لە داوێنی چیاکانی ئاڵپەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ڕەحمان ئیبراهیمزادە

لە داوێنی چیاکانی ئاڵپەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ڕەحمان ئیبراهیمزادە
سەفەرێک لە داوێنی کێوە سەربەرزەکانی ئاڵپی سویسەوە تا هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان و سەر گۆری شەهیدانی هەڵەبجەو گۆرستانی شەهیدانی دێمۆکرات و بەسەرکردنەوەێ سەنگەری پێشمەرگە .
٢١ی مانگی ئاپریلی ساڵی ٢٠٢٥ زائینی من و هاوسەرەکەم دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ دووری لە زێدو نیشتیمان بۆ یەکەم جار کۆڵ و بارمان تێکناو بەرەو فرۆکەخانەی زوریخ لە وڵاتی سویس وەرێ کەوتین و دوای نیزیک بە یەک سەعات لە زووریخەوە گەیشتینە فرۆکەخانەی ئوتریش و لەوێشەوە بە فرۆکە بەرەو هەوڵێر وەرێ کەوتین و دوای ٣.٤٠ دەقیقە گەیشتینە هەوڵێری هۆلاکۆ بەزێن و قەڵای میرانی کورد قەڵای هەولێر. جا لێرەوە بەسەرهاتی ئەو سەفەرە دەست پێدەکات. جا وەرن با پێکەوە ئەو بەسەرهات و رووداوانە کە لەو سەفەرە دا بەسەرمان هاتوون بەخوێنینەوە.