بێری شەڵماشی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە هولەند کاندید کراوە

بێری شەڵماشی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە هولەند کاندید کراوە
بێری شەڵماشی، کچە کوردی ، خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک لە سینەماکارەکانی کوردی دانیشتووی هولەند، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە وڵاتی هولەند کاندید کراوە.

بێری شەڵماشی لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو دا و بەتایبەت لە سەرەتای شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” واتە (شۆڕشی ژینا)وە هەنووکە و بە بەردەوامی و بێ پشوودان، تێکۆشاوە کە بە دەربرین و نیشاندان دان و نووسین و دەرکەوتن لە ڕاگەیاندن و مێدیاکانی وڵاتی هولەند و چەندین وڵاتی‌تر، پرسی کورد و بزووتنەوەی کورد بەگشتی و بە تایبەت پرسی یەکسانیخوازی ژنان و شۆڕشی ژینا بگوازێتەە بۆ نێو کۆمەڵگای هولەندی و کۆمەڵگای جیهانی.

خاتوو بێری شەڵماشی بە لێدوان و دەرکەوتنەکانی و بە درووست کردنی کورتە فیلم و نیشاندانی وێنەگا، توانیویەتی پەردە لە سەر جینایەتەکانی ڕژێمی سەرکوتکەری ئیسلامی ئێران هەڵداوتەوە و بە گشتی پرسی کورد و ژنان لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە بابەتی مێدیاکانی هولەندی و جیهانی و بە دەربرینەکانی و درووست کردنی کورتە فیلم ببێتە دەنگی مافخوازانەی ژنی کورد و بە تایبەت شۆڕشی ژینا.

شایانی باسە کە بێری شەڵماشی وەک سینەماکاری کورد ، وێنە و بەرهەمەکانی لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە پەخش و بڵاو دەکرێنەوە و پێشوازی گەرمی لێکراوە و ئێستاش بەردەوام خەریکی بەرهەمی نوێ و دەرکەوتنی زیاترە بۆ گەیاندنی پرسی کورد و نیشاندانی جینایەتەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بێری شەڵماشی لە ڕێگەی لاپەرەکانی خۆی داوا لە دانیشتوانی هولەند و بە تایبەت ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی هولەند دەکا کە بۆ وەرگرتنی ئەو خەلاتە هاوکار و یاریدەدەری بن و بە دەنگدان و پشتیوانیان ببنە ڕێخۆشکەری زیاتری کارەکانی، لەو پەیوەندییە دا ڕایگەیاند کە دەنگی هاووڵاتیانی کورد دەبێتە هۆی ئەوە کە لە داهاتوو دا زیاتر خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەم و خەڵکەمان بکەم.

جێگەی ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ بێری شەڵماشی چەند ژنی دیکەش بۆ خەڵاتی ژنی مێدیای ساڵ کاندید کراون، بۆیە پێویستە کە دەبێ لە لاپەرەی خوارەوە ناوی بێری شەڵماشی ھەڵبژێری و دواتر دەنگ بدەی

لینک:

لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن بۆ دەنگدان.