دۆسیەی مووشەکباران کردنی کۆیە دەبرێتە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا

دۆسیەی مووشەکباران کردنی کۆیە دەبرێتە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا

چەند پارێزەرێکی مافی مرۆڤ لە ئامریکا کار لە سەر یەکێک لە گیان لە دەستدراوانی مووشەکی ئێران دەکەن. عومەر مەحموودزادە ناسراو بە چیچۆ کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بوو، ڕۆژی ٢٨ی سپتامبری ساڵی ٢٠٢٢ی زائینی لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێران، لە کۆی باشووری کوردستان، گیانیان لە دەستدا.
کەس و کاری عومەر مەحموودزادەداوای دادگایی کردنی بکەری هێرشەکە دەکەن.
حکوومەتی ئاخووندی ئێران لە ماوەی یەک مانگدا سێ جار هێرشی مووشەکی کردە سەر بنکە و بارگا و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چەند لایەنی دیکەی ئوپزسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و لەو پەیوەندییەدا بەداخەوە پۆلێک لە ژن و منداڵ و کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە و حیزبەکانی دیکە شەهید و بریندار بوون.