بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و شۆڕشگێرانەیە

بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و شۆڕشگێرانەیە

خەڵکی کوردستان
خەڵکی بە شەرەفی سەردەشت، ڕەبەت، میراوێ و دەوربەر
بە نەچوونە سەر سندووقی بەناو دەنگدان شکۆی شەهیدانی کوردستان و ڕاپەرینی ژینا بپارێزن.
دەنگی خۆتان مەدەنە نوێنەرانێک کە دەبنە دەنگ و ڕەنگی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
دەنگدان و چوونە سەر سندووقی بەناو هەڵبژاردن ڕەوایەت دانە بە کوشتنی لاوانی کوردستان، کاسبکاران و کۆڵبەرانی کوردستان.
بە نەچوونە سەر سندووقی بەناو هەڵبژاردن، شکۆی شەهیدانی ژینا و خەڵکی کوردستان بپارێزن.
ئێوە خەڵکی کوردستان هەمیشە پشت و پەنای شۆڕش و شۆڕشگێران بوون و بە نەچوونە سەر سندووقی بەناو هەڵبژاردن مستێکی تووند لە لەمبۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەن.
بایکۆت ئەرکێکی نیشتمانی و شۆڕشگێرانە و نەتەوەییە، بە دژی ڕژێمی نگریس و منداڵکوژی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران.
ماڵپەری گیاڕەنگ