ئاگاداری بە خاکسپاردنی گەورە هونەرمەندی گەلەکەمان کاک سەید عەلی سەردەشتی
ئاگاداری بە خاکسپاردنی گەورە هونەرمەندی گەلەکەمان کاک سەید عەلی سەردەشتی
بەداخ وکەسەرێکی زۆرەوە کۆمەڵانی خەلکی کوردستان و لایەنگرانی هونەر و بەند و گۆرانیی کوردی ئاگادار دەکەینەوە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 10-04-2025 ، ماموستا سەید عەلی سەردەشتی لەولاتی سوێد مالئاوایی لە ژیان کرد و کۆری خزم و لایەنگر و ئازیزانی بە جێ هێشت.
بەم بۆنەوە لە خەلکی کوردستان بە گشتی و خەلکی شاری سەردەشت بە تایبەتی سەرەخۆشی دەکەین.
کوردستان و گەلەکەمان سەرساغ بن .
شوێن و رۆژی بەخاکسپاردنی
17-04-2025
Kl 12:00 S:t Eskils kyrkogård
Åsbyvägen، Eskilstuna
کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی
Kl 14:00 – 18:00
Paradise restaurant
Hejargatan 17
بنەمالەی سەید عەلی سەردەشتی
هونراوە و بەشێک لە گۆرانی ئامێنێ لە کارە هونوەرییەکانی هونەرمەند سەید عەلی سەردەشتی
دەگێڕنەوە ئەسکەندەر دەوری دونیایەی داوە
هەوڵی ئاوی حەیات بوو کەچی بۆی نەبیندراوە
دونیا شەو و ڕۆژێکە وەک شەوی بووک و زاوا
هەزار یوسف و زولەیخا سەری تێدا هەڵداوەو
هەزاران بارامی گۆڕ، گۆڕەکەشی نەماوە
هەزار کەیخوسرەو و جەم چرایان لێ کوژاوە
هەزار مەزن و سەردار عەیل ڕەشماڵی خۆی پێچاوە
لە جێگای ئەو ڕەشماڵەی کۆچرییەک هەڵیداوە
بۆ گوریست ڕاخستووە هەموو دونیات لێناوە
ئەگەر قەناعەتت بێ پێم بڵێ چت ناتەواوە