نامیلکەی (ژیلا حوسه‌ینی، هه‌ورێکی‌ له‌ تینوواندا خنکاو)

نامیلکەی (ژیلا حوسه‌ینی، هه‌ورێکی‌ له‌ تینوواندا خنکاو)

شاعیر و نووسەرێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا بەتایبەت شیعری نوێی کوردی بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش کرد و به یەکەم ژنێک پێناسە دەکرێ که شیعری نوێی کوردی هۆنیبێتەوه. بەداخەوە ژیلا لە بەرەبەیانی هەینی ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لە ٦ی ڕەزبەری ١٣٧٥ی ھەتاوی (٢٧ی سێپتەمبەری ١٩٩٦ی زایینی) ھاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی کە دەیانویست بۆ بینینی شێرکۆ بێکەس بچنە شاری تاران لە رێگادا تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشێن دەبن و بە تەمەنێکی کەم و کارامەی ٣٢ ساڵییەوە لەگەڵ کچە دە مانگەکەی (ژینا) گیانیان لە دەست دەدەن. رووح و رەوانیان شادو و ئازیزانی سەلامەت و تەمەن درێژ بن. سپاس و پێزانین بۆ نووسەری ئەم نامیلکەیە.