پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۲۲ی خاکەلێوە سالڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۲۲ی خاکەلێوە سالڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لاوانی بەهەستی نیشتمان!
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان گەرمترین پیرۆزباییتان پێ دەڵێین و هیواخوازین بە نەمانی ڕێژیمی داگیرکەر و کۆنە پەرەستی کۆماری ئێسلامی و هاتنە ئارای سیستەمێکی دێموکراتیک و دادپەروەر لاوانی ئێران بەگشتی و لاوانی کورد بەتایبەتی بە هەموو مافە ڕەواکانیان بگەن و لاوان لە هەموو ئاست و بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستیدا دەرفەتی یەکسانیان هەبێت و لە بەرەوپێشبردنی نیشتمانەکەماندا ڕۆڵ بگێڕن.

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی تائێستا دەفری بەڕێکخراویی کردنی لاوان کورد بووە و لە هەموو ڕەهەندەکانی خەباتدا پێشەنگ بووە و نەسرەوتووانە لەم پێناوەدا بەردەوامە.
هەروەک بینیمان ڕۆڵی لاوان لە نەورۆزی خاکیپۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بەرچاو و گرینگ بوو هەربۆیە لەداهاتووشدا ئەو چاوەڕوانییە لە لاوانی بەهەستی نیشتمانەکەمان دەکرێ.
جارێکی دیکە ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بێت.

سەرکەوێ خەبات بۆ یەکسانی و دادپەروەی
بڕووخێت دەسەڵاتی زۆرەمل و پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
۱۹ی خاکەلێوی ۲۷۲٥ی کوردی