ڕوونکردنەوە بۆ بیروڕای گشتی لە لایەن دەستەیەک لە لاوانی ناوچەی سەردەشت و ڕەبەت
ڕوونکردنەوە بۆ بیروڕای گشتی لە لایەن دەستەیەک لە لاوانی ناوچەی سەردەشت و ڕەبەت
رونکردنەوە بۆ بیر و رای گشتی
ئێمە دەستەیەک لە لاوانی ڕەبەت و سەردەشت ئەوە بە درۆ دەخەینەوە ، کە ڕۆژی ١٠ ی خاکەلێوە، ڕۆژی ئێعدامی پێشەوا قازی محەممەد لە هیچ گوند و شارێکی دەڤەرەکەمان جێژنی نەورۆز بەڕێوە چووبێ. ویدیۆیەک کە بە نێوی جێژنی نەورۆزی سەردەشت لە ١٠ ی خاکەلێوە بڵاو کراوەتەوە، جێژنی نەورۆزی وەڵیو لە مەنتقەی ڕەبەتە کە ئێوارەی رۆژی ٤ ی خاکەلێوە بە بەشداری خەڵکی زۆر، بە خۆشی و ڕێک و پێکی بەڕێوە چوو و ویدۆشمان بۆ تێلگرامی نیشتمانی جوان نارد و بڵاویش کراوە.
بە سپاسەوە
دەستەیەک لە لاوانی ناوچەی سەردەشت و ڕەبەت