چاوپێکەوتنی رادیۆی “مۆنتی كارلۆ” له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مەسعوود بارزانی

چاوپێکەوتنی رادیۆی “مۆنتی كارلۆ” له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مەسعوود بارزانی

ئیمان ئەلحەمود سەرەتا بە پرسیارێک دەستپێدەکەین لە مەڕ ئەوەی کە چی روودەدا و رووداوەکان چۆن دەبینی، پاش ساڵ و نیوێک لە لە حکومەتی بەرێز سوودانی و بەشداریی خۆتان چۆن دەبینی ؟

مەسعوود بارزانی، هاوبەشیمان لە حکومەتی سودانی لە سەر بنەمای بڕیارێکی سیاسی بوو، پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنە سیاسییە بوو. ئەوەی دەیبینم بەرێز سوودانی دەیەوێ ئەم ڕێککەوتنە کە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان پێکهاتووە جێبەجێ بکات بەڵام ئەوەش روونە کە جێبەجێ کردنی ئەم رێککەوتنە لە گەڵ زۆر لەمپەر بەرەو روویە. ئێمە پشتگریمان کردوە و پشتگری دەکەین لە پێناو جێبەجێ بوون و، وەکار خستنی ئەم رێکەوتنە کە لەسەری سازاوین. بەڵام رێککەوتنەکە لە تەک ئاستەنگی ڕاستەقینە بەرەو روویە.

ئیمان حەموود: چ جۆرە ئاستەنگ گەلێک؟

مەسعوود بارزانی: ئاستەنگەکانی لە جۆری ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نیوان لایەنەکان.

ئیمان حەمود: بەڵێ ڕێگری لێکرا… مەبەستت ئەوەیە لە لایەن هەندێک لایەنی دیاریکراوەوە…. دەستی تاوانبار کردن بۆ لایەنیکی دیاریکراو رادەکێشی؟

مەسعوود بارزانی: نامەوێت دەست بۆ لایەنێک راکێشم ، بەڵام هەندێک لایەن دەیانەوێ کارەکانی حکومەتی فیدراڵی پەکبخەن…زۆر ڕوونە.

ئیمان حەمود: بەڵێ، ئایا ئێوە ئاسوودەن لە کار لە گەڵ ئەم حکومەتە؟ مەبەستم ئەوەیە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی وەک سەدرییەکان کە پەراوێزنشین بوون … یان وەک حەلبوسی کە خراوەتە پەراوێز… مەبەستم ئەوەیە کە ئایا ئێوە ئاسوودەن یان نیگەرانن؟

مەسعوود بارزانی: بەراستی ئێمە نیگەرانین، نیگەرانین لە دۆخەکە، لە بەر ئەوەی دیموکراسی لە عێراقدا کەوتوەتە بەر هەڕەشە، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە.

ئیمان حەموود : ئایا هەڕەشە لە ناوەوە دێت یان لە دەرەوە؟

مەسعوود بارزانی: لە ناوەوە و لە دەرەوە.

ئیمان حەمود: زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان باس لە باهۆزەکانی سەر رێگای هەرێم دەکەن، بەتایبەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی، واتە پەیوەندیی دوو حیزبە رکەبەرەکانی هەرێمی کوردستان، بە لە بەرچاوگرتنی کێشە کۆنەکانیشتان، ئێوە پێشتر پێکەوە و یەکگرتوو دەچوونە بەغدا. ئەمڕۆ ئێوە نایەکگرتووانە دەچن بۆ بەغدا، ئایا ئەمە دەتوانێ نیشانە بێ لە دۆخی نایەکانگیری هەرێم ؟

مەسعوود بارزانی: ئەمە لە راستیدا دۆخێکی جێی داخە بەڵام بە ڕوونی دەڵێیم ناکۆکی هەیە لەسەر پرسە ستراتیژییەکان…لەسەر ئامانجە ستراتیژییەکان، ئەگەر ناکۆکی لەسەر پرسە تاکتیکییەکان بووایە زۆر ئاسانترە بوو، هەربۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نایەکگرتوویە و، بە هەموو تواناوە هەوڵدەدەین یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی کورد وەک پێشوو بە دەسبێنینەوە.

ئیمان حەمود : ئەگەر بۆ نموونە ویستمان باس لە بابەتی ستراتیژی بکەین، هەڵبەت کاتێک دەڵێن ستراتیژی باتەتەکە گشتیتر دەبێتەوە، بەڵام دەکرێ بە دیاریکراوی پێمان بلێی چ شتێک رێگرە لە بەردەم یەکگرتووی کوردیدا؟

مەسعوود بارزانی: یانی نابێ مامەڵە لەسەر بوونی کیانی هەرێم بکرێ، نابێ هاوکاری لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێ کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی هەرێمن،نابێ هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو کەسانەش بکرێ کە دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کۆتایی بێ، ئەمە پرسە ستراتیژیەکانە.

ئیمان حمود :بەڵێ، کەواتە لە ڕوانگەی تۆوە بەراستی کێ ئەمانەی دەوێ و کێ دەیەوێ بەم ئامانجانە بگات؟

مەسعوود بارزانی: زۆر ڕوونە…

ئیمان حەمود :زۆر باشە، ئیزنم بدە زۆر ڕاشکاوانەتر بدوێن، واتە جەنابت لە کوردستانی ئێران لەدایک بووی، پێشتر پەیوەندیت لەگەڵ ئێران تا رادەیەک زۆر جدی و نزیک بووە، بەڵام ئەو دوایانە وا دەبینرێ کە پێوەندیتان لە گەڵ ئێران بەرەو خراپی چووە، ئەو ڕووداوەی ئەو دوایانە کە تێدا هێرشی ئێران بوو بە هۆی کوژرانی چەند کەسێک ، ئێران ئێوەی تۆمەتباری کردووە کە جێگە و پەناتان بە دوژمنانی داوە، چۆن وڵامی ئەو تۆمەتانە دەدەیتەوە؟

مەسعوود بارزانی: ئەم تۆمەتانە هەموو ناڕەوان و ناراستن، ئێرانیش پێش هەموو کەسێک دەزانێ کە ئەو تۆمەتانە درۆ و ناڕەوان، بەڵێ من لە مەهاباد لە دایک بووم بەڵێ… لەراستیدا ئێمە هەرگیز نەمانویستووە نێوانمان لە گەڵ ئێران خراپ بێ و، ئیزن نادەین کەهەرێم شوێنێک بێ بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئێران.

لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ تا ئەمرۆ، شاری هەولێر وەک پارێزگایەک ١٣٤ جار کەوتووەتە بەر هێرشی درۆن و موشەکی دوور مەودای ئێران وبریکارانی ئێران. هەموو جاریش پاساویان بۆ ئەم تاوانانە، ئەوەیە کە ناوەند و بنکەی هەواڵگریی نێودەوڵەتی بە تایبەت مۆساد و ئۆپۆزسیۆنی کورد لێرە لە کوردستان لە هەرێم هەن… دڵنیام کە ئێران زانیبای کە بنکە وبارگای مۆساود لێرە بوونی هەیە، مکۆڕ نەدەبوو لە لێدانی..
ئۆپۆزسیۆنی ئێران ٥٠ ساڵە لێرە بوونیان هەیە و، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنیکی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتەکانی هەرێم و ئێران و، بەدەمەوە هاتنی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران، ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیون هەموو هێزەکانی خۆیانیان لە ناوچە سنووریەکان گەڕاندووتەوە بۆ بۆ ئەو ناوچە نیشتەجێبوونانەی دەوروبەری هەولێر. ئەم کارە بەپێی ڕێکەوتنەکە ئەنجام دراوە.
بۆیە ئەو تۆمەتانەی ئێران لە راستیدا ناڕاستن، ئێمە هێچ کات خوازیاری کێشە و پێوەندی خراپ لە گەڵ ئێران نەبووین، پێمان سەیرە، بۆ ئێران ئەو شێوە هەڵسوکەوتەی لە گەڵ ئێمە گرتووەتە بەر.

ئیمان حەمود باشە: هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی چییە لەسەر ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا، ئایا حکومەت بە پێ پێویست هەڵوێستی گرت؟

مەسعوود بارزانی حکومەت جووڵا بەڵام نەک لەو ئاست و رادەیەدا کە بارتەقای قورسی تاوانەکەی بێ.

ئیمان حەمود: مشتومڕەکانی ئەمڕۆی عێراق لە دەوری پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەسوڕێتەوە. با تۆزیک راشکاوتر بدوێن ئایا کشانەوەی ئامریکایەکان لە عیراق کورد نیگەران دەکا ؟

مەسعوود بارزانی: رەنگە دەقاودەقی ئەو سیناریۆیە کە لە ساڵی ٢٠١١ روویدا و هێزی ئەمریکا و لەگەڵ ئەوان هێزەکانی هاوپەیمانان کشانەوە، دوای دزەکردنی داعش دووبارە بێتەوە، دیتمان ئەو کات داعش دەستی بەسەر سێی یەکی گرت عیراقدا گرت و، چوونە ناو عێراق و، خەریک بوو هەموو عێراق داگیر بکا، ئەگەر پشتگیری هاوپەیمانان نەبایە دۆخەکە زۆر جیاواز دەبوو، بێگومان ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هاپەیمانان و ئامریکادا هەبوو، ئەو رێکەوتنە ماوەی 10ساڵی ی بەسەردا تێپەڕیوە و رەنگە ئەو رێککەوتنە پێویستی بە پێداچوونەوە هەبێ، بەڵام ئەو پێداچوونەوە لە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵییە و دەزگا تایبەتمەند و پسپۆرەکاندایە، نەک گرووپە و لایەنە چەکدارەکان، ئەمە پرسێکی چارەنووسسازە کە پەیوەندی بە هەموو عێراقییەکانەوە هەیە و،کەس مافی ئەوەی نییە بە تەنیا دەست لەم بابەتە تێوەربدا و و بڕیاری لە سەر بدا.

ئیمان ئەلحەمود: لە هەرێم دەزانین زۆر ئاستەنگی ئابووری هەیە، هەروەها توڕەیی جەماوەری هەیە، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و مافەکانی فەرمانبەران و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ وەستانی هەناردەکردنی نەوت، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانەوە، ئێوە چۆن دەڕواننە نوێترین هەواڵی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە و هاوردە کردنەکانی هەرێم؟
مەسعوود بارزانی: بە داخێکی زۆرەوە، هەموو بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمن و بە لای دژایەتی هەرێمدان، بۆ ئاگاداری ئێوە ئەم دادگایە دادگایەکی دەستوری نییە، ئەمە دادگایەکە لەو کاتەدا دروست بووە کە بریمەر هەبوو، ئێستا ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەگێڕێت. من پێموایە دادگای فیدراڵی سنووری دەسەڵاتەکانی تێپەڕاندووە و ئەرک و بڕیارە سەرەتاییەکانی تێپەڕاندووە، بڕیاری نادادپەروەرانە و ناڕەوا دژی هەرێم دەردەکا و دژی هەرێمە بە ئاشکرا.

ئیمان حەمود: جەنابی سەرۆک، دەمەوێت بەخێرایی سەر لە خاڵێک بوەستم کە هەندێک لە هاوڕێکانت لە ڕۆژئاوا لێ نیگەرانن ، ئەگەر بتەوێت، مەبەستم ئەوەیە ئایا نەوەی سێیەمی سیاسەتمەدارانی کوردستانە لە دوای نەوەی یەکەمی دامەزرێنەر و نەوەی دووەمی تۆ کە ئاشنای چەکی بوون دەزانن چۆن دانوستان بکەن؟ ئایا نەوەی سێیەم توانای ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی هەموو ئەو تەحەددایانە ببێتەوە کە ئەمڕۆ ناوچەکە تووشی کێشەی گەورە کردووەتەوە؟

مەسعوود بارزانی پرسیارێکی جوان.. منیش هەمان ترسم هەبوو، بەڵام لە شەڕی داعشدا نزیکەی دوو مانگ ئازارمان چەشت، بەڵام دوای ئەوە نەوەیەکی نوێ سەریهەڵدا کە پتەوتر و بەئەزموونتر و ئیرادەیەکی بەهێزترە هەیە…. هەروایە ڕاستە کە نەوەیەکی نوێ بوونی هەیە… و ناتوانین بڵێین کاریگەری ئەو پەرەسەندن و گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای لەسەر نەبوو کە لە هەموو جیهاندا ڕوویدا…بەڵام ئێستا نەوەیەکی ڕاهێنراو هەیە کە بە چەک تەیار کراوە و بە بیرکردنەوە و ئیرادە تەیار کراوە , بۆیە من ڕاشکاوانە دەڵێم ئێمە ناترسین و سەدان هەزار گەنجمان هەیە کە ڕەنگە زۆر لەوە هەڵکشین و گەشەبکەن کە نەوەی یەکەم و دووەم پێی گەیشتوون.

ئیمان حەمود زۆر جوانە: باشە پێنج ساڵ بەسەر ئەو ڕیفراندۆمە مێژووییە تێدەپەڕێت کە سەبارەت بە مافی کورد ڕێکی خستووە. لە چارەی خۆنووسیندا. ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوویدا تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ ناوەند بوو، بەڵام ئایا تۆ فیدراڵیزم بە بیرۆکەیەکی کردەیی دەزانیت لەو وڵاتانەی دەیانناسیت؟ لەم ناوچەیە.

مەسعوود بارزانی، و دوای ڕووخانی ڕژێم لە ساڵی 2003، ئەوە پەرلەمانی کوردستان بوو کە بڕیاریدا فیدراڵیزم بگرینەبەر و پەیوەندییەکە لەسەر ئەم بنەمایە لەگەڵ بەغدا دروست بکەین، من ماوەیەکی دوورودرێژم لە بەغدا بەسەر برد دوای ڕووخانی ڕژێم، و لە ماوەی داڕشتنی دەستووریش، ئێمە زۆر و دڵسۆزانە کارمان کرد بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراسی، فرەیی، فیدراڵی.

دوای ماوەیەک تێبینیمان کرد کە فیدرالیزم… کەسانێک هەیە باوەڕیان پێی نییە، تەنانەت دەستووریش لەوە پاشەکشەی پێکراوە کە لە دەستووردا لەسەری ڕێککەوتووین و لە پێشەکی دەستووریشدا هاتووە کە پابەندبوون بەم دەستوورە گەرەنتی دەکات یەکێتی عێراق… دەستوور پێشێل کراوە… تەنانەت ئەگەر فیدراڵیزمیش کردەیی بووایە و بەپێی دەستوور پابەند بووین پێیەوە، ئێمە نەدەچووینە ڕیفراندۆم.

ئیمان الحمود ئایندەی عێراق چۆن دەبینیت؟

مەسعوود بارزانی: یان عێراق ئەوەی لەسەری ڕێککەوتبوو پەسەندی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ دیموکراسی و پرەنسیپە بنەڕەتییەکان… بەشداری، تەوافوق، هاوسەنگی، ئەوکاتە دەکرێت عێراق لەم قەیرانە ڕزگاربکرێت کە تێیدا دەژی.

سەبارەت بە قۆرخکاری دەسەڵات و بەدەستهێنانی هەموو شتێک لەلایەن گروپێک، قەوارەیەک، یان پێکهاتەیەکی دیاریکراوەوە، لە واقیعدا عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت، دەگەڕێتەوە بۆ دیموکراسی، بۆ دەستوور، و بۆ بنەما بنەڕەتییەکان… هاوبەشی، کۆدەنگی، و هاوسەنگی.

ئیمان الحمود بەڵێ جەنابی سەرۆک تۆ ئەو کەسەی کە دەڵێی دۆستی کورد چیای ئەمڕۆیە. دۆستی کورد کێن؟

مەسعوود بارزانی هاوڕێی زۆری هەیە لە جیهاندا.

ئیمان الحمود کێن؟

مەسعود بارزانی زۆر… بوونیان هەیە.

ئیمان ئەلحەمود مەبەستی پەیوەندی ئێوەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ؟

مەسعوود بارزانی ووڵاتانی عەرەبی هەن، بۆ نمونە لەگەڵ گەلانی وڵاتانی عەرەبی، لەگەڵ ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ هەموو جیهان، لەگەڵ ڕۆژهەڵات… مەبەستم ئەوەیە، سوپاس بۆ خوا، دۆستمان زۆرە.

ئیمان ئەلحەمود: پشتیوانی لە دۆزی کورد وەک خۆی ماوەتەوە.

لە هەر شوێنێک بیت ئاگاداری هەواڵە نێودەوڵەتییەکان بە. ئەپڵیکەیشنی نێودەوڵەتی مۆنتی کارلۆ دابەزێنە

لێکتێگەیشتن لە مەسعوود بارزانیدا هەیە… پشتیوانی هەیە، بەڵام لە واقیعدا لە ئاستی پێویستدا نییە، هەندێک جار ڕووداوێکی دیاریکراو دێت کە سێبەری هەموو ڕووداوەکانی دیکە دادەنێت، بۆ نموونە شەڕی ئۆکرانیا، شەڕی غەززە… هەندێک جار بەرژەوەندییەکان دەگۆڕدرێن و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێن.

ئیمان ئەلحەمود، سەرکردەی کورد، مەسعوود بارزانی، بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاس بۆ ئێوە کە دەرفەتتان پێدام بۆ مۆنتی کارلۆ ئینتەرناشناڵ، سوپاس بۆ ئەم گفتوگۆیە.

مەسعوود بارزانی

سوپاس…بۆ مۆنتی کارلۆ