پێرلاشێس گۆرستان یان ماڵی سەرکردە و گەورە پیاوانی مێژوویی میللەتانی ژێردەستەو بێ دەوڵەت و بێ ئاڵا.

پێرلاشێس گۆرستان یان ماڵی سەرکردە و گەورە پیاوانی مێژوویی میللەتانی ژێردەستەو بێ دەوڵەت و بێ ئاڵا.

هەموو مان دەزانین نەتەوەێ کوردو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دوو سەرکەردەو رێبەری بەئەزموون و تێکۆشەری لەو گۆرستانە بەخاک سەپاردوون.

مادام وایە پێرلاشێس کە گۆرستانێکی گەورەێ سۆربوونی پاریس و دەوڵەتی فەرانسەیە، زیارە تگای کوردیشە، تا ئەو سەرکردەو رێبەرانە لەوێ میوانبن.

جا سەبارت بەو خاڵە هاوبەشە کە ئێمە دەگەڵ دەوڵەت و میلەتی فەرانسە هەمانە لە گۆرستانی پێرلاشێس ، پێشنیار بە رێبەرایەتی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان حێزبی دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شەرەف کەندی و هاورێکانی دەکەم کە لە ساڵی داهاتوو داو لە رۆژی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان کۆمیتەی حیزب لەو وەڵاتە لە نەفوزو ئیعتیباری خۆی لە ناوخەڵکی پارێس و تەواوی ئەندامانی حیزب لە سەرانسەر ئەورووپا یادی ١٠ ی خاکەلێوە لە گۆرستانی پاریس ئۆرگانیزەبکات و لەوێ هەموومان رێز لە شەهیدانی رێگای ئازادی و سەربەخۆی کوردستان بەگرین و لەوە زیاتر پۆتانسێل و ئینرژی و تواناکانمان دابەش نەکین بە سەر دەستە و گرووپی چەند کەسی دا و لە ئیعتیباری ئەو رۆژە مێژووییە کەم نەکینەوە.

بۆ ئەو مەبەستە ئەو چەند خاڵانەی خوارەوە پێشنیار دەکەم.

1. دەفتەری پاریس هەر لە ئێستاوە چەند کەس دیار بکات وەکوو بەرێوەبەری مراسیمەکە

2. دەگەڵ دەولەتی فەرانس لەوبارەوە قسەبکرێت چوونکا شەرایەتی ئەمنی لە فەرانسە زۆر باش نیە

3. لە ئێستاوە دەست بەکرێت بە تەبڵیغات و نووسینی پلاکارد و درشمی تایبەتی بۆ ئەو رۆژە

4. هەموو کۆمیتەکانی حیزب لە ئوروپا ئەرکدار بکرین کە بەرنامەیەکی چردارێژن بۆ بەشداری کردن

5. هەر لە ئێستاوە حیسابێک بکرێتوە بۆ تێچوەکانی ئەو رۆژە و کۆمیتەی بەرێوە بەریش دەتوانی دەگەڵ ئینجی ئۆ رێکخراوەکانی باری مەدەنی و کولتوری فەرانسە پێوەندی بگرێ و داوای یارمەتیان لێبکات.

6. شوێنێکی تایبەتی لە دەرەوەێ گۆرستان دیاری بکرێ بۆ کۆبوونەوە و پاشان بە دەم خوێندنەوەی سرودی ئەی شەهیدان و پلاکارت و درووشمەکان بەرەو گۆرستانەکە برۆین.

7. ئالایەکی کوردستان کە لە داوێنەکەی دا وێنەی رێبەران جێ بگرێ دیزائینێر بکرێت و لە پێشەوەێ رێپێوانەکە بەرزبکرێتەوە.

8. یەکێک لە باشترین و دنگ خۆشترین کە سەکان بۆ شێعاردان لە پێشەوە دیاری بکرێ بۆ نموونە وەکوو کاک ئەحمەدی شێربەگی

9. بەشێک لە دیواری گۆرستانەکە بۆ پۆستێرو وێنەی شەهیدان دیاربکرێ

10. لە پیاوان و ژنانی شۆرشگیرو ئەدیبان و شاعیران و نوسەران و حیزب و رێکخراوەکان داوت بکرێت و لە سەر شەرەفی حیزب ساڵۆنێک بۆ دوای مراسمێک لە سەرقەبران دیاری بکرێت و لەوێ گوێ بۆ وتارو پەیام و شێعرەکان رابگیرین

11. لە کوردکاناڵ و رۆژنامەی کوردستان و تەواوی تۆرە کۆمەڵایەتیکان تەبلیغاتی بۆ بکەین بە تایبەت لە فەرانسەو دەوروبەری با جارێک بۆ مێژوو خۆمان تاقی بکەینەوە و وەزنی خۆمان هەڵسەنگێنین. هەدەفمان ئەوەبێت کە زۆرترین خەڵک بە شداری بکات.

12. لە بەردەرکی گۆرستانەکە خواردنەوە ئامادەبکرت ، هەمووی بە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبەوە

13. جارەنگ زۆر کەس بڵێن جا ئەوە چۆن دەبی و ناکرێت، منیش دەڵیم ئەگەر عەزم و ئیرادەمان هەبێ دەکرێ و زۆرباشیش دەکریت خۆ ئێمە هیچمان لەو جۆرە رێکخراوانە کەمتر نیە کە بە هەزاران کەس لە رۆژێک دا کۆدەکەنەوە.

بەو هەنگاوە دڵی بنەماڵەی شەهیدان شاد دەکەین و ئەزموونێکیش دەبێ بۆ حیزبەکەمان، شکم لەوە دانیە کە رێکخستنی شتێکی گەورە کارو ورد بینی زۆری دەوێ.

دڵنیابن ئەوە کارە زۆر گەورەتر لەوە دەبێ کە ئێستا لە وڵات و گۆرستانێک دەستەی ٢ کەسی و ٥ کەسی بچێنە سەرگۆری شەهیدەکانمان .

خؤشەویستانم هەمووتان دەزانین کە هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی تێکڕای شۆڕشەکانی کورد لە سەدەی بیستەمدا بەریتانییەکان و ڕووسەکان بوونە. زلهێزی وەک ڕووسیا و بەریتانیا، دواتریش ئەمریکا، لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکەدا نەبوونە. ئەو ڕۆڵ و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانەی کە کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بینیویانە و لە خۆیان پێشان داوە، هیچکام لە نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە ئەو ڕۆڵەیان نەگێڕاوە. ئەگەر وڵاتە زلهێزەکان لەگەڵ بوونی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکە بوونایە، ئەو ڕۆڵ و تێکۆشانە بەس بوو بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی کوردی پێک بێت. کێشەیەکی دیکە کە بزووتنەوەی کورد لە مێژووی خۆیدا هەیبووە و هەنووکەش ئەو بۆشاییە هەیە وەک کێشە و قەیران دەبینرێت ئەوەیە کە هەرچەند پێشتر عوسمانییەکان و دواتریش تورکە نوێکان لەگەڵ دەسەڵاتی بنەماڵەی ڕەزا شا کاریگەریی نەرێنییان لەسەر بزووتنەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەبووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردیش زۆر زوو كەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەو هێزانە. بەپێی زانیارییە مێژووییەکان بزووتنەوە کوردییەکان هەمیشە کێشە و لەمپەر بوونە لە پێش ڕێی زلهێزەکان، بەڵام لەڕێگای هێزە ناوچەییەکانەوە ئەو بزووتنەوە کوردییانە سەرکووت کراون. بە بۆچوونی من و بە پێی ئەزموونی مێژوویی کورد، نابێت پارتە سیاسییەکانی کوردستان پشت ئەستوور و دڵخۆش بن بە بوونی پێوەندیی تاکتیکیی لەگەڵ داگیرکەران. پێویستە ئیتر كورد وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا خۆی بسەپێنێت و پتر پشتئەستوور بێ بە هێز و وزەی خۆی و خەڵکەکەی.

با لەوە زیاتر پشت بە بێگانەکان نەبەستین و ترکیز لە سەر موجوودیەتی خۆمان و خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین و دەرس لە مێژوویی پەرتەلاتوومی رۆژهەڵاتی نێوە راست وەربگرین کە هەمیشە کورد بۆتە خۆراکی داگیرکەرانی کوردستان.

ئینسان کە لاپەرەکانی مێژوو هەڵدەداتەوە زۆر بە هاسانی تێدەگەی کە هۆی سەرنەکەوتەنی گەڵی کورد بەو هەموو فیداکاری و ماڵوێرانی و قوربانیەوە، هەر خۆی بووە، دوای ئەو هەموو کەوتن و هەستانەوانە ئێستاش دوو هەزار حیزبی کوردی دروست بوون و هەر حیزبە کۆمەڵێک خەڵکی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە و هیچیشیان بۆ دۆزی رەوای گەل پێنە و ئاویشیان لە خەتی یەکتر را ناروا، ئەوە سەری لە دۆستەکانی کوردیش شێواندووە و ماڵی کوردیشی وێران کردووە.

هەربۆیە پێشنیار دەکەم حیزب دێمۆکرات ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو لە پاریس بەکاتە بە رۆژی شەهیدانی نەتەوەی کورد بەبێ جیاوازی و لێرەوە ستارتی گووتاری نەتەوەی بەرزبکاتەوە و بە بێت بە سەکۆی هەموو ئازادیخوازانی هەرچوارپارچەی کوردستان .

هەزاران سڵاو لە هەموو شەهیدانی کوردو کوردستان

ڕەحمان ئیبراهیم‌زادە