دوو هەڵکەوت لە دوو ڕۆژی مێژوویی

دوو هەڵکەوت لە دوو ڕۆژی مێژوویی
محەممەد ئاغای قاسملوو گەورە پیاو خۆشناوی شیمالی کوردستان، دوو لە کوڕەکانی لە دوو ڕۆژی مێژووییدا، یەکیان چاوی بە دونیا پشکووت و یەکیان بە ماڵئاوایی لە نیشتمان سەری نایەوە.
یەکەم، د.عەبدولڕەحمانی قاسملوو کوڕی محەممەد خانی قاسملوو لە یەکەم شەوی زستان کە پێدەکوترێ” شەوی یەلدا” ئەو شەوە درێژترین شەو و قوڵەترین ڕۆژی ساڵە و دوایین شەوی وەرزی پاییز و سەرەتای وەرزی زستانە، ئەو شەوە ١٤ کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە، لەو شەوەدا منداڵێکی تروسکەی ڕوناکی نیشتمانی خۆشەویستمان، لە داوێنی دایکێکی نموونەی جوانی، هەڵوەری و ” ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی” چاوی بە دونیا هەڵێنا و هاتە نێو کۆش و ئامێزی گەرمی ئەو بنەماڵە نیشتمانپەر و گەورەی کوردستان.
دووهەمیان، کۆچی دوایی د.عەلی قاسملوو، کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەر، ئەویش کوڕی محەممەد خان، لە ڕۆژێکی تاڵ و خەماوی وەک ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە بەشداری خەڵکێکی زۆر لە شاری ورمێ بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرا، لە گۆڕستانی ئاوایی قاسملوو بە دروشمی” قاسملوو، قاسملوو، ڕێگات درێژەی هەیە”، لە دەڕەی قاسملوو شوێنی حەمماسەی پێشمەرگەکانی دێموکڕات بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
” سەرۆک کۆمار پێشەوا قازی محەممەد ٧٧ ساڵ لەوەبەر، لە به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ١٣٢٦ی‌ هه‌تاویدا دەگەڵ دوو لە هاومەتەرێزانی لە چوارچرای مەهاباد، بە پەتی سێدارە شەهید کران”
سەید عەلی هاشمی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی