدامان و لەرزگرتن و دڵتەنگی و ترسان ..عاشقانەو پاڵەوانانە ئاڵای ژیان شادییە و وڵات پیرۆزە و نەرورۆز سەرشارەیان بەرز کردەوە ؛ ئاڵا بەرزکردنەوەیەک ..مایەی شادی و شانازی هەموو مرۆڤێکی ژیاندۆست و خاکپەرست و شادی مەبەست بێت !
بەڵێ لەڕۆژێکی ئاوا تەنگ و شادکاریەکی ئاوا کەس نەکردە ؛ زانا و بیرمەند و هونەرمەندانی ڕەنگ و ڕوو ناسراوی ئیرانی ..؟! بە بینینی ئەم هەموو جوانیە پڕ ڕەنگ و پڕ هونەر و شادیەی نەورۆز نابینن و.. توڕە و ترسگرتوو و غەمگینانە کەوتوونەتە هاوارڤای ڤای..((در برخی از استان‌های غرب و شمال‌غربِ کشور فراهم شد، بدون اینکه از پیش، برنامه‌ریزی دقیق و کارشناسی شده‌ای دربارۀ نحوۀ برگزاری و اجرای آن تدوین و تنظیم شود. در جریانِ برگزاری این مراسم، گاه شاهد بروز برخی رخدادها بودیم که نباید به سادگی از کنار آن گذشت. شوربختانه برابرِ برخی تصاویر و اخبارِ منتشر شده، آنچه که با عنوانِ مراسمِ «پیشواز از نوروز» در برخی از استان‌های غرب و شمال‌غربِ کشور از جمله استانِ کُردستان و استانِ آذربایجان غربی رخ داد، فروکاستنِ نوروز از یک جشنِ بزرگِ ملّیِ ایرانی، به یک مراسمِ خُردِ قومی و طایفه‌ای و محلّی بود)) کەوتوونەتە هاوارو –هشدار !!؟؟- دەدەن و دەوڵەت و پۆلیس و نێوەندە ئەمنییەکان دنە دەدەن وبە زمانی دڵ دەڵێن : ڤای ڤای ڤای دولت در خطر است !!؟؟ بەداخەوە ئەم زانا و سەردەستانەی ئیران ئەوە نازانن کە لە ڕاستیدا ئەم هاوارو – هشدار –یەی ئەوان گەورەترین و کەم وێنەترین خەتەرە کە تا ئێستا لە هەموو مێژوو دا ئیران بە خۆیەوە دیبێت !؛ لە مێژوودا ئەگەر ئیران کەوتبێتە بەر مەترسی ، ئەوا مەترسی لە شکەری بووە ؛ بەڵام ، ئەم مەترسیە گەورەیەی ئەمڕۆ ، مەترسی کۆربینانەی زەمەن و زەمان و زەمین و زانا و داناکانی ئیرانی ئەمڕۆیە!! مەترسیەک کە دەیانەوێ و دەخوازن ئیران لەم یەکڕەنگیەدا بمینێ و یەکڕەنگترو قاڵبگیرتر بهێڵن و دەمەزەردی بکەنەوە !! سەیرە لە نێو ئەم هەموو زاناو دانایەی – هشدار – کردوو کەسێکی مرۆڤدۆست و دیموکراتخوازی تێدا نەبوو ؟! دەنگ هەڵبڕن و بێژن..ئای جانەم بوەستن ئەم (( خُردِ قومی و طایفه‌ای و محلّی)) یانە ش مرۆڤن وئیرانین و مافی ئەوەیان هەیە شادبن و شادی ببخشنەوە نەورۆزی خۆیان پیرۆز بکەن !؟ لە جیاتی ئەوەی ئەم هەموو زاناو هونەرمەندو داهێنەرو شاعیرو مێژوو ناس و مێژوو نووس و کۆمەڵناس و لێکۆڵەرو مامۆستای زانکۆیە ..بێن بەم هەموو ڕەنگاو ڕەنگیەوە تێکەڵی شادی ئەم خەڵکە بن و شادیەکەیان ڕەنگاو ڕەنگترو شادترکەن و هەموو ئیران شاد بکەن !؟؟ هاواری تێکدان و ڕێگرتن و قەدەغەکردن و دەمگرتنیان بۆ دەکەن !؟! من خۆم وەک کەسێکی دۆست بە ئیرانیان و فەرهەنگ وکلتورو هونەریان توشی شۆک بووم ، کە ناوی هەندێک لە ئەو ئوستادانەم بینی کە من بە هۆی بەرهەمەکانیانەوە ناوم بیستوون و بەرهەمم خوێندوونەتەوە وخۆم بە شاگردی ئەوان دەزانی !؟ هشدار – ی ئەم هەشت سەت واژۆکردوو و بەردەوام واژۆکردنە ، منی زیاتر شۆککرد لەوەی کە دەوڵەت لە مێژوودا کردوویانەو و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانەو بەردەوام دەیکەن دژی نەورۆزیان !؟ مخابن..سەت مخابن کە ئەم هەموو زاناو دانایە ئاوا بیر لە داهاتووی ئیران دەکەنەوە ؟؟! ئەو مەترسیەی لە هاواروئەم –هشدار –یەی لەم بەڕێزانەوە بەرز بووەتەوە زۆر ترسناکە بۆ داهاتووی ئیران ! واچاکە ئەوەش بڵێین .. ئەو –هشدار- یەی ئەو بەڕێزانە نووسیوەتیان هیچ وەختێک لە داهاتوودا نەخۆیان نە نەوەکانیان و نە هیچ ڕۆشنبیرو زانایەکی ئیرانی ناتوانێ شانازی بەم کارەوە بکەن ، بەڵکە خاڵێکی ڕەشە بە تەوێڵی نووسەرو واژوکردووانی ئەم –هشدار-یە شەرم ئاوەرە .. بەرامبەر بە بەشێکی مەزنی هاوڵاتیانی ئیرانی هەمەڕەنگ!!
ڕێشەی جەژنی نەورۆز لە کوێوە دێت؟
ڕاستە ئیران زۆر لە کۆنەوە بە هەموو دەسەڵات و ئیمپراتۆریەکانیەوە ، ساڵانە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کردووەو بە دەسەڵات و بە میللەتەوە، ئەمەش لە سەردەمی ئیلامیەکانەوە شەش حەوت هەزار ساڵ لە پێش زایینەوە تا ئەمڕۆ، بەڵام لەم ماوە دوورو درێژەدا کەمترین دەسەڵاتیش دەسەڵاتی- ئیرانی فارسی- بووە !! لەم چل و ئەوەندە ساڵەی دواییش لە پەنای ئایین و ئایینزاوە زۆر ساڵ نەورۆز قەدەغە و حەرام کراوە !؟! ئەگەرچی ئەم زاناو بیرمەندو پسپۆرانە ، لە پیرۆزکردن و شادی بەخشینی نەورۆز بێزارن .. ئەوەش لە بیرناکەن ڕیشەی نەورۆز ئیفتیخار!؟ ئامێزەکەی وەک مەدالیا بکەنە ملی خۆیان ! دەنووسن :(( یادآوری می‌کنیم که جشنِ نوروز، جشنِ باستانی، ملّی و افتخارآمیزِ ایرانیان است و به هیچ قوم و قبیله‌ای تعلّق ندارد و همۀ ایرانیان با هر زبانِ محلّی و مذهبی، بخشی از جغرافیای معنوی این جشن بشمار می‌آیند.)) لە ڕستەی جەژنی کۆنی میللی ئیرانیەکانە ، ناکرێ مەبەستی هەموو ئێرانیەکان بێت : دەنا بەم –هشدار-یە شەرم ئاوەرە دنەی دەوڵەت و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانیان نەدەدا ، بەخۆکەون نەورۆزکردنی بەم شێوە پڕ شادیە لە میللەتی کورد قەدەغە بکەن ! ئەوەتە جارێکی تر جەژنی نەورۆز خاس بە هی خۆیان دەزانن و دەنووسن : ٠(( نوروز، جشنِ ملّی و میهنی ایرانیان است و نمی‌تواند محلِّ منازعاتِ کاذب و مصنوعیِ قومی و قبیله‌ای باشد.)) ئەو بەڕێزانە ئەوە لە بیرە خۆ دەبەنەوە، کە نەورۆز هەر لەسەردمی سۆمەرەوە بە چوار لادا بڵاوبووەتەوەو ڕەنگێکی جیهانی ئەوێ ڕۆژێی ورگرتووە ، ئەوکاتە – ئیران – بەو مانایەی کە ئەم زانایانە مەبەستیانە هەر لە گۆڕێ نەبووە !؟ کەچی هەر لەم – هشدار-یە ناڕێک و نازانستیە پەنجە بۆ جوگرافیای شادی نەورۆز درێژ دەکەن و دەنووسن : ((در استان‌های غرب و شمال‌غربِ کشور، بویژه در استان‌های آذربایجان غربی و کُردستان، از نگاه ما اقدامی بغایت نگران‌کننده و تحریک‌کننده و شایستۀ نکوهش است)) لە کاتێکدا نەورۆز بە شیر حەلالی خۆیان دەزانن ، کەچی شادی کردن و نەورۆز پیرۆزکردنی کوردان بە هەنگاوێکی بێغایەت نیگەران کارە دەزانێ!!
دەی بابزانین نەورۆز لەکوێندەرو لەکەیەوە سەری هەڵداوە!؟ پسپۆرانی بەڕێزو زاناکانی ئیران دەزانن ، نەورۆز لە داستانە سۆمەریەکانەوە باسکراوەو بەتایبەت لە داستانی کۆن و بەناوبانگی (( دەمموزو عەشتار)) باس لەوە کراوە ڕۆژی هاتنەوە سەردنیای دەمموزی ، ڕۆژی (( جەژنی زەگموک)) ەو سەری ساڵی سۆمەریەکانە کە هەمان سەری ساڵی کوردی و هەمان ڕۆژی ((جەژنی نەورۆز)) ە ! لەم داستانەش دا ئەگەر بەوردی بیخوێنینەوە دەبینین کە دوو کەسایەتی یەکیان جوتیارو ئەوەی تر شوان ، ململانێی ئەوەیانە هەریەکە بۆ خۆیان دڵی – عەشتار –بەدەست بێنن وبۆ ئەم کارەش هەریەکە بە بەرهەمی خۆی دا هەڵدەڵێ و جوتیار نانی گەنم پەسن دەکات و مەڕدار شێرو پەنیری مەڕی خۆی؛ ئەمەش هێمایە بۆ سەرەتای سەر هەڵدانی پیشەی جوتیاری و مەڕداری کە زەمەنەکەی دەکاتە (دەهەزار ساڵ پێش زایین) چۆن کە ئەم داستانی دەمموزو عەشتارە زەمەنی سەرهەڵدانی زۆر پێش زەمەنی نووسینەوەیەتی ! کەواتە ئەفسانەو کلتوری سۆمەریەکان پێمان دەڵێن : تەمەنی نەورۆز ئێستا(( دوازدە هەزار )) ساڵە، چۆن زاناکانی ئەفسانەو کلتوری و سۆمەرناسەکان تەمەنی داستانی دەمموزو عەشتاریش بە دە هەزار ساڵ پێش زایین دەخەملێنن!! دواجار بەڵگەکانی تەمەنی دوازدە هەزارساڵەی دەمموزو عەشتار هەر لێرە ناوەستن ، بەڵگەی شوێنەواری هەر لە کوردستان دەکەونە دەست زاناو پسپۆرە زانستخوازەکان و بە ئاشکراو بە بەڵگەی شوێنەواری دەیسەلمێنن جەژنی نەورۆز تەمەنی دوازدە هەزار ساڵە .
شوێنەواری گرێ مرازان – بە ترکی کوبیکلی تەپە ..
پەرستگای( گرێ مرازان ) کە بە کوردی ( گرێ ناڤوکێ ) شی پێدەڵێن و بە ترکیش پێی دەڵێن کوبیکلی تەپە ) ، ئەم پەرستگایە دەکەوێتە نزیک شاری (ڕەها) ی باکووری کوردستان و لە تەنیشت گوندی ( خرابەڕەشکێ ) ! ئەم پەرستگایە ساڵی ( ١٩٦٣ ) شوانێکی کورد بەردێکی خۆشکراو لەسەرگردی ( گرێ مرازان ) بە دەرەوە دەبینێ ، بیردەکاتەوە دەزانێ ئەم بەردە ئاسایی نیە ، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری لێ ئاگادار دەکاتەوە ، ساڵی (١٩٩٤) شوێنەوارناسی ئەلمانی پرۆفیسۆر (کلاوس شمیدس) دەچێتە ئەم شوێنەو دەس بە هەڵکۆڵێن دەکات ، لە ئەنجامدا بۆی دەردەکەوێ کە ئەمە ( پەرستگا )یەو تەمەنی (١٢هەزار ساڵ )یە ، کۆنترین پەرستگایە لە هەموو جیهان، لە وردی خوێندنەوەی نەقش و هێماکانی سەر ستوونە گەورەکانی گرێ مرازان ، بۆیان دەرکەوتووە دانیشتوانی و دروستکەرانی ئەم پەرستگایە ، چاودێری ئاسمان و مانگ و ڕۆژیان کردووە و کۆنترین ساڵنامەیان دا‌هێناوە و جەژنێکیان هەبووە ، ئەو جەژنە کەوتووەتە ڕۆژی ٢١/٣ساڵی زایینی ، کە دەکاتە هەمان ڕۆژی سەری ساڵی سۆمەری و کوردی و هەمان جەژنی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستان ، کلاوس شمیدس وەک سەرۆکی لێژنەیەکی پسپۆر ئەم لێکۆڵێنەوە زانستیانەی کردووە ، هەروەها دیسان ((،نووسینگەی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەدەنبەرە ڕایگەیاند :(مارتن سوێتمان ، کۆنترین ساڵنامەی دۆزیوەوتەوە کە لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی شێوەی نیە! ئەم ساڵنامەیە لەسەر یەکێ لە ستوونەکانی گرێ مرازان – کوبیکلی تەبە – لە خوارووی ئێستای ترکیا نەخشێندراوە ! ) کە ستوونەکە ستوونی ( ژماە ٤٣ ) ئەم
ستوونە شەش مەتریە ، ئەوا نیشانەی سەری ساڵەو ئەم سەرە ساڵەشیان کردووە بە جەژن ، کلاوس شمیدت دەڵێ : ( ئەم جەژنە لە ڕۆژی ٢١/٣ کراوە ) دیارە ٢١/٣ ێش دەکەوێتە بەرامبەر ڕۆژی ١/١سەری ساڵی کوردی و سۆمەری و هەمان ڕۆژی ( جەژنی نەورۆز)ی ئێستای خۆمانە ! ئەمەش جارێکی تر دەری دەخات کە جەژنی نەورۆز جەژنێکی کۆن و بڵاوەو لە هەموو ناوچەکە پیرۆزکراوە ، مارتن سوێتمان پسپۆری شوێنەواری و سەرۆکی لێژنەی زانکۆی ئەدەنبەرە ، ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکەی تەواوکەرو پشتگیریە بۆ ڕاکانی کلاوس شمیدس و ئەندامەکانی لێژنەکەی، ئەمانەش بیانین و کورد نین ، تا گومان لە لێکۆڵێنەوە زانستیەکانیان بکرێ ! دەی ئێستا دەرکەوت ئەم جەژنە ڕیشەو سەرهەڵدانی لە کوردستانەو بە ڕیشەو سەرهەڵدان هیچ پەیوەندیەکی بە ئیران و فارسەوە نیە! ئەوانیش هەر لە کوردستانیان وەرگرتووە ، من لێرە ڕووم لە مامۆستای بەڕێز ( عەلی دەهباشی ) دەکەم و داوای لێدەکەم جارێکی تر کتێبەکەی خۆی ( نەوروز- ١٣٨٨) کە کۆی کردووتەوەو چاپی کردووە ، هەر لەو کتێبە نۆ لێکۆڵەری بەڕێز ڕێشەی نەورۆز دێننەوە (( سۆمەرو بابیل و دوو ڕووباران و میزۆبۆتامیاو باکوری عیراق و کوردستان )) دەی ئێستا ئیران وەک هشداریەکان مەبەستیانە کەی خاوەنی نەورۆزن ؟! دواجار ئەوانیش وەک وڵاتانی تر لە کوردستانیان وەرگرتووەو وەک جەژنی خۆیان مۆری دەکەن !! نەتەوە یەکگتووەکانیش ساڵی ٢٠١٠ کە جەژنی نەورۆزیان کرد بە جەژن و ڕۆژێکی جیهانی ، بە جەژنێکی ئیرانی ناویان بردو ئێستا خەریکن هەڵەکەی خۆیان ڕاست دەکەنەوە !! بەڵێ هشداریەکان و ئەوانی تریش ، نەورۆز بە مولکی خۆیان ئیران دەزانن، بەڵام ، چاویان هەڵنایە کوردە ئیرانیەکان لە جەژنی نەورۆز شاد هەڵپەرن و نەورۆز پیرۆز بکەن ؛ ئەم نەورۆزکردنەی کوردانێ ڕۆژهەڵات دەخەنە بەر گومان !! ئەوانەش کێن؟ فەرموون ناوی هەندێکیان بخوێننەوەو بزانن چ زاناو پسپۆرێک هەن و ناویان لە نێو لیستەکۆتایی نەهاتووەکە دان ..(( این بە گزارشی خبرنیگاری برای نخستین بار است که تنوعی از اندیشمندان، چهره‌های ملی شناخته شده و برجستگان ایران شناسی، استادان دانشگاه، پژوهشگران علمی و فرهنگی، نویسندگان، هنرمندان رشته‌های گوناگون موسیقی، سینما و هنرهای تجسمی، و فعالان دانشجویی از نقاط مختلف کشور در کنار یکدیگر نسبت به مسأله‌ای ملی هشدار می‌دهند. در این بیانیه اسامی چهره‌هایی چون ژاله آموزگار، کیخسرو پورناظری، میرجلال‌الدین کزازی، علی اشرف صادقی، علی‌اصغر دادبه، حسن انوری، موسی غنی نژاد، کاوه بیات، نصرالله پورجوادی، سهراب پورناظری، داریوش پیرنیاکان، تهمورس پورناظری، مرضیه برومند، علی مصفا، رخشان بنی اعتماد، محمدرضا ضیایی بیگدلی، محمد جعفری قنواتی، عبدالمجید ارفعی، علی دهباشی و حکمت الله ملاصالحی به چشم می‌آید )) بەڵێ ئەم ڕەنگ و ڕووە ناسراوو ئەم زانا بەناوبانگانە سەردەستەی هشداریەکانن !! پایەدر بێت ئیرانی هشداریەکان !؟! ئەگەر ئەمە ڕاو هاواری ئەم زاناو پسپۆرانە بێت ، ئیتر ئێمە بۆچ گلەیی لە خەڵکە ڕەشۆکەکە بکەین ؟؟ سەیرکەن لە درێژەی هشداریەکەیان چی دەنووسن ((ما، گروهی از دغدغه‌مندان فرهنگ و تاریخ و یکپارچگی ایرانِ عزیز، عمیقاً نگرانِ تحریف، تخفیف، تقلیل و مصادرۀ جشن نوروز با هر عنوانی هستیم)) ئەرکی هەر زاناو پسپۆرو زانستخوازێکە ڕای خۆی بۆ کارێکی ئەوا (( نەورۆزی کەونار)) دەربڕێ ،پێویستە پشت بە بەڵگەی زانستی ببەستێ ، نەک قەڵەم بۆ ئحساساتی نیگەرانی و توڕەیی و ترسان شل بکات !؟ دەرکەوتووە بە پێی زانست دەروونناسی کەسانی نیگەران و توڕەو ترساو لە ڕادەربڕیندا ناتوانن زانستیانە ڕادەربڕن ! لە درێژەی هشداریەکەیان بەڕێزان زۆر دەردە دڵی خۆیان کردووە ، لەوەدا گەیشتوونەتە ئەوەی دوان بە زمانی نەتەویی و ناوچەیی و جێی مەترسیەو پێویستە پارێزگاری لە زمانی فارسی بکرێ و بە زمانی فەرمی هەموو ئیرانیان بمێنتەوە ، لەوەش خراپتر نەورۆز کردوان بە دوژمن ناودەبەن و دەنووسن ((ما امضاکنندگان بیانیه، هشدار می‌دهیم، اکنون که دشمنانِ ملّتِ ایران به دنبال فعّال کردنِ گسل‌های قومی در کشور هستند تا به مقاصدِ شوم خود برای بر هم زدن یکپارچگی ایرانِ عزیز دست یابند. آیا وقت آن نرسیده است تا مسئولان و مدیرانِ ناکارآمد و بعضاً موافق با رخدادهای ناگوارِ پیش گفته در برخی استان‌ها، از کار برکنار و برای اقداماتِ مخرّب و یا سکوت همراه با تأییدِ خود، مؤاخذه شوند؟ )) بەڕێزان باسی یەکپارچەیی ئیران دەکەن و مەترسی لە بەر یەک هەڵوەشاندنیان هەیە ، بەڕاستی ئەو بەڕێزانە واچاکە ئەوە بزانن کە ئەوان بە ناونیشانی زاناو داناو پسپۆران ، بەم هشداریە گەورەترین تەوریان لە پەیکەری ئیران داوەو تا ئێستا هیچ تەورێکی ئاوا بەر جەستەی ئیران نەکەوتووە ، بە تایبەت تەورێک کە لە نێو ئیران و لە ڕەنگ و ڕووە هەڵبژاردەکان و زاناو داناکانەوە بێت ، ڕێگە گرتن لە نەورۆز پیرۆزکردن و شایی و شادی کردن و گۆرانی گوتن بە زمانی نەتەوەیی و ناوچەیی ، ئەمە بۆخۆی جێگای مەترسیەو لەگەڵ سەردەم و ڕؤژگاری ئەمڕۆدا ناگونجێ ! ئێمە چاوەڕێ بووین ئەم حەمکە – هشدار – یە واژۆ کردووە ، لەسەر مافی کەمە ئایین و ئایینزاکان و زمانی جیای نەتەوەکان و هەموو ناوچەکانی ئیران بەدەنگ بێن و دواجار چارەسەری بۆ ئەم هەموو – بحران – ە بدۆزنەوە وەک خۆیان ئێژن ئێرانی تێکەوتووە ، بەڵام ، ئەم بەڕێزانە بەم هشداریە لە زەمەن دابڕاوە – بحران – ێکی تریان خستە سەر تەواوی – بحران – ەکان !!
ڕوونکردنەوەو هاواری زانا هشداریەکان هەموو ڕستەو نیوە ڕستەیەکی هی ئەوەیە هەڵوەستی لەسەر بکرێ و بخوێندرێتەوەو مەبەستی پشت وشەو ڕستەکان ئاشکرا بکرێن ، بەڵام ؛ من لێرەوە کۆتایی بە سەرنج و نووسین و ڕوونکردنەوەکانم دێنم ..
تێبینی : من وەک پسۆپرێکی مێژووی نەرۆزو دۆستێکی فەرهەنگی ئیرانی ئەوەی لێرەوە نووسیومانە ڕای تایبەتی خۆمانە و پەیوەست نیە بە هیچ نێوەند و گروپێکەوە .
پڕۆفیسۆر دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن
هەولێر – ٥/١٢٠٢٥ کوردی و ٥/٢٠٢٥ زایینی
خوێندەواری خۆشەویست بۆ خوێندنەوەی دەقی – هشدار –یەکە ئەم ناونیشانە بدۆزەرەوە
1. فروردین – ١٤٠٤صفحه اصلی
2. اخبار اندیشه
هشدار بیش از ۸۰۰ نفر از اصحاب علم ، فرهنگ و هنر به سیاست‌های فرهنگی نوروزی / بر شاخه نشستن و بن بریدن!+ اسامی