b_300_220_16777215_00_images_Laperei-Taibet_kejal_ibrahim.jpgکۆمەڵیک لە دیدو بۆچوون نووسەرانی بیانی و کورد، دیمانەی و بەشێک لە هۆنراوەکانی شاعیری بوێر و تێکۆشەر کەژاڵ ئیبراهیم خدر. رووحی شاد و رێگای

خەبات و بەرخۆردانی شاعیرانە و کوردانەی پڕ رێبوار بێت لە پێناو نیشتمانی داگیڕاومان.
----
"من كه‌ژاڵم له‌ كۆڵانه‌كانی قه‌ڵادزێ له‌دایك بووم "شاره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ناسم" هه‌رگیز په‌شیمان نیم ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ زیندوو ببمه‌وه‌ په‌رده‌ له‌رووی شه‌رمه‌زاریتان هه‌ڵده‌ماڵم "به‌ پێه‌ له‌رزۆكه‌كانم هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم" ته‌ماشای نیگاو روخسارتان ده‌كه‌م له‌ كۆڵانی شاره‌كه‌مه‌وه‌ لێتان ده‌ڕوانم "پێتان ده‌ڵێم چیتان له‌ده‌ست دێ به‌رامبه‌رم بیكه‌ن" وه‌ ئه‌گه‌ر توانیتان گۆڕه‌كه‌شم به‌ر فیشه‌ك بده‌ن"
من دێمه‌وه‌و به‌ پێنوسه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌زاران قه‌ڵه‌می راستگۆم له‌گه‌ڵدایه‌. كه‌چه‌ندین چیرۆكیان نوسیوه‌ته‌وه ‌"وه ‌هه‌زاران میلیان بڕیوه‌" وه‌ چه‌ندین فرمێسكیان باراندووه‌ تاكوو خه‌ونه‌كانیان بێته‌دی "كاتێك من ده‌بیننه‌وه‌ غه‌مبار ده‌بن" چونكه‌ خوێنه‌كه‌م خه‌سته ‌"به‌ڵام بڕوام پێبكه‌ن" غه‌مباریه‌كه‌شتان راستگۆیی تێدانیه‌ "بۆیه‌ توڕه‌م لێتان" ئێوه‌ حه‌زناكه‌ن جارێكی تر بمبیننه‌وه‌ له‌نێو خامه‌ی قه‌بریشدا، چونكه‌ ده‌ترسن له‌ووشه‌كانم "به‌ڵام له‌كۆتادا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم من كه‌ژاڵم ئێوه‌و نیشتمانه‌كه‌م خۆش ده‌وێت و حه‌ز ده‌كه‌م هه‌میشه‌ بیرم بكه‌ن "من ئێوه‌م و ئێوه‌ش منن" خۆشم ده‌وین "گوڵه‌ جوانه‌كانی نیشتمان"
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی؛ ڕەحمان نەقشی
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی ئەم نامیلکەیە لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد