نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە مەشخەڵی ڕووناکی و هێمای نەتەوەیی
نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە مەشخەڵی ڕووناکی و هێمای نەتەوەیی
نەورۆز وەک جێژنێکی ڕەسەن و کۆنی کوردەواری، پێشینەیەکی لەمێژینەی هەیە و بە پێێ بەڵگە مێژووییەکان گەلی کورد یەکەم خاوەنداری راستەقینەی نەورۆزی کوردەوارییە. سەدان و بگرە هەزاران ساڵە، لە بەرەبەری نوێ بوونەوەی ساڵ و یەکەم ڕۆژی بەهار کە ناوی نەورۆزە خەڵکی کوردستان و چەند نەتەوەیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە شێواز و کولتوری خۆیان ئەم چەند ڕۆژەی پێش نوێ بوونەوەی ساڵ و نەورۆز و سێزدە بەدەر جێژن دەگرن و بە گشتی وەک جێژنێکی جێکەوتوو لە کۆمەڵگای کوردستان دا بە بێ جیاوازی ئایینی و کولتوری و ناوچەیی بەڕێوە دەچێ و هەر کام لەوانەش بە شێوازی ناوچەی خۆی و کولتوری باب و باپیرانمان بەرێوەی دەبەین و تەنانەت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دا وەک جێژنێکی کۆن و ڕەسەن حیسابی بۆ دەکرێ.
لە ماوەی دوای شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ئەمساڵ جێژنی نەورۆز بۆتە مەشخەڵی ڕووناکی و هێمای نەتەوەیی، بە گشتی پیر و گەنج بریتی لە ژن و پیاو و کچ و کوڕ و منداڵان بە جلوبەرگی ئاڵواڵای کوردییەوە، بە موزیک و گۆرانی و سروودی شۆڕشگێری و بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەرزکردنەوەی جامانە و هەوری و مشکی و بە پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە و هەڵپەڕکێ و بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشان و سروودی شۆڕشگێری، گوڕ و تینێکی دیکەیان وەبەر نەورۆز و جێژنی نەورۆز داوە.
نزیک بە ٤٥ ساڵە ڕژێمی جەهل و نەزانی ئاخووندی بە هەموو جۆر و شێوازێک، هەوڵی داوە کە کولتوری کوردی، زمانی کوردی، خوێندنی کوردی، جلوبەرگی کوردی و تەنانەت کتێبی کوردی لە نێوخۆی ئێران بسڕێتەوە، بۆ سڕینەوەی کولتوری نەتەوەی کورد لە هیچ چەشنە غەدر و زوڵم و ستەم و دیکتاتۆریەتێک دریغی نەکردووە، زیندان و گرتووخانەکانی پڕ کردوون لە مامۆستای قوتابخانە، لە خوێندکاران و لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی مەدەنی و ژینگەپارێزی، بەڵام لەگەل ئەو هەموو هەڕەشە و چاو سوور کردنەوەش نەیتوانیوە زەڕڕەیەک لە ئیمان و ورەی خەڵکی کوردستان دابەزێنێ.
خەڵک بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان پاشەکشەیان بە دەوڵەت و هێزی ئەهریمەنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران کردووە و رۆژ بە ڕۆژ لە سەر ویست داخوازییەکانی خۆیان کە هەمان ویست و داخوازی کۆماری کوردستانە سوورن و درێژە بە خەباتی عەداڵەتخوازانە و ئازادیخوازنەی خۆیان دەدەن و سەلماندوویانە کە تەنیا بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانن بە سەر زاڵمان دا سەر بکەون.
ئەمساڵ کوردستان یەکپارچە بۆتە سەوزایی، بە مانای سەوزی و جوانی وڵات، کوردستان بۆتە بەهارستان و خەڵکی کوردستان جێژنی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی شۆڕای مەجلیسی ئیسلامی ئێران و جێژنی نەورۆزیان تێکەڵ بە یەک کردووە و بەم شێوە سیگناڵ و هاواری بەرزی خۆیان کە ئازادی و سەرفەرازییە لە پێشوو زیاتر بەرز کردۆتەوە. خەڵکی کوردستان بە یەکڕیزی خۆیان لە سەر شەقام و گۆڕەپان و شوێنە گشتییەکان و سەیرانگاکانی نزیک شار و گوندەکانی خۆیانن، کۆمەڵگای کوردستان بە یەڕیزی خۆی نیشانی داوە کە هیچ هێزێک ناتوانێ لە بەرامبەر ڕق و تووڕەییان دا خۆ بگرێ و هەر بۆیەش ڕۆژ بە ڕۆژ یەکگرتووتر لە پێشوو لە گۆڕەپانی خەباتی نەتەوایەتی دا هەنگاو هەڵدێننەوە.
بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٤ی کوردی لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی بە ئەمەگ و شۆڕشگێری کوردستان، زیندانییانی سیاسی و خۆڕاگر، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان و بە تایبەت شەهیدانی شۆڕشی ژینا و لە پێشمەرگەکانی کوردستان و مەشخەڵ بە دەستانی ئەم نەورۆزە ڕەنگینە دەکەم.
سڵاو لە خۆڕاگری خەڵکی کوردستان
سڵاو لە هەیبەت و لە بوێری و لە خەنباتی بە کردەوەتان.
ساڵی ٢٧٢٤ی کوردیتان لەگەڵ نەورۆز لێ پیرۆز بێ.
ماڵپەری گیاڕەنگ
حەمەڕەسووڵ کەریمی
سوبحەن بۆی گوڵان میاونۆم نەسیم
دیوانی مەولوی
سوبحەن، بۆی گوڵان میاونۆم نەسیم
وێنەی وای ڕەحمەت خەزانەی کەریم
سەحرا و دەشت و دەر بەهەشت منمانۆ
مۆرەی هەوای وەش وە شەشدەر شانۆ
جە هەر تەرەفدا موینوون گوڵزار
ڕەنگ ڕەنگ مەدرەوشۆ بە وێنەی دڵدار
لالە گەردەن کەچ تۆی دیدە ڕەشتەن
گۆیا عەکسی یار وە ڕووشدا وەشتەن
چەمەن هام لیباس سەوز ڕەنگ پۆشان
وەفراو چون ئەسرین دیدەی من جۆشان
جەماد و نەبات گرد شادیشانەن
جەماڵ ڕۆژی عید ئازادیشانەن
تەمام ڕووی دنیا جە شادی کەیلەن
دڵ نەبۆ پەشێو فیراقی لەیلەن
سەهلەن بەهارم دۆزەخئاسا بۆ
بەهەشتم بێدۆس دۆزەخنما بۆ
وەر نەدۆزەخدا یارم دڵبەر بۆ
پەی من ئار نە تۆی گوڵشەن وەشتەر بۆ
دڵ دوو زنجیرەی زوڵفی نیگارەن
وە سەیری سەوزە و سەحراش چ کارەن