ڕۆژی ٧ی پووشپەر ٣٦ ساڵ زام و ئازاری شیمیابارانی سەردەشت. حەمەڕەسووڵ کەریمی
ڕۆژی ٧ی پووشپەر ٣٦ ساڵ زام و ئازاری شیمیابارانی سەردەشت
٣٦ ساڵ لەمەوبەر رژێمی زاڵم و فاشیست و دیکتاتۆری سەددام حوسێن بە بیانووی شەڕی ئێران و عێراق و بۆ تۆڵە ستاندنەوە لە رژێمی پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران هێرشێکی ناجوانمێرانە و دوور لە مرۆڤایەتی لە ڕۆژی ٠٧ ـ ٠٤ ـ ١٣٦٦ی هەتاوی کردە سەر شاری سەرسەوز و شۆڕشگێری سەردەشت و لە چرکە ساتێک دا سەدان کەس شەهید و بە هەزاران کەسیش بە تووندی زامدار بوون و هەنووکەش دوای ٣٦ ساڵ ئەم کارەساتە هەروا قوربانی زیاتری لێدەکەوێتەوە و ساڵانە زامدارانی شیمیایی سەردەشت زۆرتر بەرەوڕووی چارەڕەشی و ناسازی و مردن دەبنەوە.
زامی سەردەشت زامێک نییە کە مرۆڤی دەروەست هەروا سووک و ئاسان بە سەری دا بڕوا، بەڵکوو زامێکە کە پێویستە هەموو لایەک نەک ساڵانە یەکجار و لە ڕۆژی ٧ی پووشپەر دا یادی بکەنەوە، بەڵکوو ئەم کارەساتە پێویستە کە زیاتر یادی بکرێتەوە و هەروەها بۆ دونیای دەرەوە و بۆ مێژوونووسان و بۆ جیهانیان ڕوون بکرێتەوە و خەسارناسی لە پشت گوێ خستنی پرسی بە جیهانی بوونی ئەم کارەساتە بکرێ و رژێمی پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێرانی زیاتر پێ ڕیسوا بکرێ و حکوومەتی پێشوو و ئێستای عێراقیش زیاتر وەک تاوانبار بە دونیا بناسێنین، ناکرێ حکوومەتێک کە جێگرەوەی حکوومەتی پێشوو بێ لە مێژووی ئەم وڵاتەش بێبەری بێ و پێویستە لە ڕێگای یاساییەوە هەوڵ بدرێ بۆ قەرەبوو کردنەوەی زامداران و بە پێ ڕاگەیشتن بە زامەکان و پێویستییە دەرمانییەکانیانی زامداران، ئەوە پاش ماوەی ژیانیان بۆ مسوەگەر بکرێ.
ڕووڕەشی بۆ هەر دوو حکوومەتی ئێران و عێراق کە بوونە هۆی ماڵوێرانی و نەهامەتی گەلی کورد و بە درێژەدانی شەڕی ماڵوێرانکەری ٨ ساڵە بوونە هۆی کارەساتی لە چەشنی شیمیابارانی سەردەشت و گوندی زەردە و شارەکانی دیکە و یەک لەوان هەڵەبجە.
له یادی شيميابارانی شاری سه‌رده‌شت دا كه له رێكه‌وتی ٠٧ ـ ٠٤ ـ ١٣٦٦ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 28ـ06ـ1987 ی زائینی دا، له لايه‌ن رێژيمی ديكتاتۆری سه‌ددام حوسێنه‌وه به‌رێوه‌چوو، ماڵپه‌ری گيارهنگ به دانانی ئه‌م وێنه‌گایه ياد و بيرهوهری تێكرای شه‌هيدان و زامدارانی ئه‌م کاره‌ساته جه‌رگبڕ و نامرۆڤانه‌یه ده‌کاته‌وه. ماڵپه‌ری گیاره‌نگ داوا له دڵسۆزان ده‌کات که وێنه‌ی زیاترمان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌گاکه وێنه‌ی هه‌موو قوربانیانی ئه‌و جینایه‌ته‌ی تێدا بێت، پێشه‌کی سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که هاوکاریمان ده‌که‌ن ….