پەرلەمانی ئوروپا خەڵاتی ساڵانەی ساخارۆڤی پێشکەشی بە شەهید ژینا ئەمینی کرد.
پەرلەمانی ئوروپا خەڵاتی ساڵانەی ساخارۆڤی پێشکەشی بە شەهید ژینا ئەمینی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ـ١٢ـ٢٠٢٣ی زائینی پارلەمانی ئوروپا لە شاری ساسبۆرگ لە فەرانسە لە کۆبوونەوەی خۆیدا کە تایبەت بوو بە دانی خەڵاتی ساخارۆڤ کە ساڵانە وەک بە کچە کوردی سەقزی ژینا ئەمینی کۆبوونەوەی خۆی پێکهێنا.
پەرلەمانی ئوروپا بۆ ڕێز لێنان لە خەباتی ژنانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە هەڵبژاردنی ژینا ئەمینی وەک سیمبوولی ئازادیخوازی و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە کوردستان و ئێران و جیهاندا، خەڵاتی بە بەشداری وەکیلی بنەماڵەی ژینا ئەمینی کاک د. ساڵح نیکبەخت خەڵاتی ساخارۆفی پێشکەش بە ژینا ئەمینی کرد.
شایانی باسە کە خەڵاتی ساخارۆڤ ساڵانە وەک پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە کەس و یا کەسانێک پێشکەش دەکرێ، بۆ ئەم کۆبوونەوە بەرینە بنەماڵەی ژینا ئەمینی بانگهێشت کرابوون بەڵام سەرەراری هەبوونی ویزای وڵاتی فەرانسە، حکوومەتی نگریسی ئێران بۆ بێدەنگ کردنی ئەم شۆڕشە بنەماڵەی شەهید ژیان ئەمینی لە فرۆکەخانەی تاران ڕاگرت و بە ستاندنەوەی پاسپۆرتەکانیان پێشگیری لە چوونە دەرەوەیان کرا.
بۆ ئەم مەبەستە وەکیلی بنەماڵەی ژینا ئەمینی ، کاک د. ساڵح نیکبەخت لە ساڵۆنی پارلەمانی ئوروپا ئامادە بوو و بە خوێندنەوەی پەیامی دایکی شەهید ژینا ئەمینی بەشداری لەم ڕێوڕەسمە گرت و دواتر لە لایەن سەرۆکی پارلەمانی ئوروپاوە خەڵاتی ساخارۆڤی ژینا ئەمینی بە وەکاڵەت وەرگرت، لە سەرەتا دا لە بەشیک لە قسەکانی دا حەسرەتی لەوە خواست کە یەکەم وەرگێری کوردی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و یا فەرانسەوی لێ نییە و دواتریش گووتی وتاری موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا ئەمینی بە زمانی فارسی پێشکەش دەکەم و سەرەتا بەشێک لە شێعری “کچی بەیان” لە شێعری شاعیری گەل کاک سوارە ئیلخانی زادە پێشکەش کرد.
“بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە“.
پەیامی خاتوو موژگان ئیفتخاری دایکی شەهید ژینا ئەمینی