داهاتووی لیتۆ پێکەوە دروست دەبێت!
داهاتووی لیتۆ پێکەوە دروست دەبێت!
من فەرزەندە “فاسو” قادری خاوەنکار و ئابووریناسێکی بازرگانیم و وەک کاندید و بەربژێرێک بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات (هەسەدە) خۆم بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەربژێر و کاندید دەکەم. من دەمەوێت شارەوانییەکی دادپەروەرتر و زیندووتر و پشتگیری لە دامەزراندن لە لیتۆ دروست بکەم – شوێنێک کە بازرگانییەکان تێیدا گەشە بکەن، خەڵک باش بن و بڕیاردان کراوە و دادپەروەرانە بێت، ژمارە ٩٩ ژمارەی دیاریکراوی منە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە.
دامەزراندن – دەرفەت بۆ فەرمانبەر
ئەمن فەرزەندە قادری لە ساڵی ١٩٩١ ی زائینی لە گوندێک بەناوی بۆکریسکان لە بناری قەندیلی سەربەرز لە ژێر خێمە و چادرێکی پێشمەرگانە دا لە ئامێزی بنەماڵەیەکی پێشمەرگە و ئازادیخوازی کورد لە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە ژێر هەڕەشە و بوردومان فڕۆکە و تۆپخانەکانی ئێرانی داگیرکەر دا لە دایک بووم. ئەوکات باوکم بە ناوی قادر مەکڵاوەی فەرماندە و پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بوو. ئەمن تا تەمەنی حەوت ساڵی هەروا وێرای بنەماڵەکەمان بە هۆی زەخت و گوشار و هەڕەشە و بۆمبارانی شوێنی ژیانمان ، بە ناچاری چەندین جار شوێنی ژیانمان گۆڕی و لە چەندین شوێن و ناوچەی جیاجیای وەکوو بۆکریسکان لە بناری قەندیل، سەرچاوەی کانی ماران، بناری بێخمە و مێرگەسوور و دواتر دەشتی کۆیە ماڵ بە کۆڵ بووین و هەڕەشەی تیرۆر و کوشتنمان لە سەر بوو، هەر بۆیە باوکم بۆ پاراستنی ژیانی ئێمە ڕێگەی هەندەرانی گرتەبەر و وەک ئەندامی حیزبی دێموکرات ڕووی لە وڵاتی تورکیە کرد، بەڵام مخابن لە تورکیەش دوای یەک حەوتوو باوکم و ئێمە دێپۆرتی باشووری کوردستان کراینەوە.
دواتر وەک زۆربەی پەناخواز و پەنابەران لە ھەولێر خۆمان بە ڕێکخراوی یوئێن ناساند و پاش ماوەیەک چاوەروانی لە ساڵی ١٣٩٩ وەک پەنابەری سیاسی بۆ وڵاتی فینلاند قەبوڵ بووین و لە مانگی جۆزەردانی هەمان ساڵ دا گەیشتینە وڵاتی فینلاند.
لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێم و لە تەمەنی مێرمنداڵیەوە وێرای چەندین هاورێی دیکەم لە ڕیزەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان دا بە شیوەی جۆراوجۆر خزمەتمان بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کردووە و لەو پێناوەشدا بووینە دەنگی کوردانی دیاسپۆرا و دواتر وەک بەرپرسی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فینلاند لە بۆنە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی فینلاند و هەروەها کوردەکان دا بەشداری و چالاکیمان هەبووە و ئێستاش وەک ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خزمەت بە گەل و نیشتمان و هەروەها کوردانی تارواگە و دانیشتوانی لیتۆ دەکەم.
بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لێتۆ خۆم بەربژێر کردووە و هیوادارم کە بتوانم جێگەی متمانەی گشت لایەک بم و بەڵێن دەدەم کاتێک دەنگی متمانەی ئێوە بەدەست بێنم ببمە دەنگی ئێوە و بە گشتی بۆ وەدیهێنانی ویست و داخوازییەکانی ئێوە لە شارەوانی دا کار بکەم.
پێشەکی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بە دەنگی خۆیان پشتیوانیم لێدەکەن و هاوکاتیش داواکارم کە بە دەنگی خۆتان ڕێگەی کار و چالاکیم لە شارەوانی لێتۆ دا بۆ خزمەت کردن بە خۆتان بۆ واڵاتر بکەن.
لەگەڵ ڕیز و حورمەت
فەرزەندە قادری