دوو سیخوڕی ئێرانی گوومانی پیلانی کوشتنی جولەکەکانی سویدیان لێدەکرێت

دوو سیخوڕی ئێرانی گوومانی پیلانی کوشتنی جولەکەکانی سویدیان لێدەکرێت
گومان دەکرێت ئێران پلانی کوشتنی جولەکەکانی سویدی داڕشتبێت، ئەمە لە بەدواداچوونێکی ئێکۆتدا ئاشکرا بووە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا دوو سیخوڕی، پەیوەست بەدەزگایی هەواڵگری سەربازیی ئێرانەوە سێ کەسیان لە سوید وەکو ئامانج دەستنیشانکردوە و پلانیان بۆ کوشتنیان داناو.

ئارۆن ڤێرشتەندیگ، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی جولەکەکان لە سوید، یەکێک لە ئامانجە دیاریکراوەکان بووە کە گومان دەکرێت پلانی بۆ داڕێژرابێت لە کردەیەکی تیرۆریستیدا بکوژرێت.

گەر زانیاری زیاترتان لایە و گومانتان لەسەر کەسانێک هەیە بەمەبەستی سیخوڕیکرن لە سوید بن، بە نامەی تایبەت پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن.

فەرموون بۆ گوێگرتن لە ڕاپۆرتی بەشی کوردی ڕادیۆی سوئێد

 

سەرچاوەی هەواڵ ماڵپەری
Radio Sweden Kurdish

ڕادیۆی سوید

Radyoya Swêdê
بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید

Radyoya Swêdê beşa kurdî