“کناچەیێک لە ئاورێشمی ئاگر ” تازەترین کۆمەڵە شیعریی شاعیری دیار و نوێخوازی ڕۆژهەڵات، (ئاکۆ ئەلیاسی)، بڵاوکرایەوە.

“کناچەیێک لە ئاورێشمی ئاگر ” تازەترین کۆمەڵە شیعریی شاعیری دیار و نوێخوازی ڕۆژهەڵات، (ئاکۆ ئەلیاسی)، بڵاوکرایەوە.
وەک دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە، کە لە نرخاندنێکی کورت و بە پێزدا، وەک پێشەکی بۆ دیوانەکەی نووسیوە، دەنووسێ:
” ئاکۆ ئەلیاسی لەم کۆمەڵە شیعرەی بەردەستتدا بەپیر شیعراندنی شۆڕشی ژیناوە چووە و تەمای ڕازاندنەوە و جوانکاریی ژین هانی داوە ژیان و شیعر دیسانەوە ئاوێتەی یەکتر بکاتەوە و لە ڕێڕەوی مێژوویەکی دووردا ئاگری ئەم شۆڕشە بگەشێنێتەوە و داهاتوو لێوڕێژ بکات لە ڕووناکی و جوانی. زمانی پڕ لە خوازە و وێکچواندنی زەنگینی ئەم شیعرانەی ئاکۆ لەم دیوانەدا، ئەستەمە سرنجی جوانیخوازانەی خوێنەر کەمەندکێش نەکات و سەرەڕای سرکبوون، دەستەمۆی ڕاڤە و تەقینەوەی ماناکانی نەبێت. ئاکۆ بۆ نەخشاندنی ڕووباری بەخوڕی پەیڤەکانی و بۆ شاهیدیی جیلوەکانی جوانی، تاوناتاوێک دەستەودامێنی ژینا، موژگان و زارا دەبێت. ئاکۆ بۆنی ”ژینا” دەکاتە میسکی ئازادی و بەم جۆرە ”ژنانی هەر هەموو دنیا” ئەم بۆنەیان لێوە دێت. ”
دیوانی “کناچەیێک لە ئاورێشمی ئاگر” هاوکات لە دەرەوەی وڵات و باشوور و ڕۆژهەڵات، بڵاو بۆتەوە. بەڕێز دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە، لە چوارچێوەی پێشەکی، نرخاندنێکی کورت و بە پێزی بۆ دیوانەکە کردووە. مامۆستا ڕەشید حەیدەری، پێیداچۆتەوە، کاک دیاکۆ ئیبراهیمیان ڕووبەرگی کتێبەکەی نەخشاندووە و وەشانخانەی ٤٩کتێب ئەرکی چاپکردنی وەئەستۆ گرتووە.
هۆگرانی شیعر و ئەدەبی کوردی، دەتوانن لە ڕێگای ئەم ناونیشانانەوە، دیوانەکە دەست بخەن:
https://www.49plusbooks.com/shop-1.html