کۆچی دوایی کاک ئەحمەدی قادری ئازەر، برای شەهید عەبدوڵای قادری ئازەر

کۆچی دوایی کاک ئەحمەدی قادری ئازەر، برای شەهید عەبدوڵای قادری ئازەر
بەداخەوە برای گەورەمان کاک ئەحمەدی قادری ئازەر لە شاری مەهاباد ئەمڕۆ 2023/06/27 دوای ماوەیەک نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ئێمە و تێکڕای دۆستان، خزمان و ئاشنایانی غەمبار کرد .

ئێمە لە سوید لە ستۆکهۆڵم پرسەمان دەبێت. دیارە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیان و کاری ڕۆژانەی هەموو ئێوەی خۆشەویست داوا دەکەین ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆکارێکی ژیانی ڕۆژانە ناتوانێ لە پرسەکەماندا بەشدار بێ لە لایەن ئێمە هیچ جێگای گلەیی نیە و دەتوانن لەڕێگای پێوەندی تەلەفوونیەوە ئەو خەمە قورسە لەگەڵ ئێمەدا بەش بکەن.

کات و شوێنی پرسە و سەرەخۆشی:

رۆژی شەممە 203/07/01

کات لە سەعات 13.00 تا 17.00

شوێن:

Stockhagens IP – Danderyds kommun

Stockhagsvägen 9

18274, Stocksund

تەلەفوون:

خوسرەو قادری ئازەر: 0046737087879

رەسوڵ قادری ئازەر : 0046735613867

سمایل قادری ئازەر: 0046736296362


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەحمەدی قادری ئازەر، لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزان کاک خوسرەو، کاک ڕەسووڵ و کاک سمایل و گشت ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و هیواداریم کە جێگەی بەهەشت بێ.

ڕووح و رەوانی شاد

ماڵپەری گیاڕەنگ