جێژنی نەتەوەی نۆرویژ
جێژنی نەتەوەی نۆرویژ
لە ١٧ی ئایاری ١٨١٤ ی زاینی یاسای بنەرەتی لە پارلەمانی نۆرویژ لە شاری ” ئۆستفۆڵد” پەسەند و واژۆ کرا. ئەو وڵاتە بوو بە خاوەن یاسای خۆی و ئەوە وای کرد کە بەرەو وڵاتێکی سەربەخۆ هەنگاو بنێ. ئەو رۆژە بە ناوی رۆژی یاسا و جێژنی نەتەوەی نۆرویژ بە فەرمی ناودێر کراوە. لە ساڵی ١٨٣٦ زاینی را بە فەرمی رۆژی ١٧ی ئایار بۆتە رۆژی نەتەوەی نۆرویژ. یاسای بنەرەتی نۆرویژ لە سەر ئەو سێ بنەماییە سەرەکییە دامەزراوە، ” داد و دادگای سەربەخۆ و عادلانە، پارلەمانی هەڵبژاردەی گەل، دابەش کردنی هێزی سیاسی.”
لە وڵاتی نۆرویژ هەموو ساڵێک لە ١٧ ی ئایار رۆژی پەسەند و واژۆ کردنی یاسا جێژنی نەتەوەی دەگرن. منداڵانەی باغچەی منداڵان و قوتابخانەکانی ئامادەی بە جیا رێپێوانی خۆیان دەکەن. هەورەها ئەو قوتابیانەی کە پۆلی ١٢ ی ئامادەیان تەواو کردووە، بە تەنیا رێپێوان دەکەن. خەڵکی ئاسایی و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی مەدنیش بە جیا رێپێوان دەکەن.
بۆ رێز لێنان تاجە گوڵینە لەسەر چەندین پەیکەر، کە هێمای ئەو کەسانەیە کە گیانی خۆیان بۆ سەربەخۆی وڵاتی نۆرویژ بەخت کردووە دانەنێن. وتاری مێژووی لە لایەن بەرێوەبەر و ئەندامانی کۆمیتەی ١٧ ی ئایار پێشکەش بە ئامادە بووان دەکرێ.
عوسمان کەوکەبی شاد
ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری ١٧ ی ئایار، رۆژی نەتەوەی نۆرویژ
ـ بەرپرسی رێپێوانی منداڵانی باغچەی منداڵان
ـ بەرپرسی رێپێوانی قوتابخانەکانی سەرەتایی و ئامادەی
ـ بەرپرسی سەنتەری ئەنتێرناشوناڵی ١٧ ی ئایار
شاری هامار / نۆرویژ