ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٨٨ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٨٨ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٨٨٨ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا وێڕای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی سیاسی و تەشکیلاتیی حیزب و هەروەها لێکدانەوەی تازەترین مانگرتنی سەرانسەریی خەڵکی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مرادی، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرچاوەی ئیلهام و گۆڕەپانی سەرەکیی خەباتی ئێمەیە/ خالید عەزیزی
– “دەیەی فەجر”ی ڕێژیم و چوار دەیە زەجر خەڵک/ عەلی بداغی
– دووانەی وەهم و ترس، دیکتاتۆر، نوێژی مردوو بە جلیقەی گوللەنەبر!/ ڕەزا دانشجوو
– دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوین و خاڵی وەرچەرخان له خەباتی دوو نەتەوەدا/ مستەفا شێخە
– کرماشان لە هەناوی ژێئۆپۆلۆتیکی کوردستان‌دا/ پژمان شەریعەتی
– کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئایدیاوە هەتا سیستەم/ ڕەزا محەممەدئەمینی
– ژن وەک خۆی!/ ئاسۆ مینبەری
– ساڵی دوو بەهار/ هیوا خانی
– جینایەتی کوشتنی نیان و کورتە سەرنجێک!/ سۆهراب ڕەحمەتی
– تێڕوانینێک لەسەر گەمژەیی مرۆڤ/ سەلیم حەقیقی
– تاوان و تاڵانی ئابووری، خاڵی هەرەدیاری کارنامەی کۆماری ئیسلامییە/ شەماڵ تەرغیبی
– لە ڕەگەزی سوارچاکەکانی قەڵای دمدم/ برایم چووکەڵی
– وڕێنەی دیپلۆماتکارێکی سەرلێشێواو/ دارسمە
– ئیسڕائیل دوای ڕێوڕەسمی سوێندخورادنی ترامپ دەبێ بۆ بەڕەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئامادە بێ/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور
– “ڕۆژهەڵاتی كوردستان”، سەرمایەیی نەتەوەیی و خەباتی جەماوەری/ ناسر ساڵحی ئەسڵ