کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن لە هاوڕێی نەمر کاک ئەبووبەکر ڕاد

لە شاری ستۆکهۆڵم کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن لە هاوڕێی کۆچکردوو کاک ئەبووبەکر ڕاد بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ٢ی فێوریەی ٢٠١٩ی زایینی، ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ بە بەشداری نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و سەدان کەس لە خزم، دۆست و هاوڕێیانی کاک ئەبووبەکر ڕاد، کە لە چەند وڵاتی ئوروپایی و سکاندیڤایاوە ڕوویان لە ستۆکهۆڵم کردبوو، لەلایەن بنەماڵەی نەمر ئەو ئازیزەوە و بە هاوکاری کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو. ئەو کۆڕیادە لە کاتژمێر یەک و نیوی پاشنیوەڕۆوە دەستی‌پێکرد و تا پێنجی ئێوارە درێژەی خایاند. ڕێوڕەسمەکە بە وتەی بەخێر هێنانی میوانان لە لایەن هەردووک بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە کاک عەلی فەتحی و خاتوو فریشتە عەبباسی بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد. پاشان پەیامی بنەماڵەی ڕاد لە لایەن برای کاک ئەبوو ڕاد، ڕۆژدین ڕادەوە پێشکەش کرا. ئەوجار داوا لە هێزە سیاسییەکان کرا پەیام و وتاری خۆیان بەبۆنەی ئەو ماتمەمینەوە پێشکەش‌بکەن. ئەو هێزانەی وتاریان خوێندەوە بریتی بوون لە :
– پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە لایەن ڕێزدار کاک حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
– حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەرێز کاک عەلی عەزیزی
– کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کنک)
– پژاک
دوابەدوای هێزە سیاسییەکان، ئەوجار پەیامی چەند کەسایەتی ناسراوی کورد خوێندرانەوە.

بڕگەی دوایی ڕێوڕەسمەکە تەرخانکرا بۆ پیشمەرگە و دۆستانی کاک ئەبووبەکر کە لە نۆرەی خۆیاندا قسەیان‌ لەسەر کەسایەتی ئەو کرد و ئەرکی ئەمەگناسی خۆیان بەجێ‌گەیاند. سەرجەم ٢٥ پەیام و وتار لەو بۆنەیەدا پێشکەش‌کران.

پەیامی ڕێزدار مامۆستا عەبدووڵا حەسەنزادە
پەیامی ڕێزدا کاک جەلیل گادانی
کاک رەحیم موحەممەدزادە
کاک سەعید بەگزادە
کاک هاشم ڕۆستەمی
کاک ئەحمەد شەریفی
زۆر بەرێز کاک سەلاح گادانی
بەرێز مامۆستا ئاشق
نەرمە ئاهەنگێکی بلاوێن، بە فلووتی هونەرمەند جەمال فەتحیان
پەیامی ڕیزدار برایم لاجانی
پەیامی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
پەیامی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دیموکرات
بەڕێز عەزیز شیخانی
پەیامی سپاس و پێزانینی بنەمالەی راد لە لایەن کاک عومەر ڕاد
پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٩ی زایینی هاوڕێ تێکۆشەر و خۆشەویست و ئەندامی پێشوویی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک ئەبووبەکر ڕاد پاش ماوەیەکی دووردرێژ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، ماڵئاوایی لێکردین و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی فێوریەی ٢٠١٩ی زایینی لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری ستۆکهۆڵم،ی پایتەختی سوید بە خاک سپێردرا.

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت