ahmad-rejeb.jpgپێنج مانگه‌ خۆپیشاندان و راپه‌رین له‌ به‌غداو شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و سه‌ره‌رای تێهه‌ڵدان و گرتن و ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دان زیاتر له‌ پێنج سه‌د

شه‌هیدو بیست و پێنج هه‌زار بریندارو هه‌زاران بێسه‌روشوێن كه‌س نازانێت عێراق به‌ره‌و كوێ مل ئه‌نێت و به‌ هوێ بارودۆخه‌كه‌و بێتوانایی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌رو خۆپیشانده‌ران ناچاركرا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.
سێ مانگه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ كاركه‌وتووه‌و حزبه‌كانی شیعه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌و روویاكرده‌ ئێران و له‌ شاری قوم به‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئێران كۆبوونه‌وه‌و له‌ هاتنه‌وه‌یاندا كه‌سیكیان به‌ ناو ( محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی) دا به‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌لاوی له‌ پاش یه‌ك مانگ خۆی و ناوی كابینه‌كه‌ی چوونه‌ په‌رله‌مانی عێراق و، له‌وی به‌ هۆی ناكۆكی نێوان شیعه‌كان شكستیهێناو كشایه‌وه‌.
تا ئێستالايەنە شیعەکان لە دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران دوورن و، رۆژانه‌ كۆئه‌بنه‌وه‌و ته‌نها ناوی دوو كه‌س یان سێ كه‌س تاوتوێ ئه‌كه‌ن و ناگه‌نه‌ ئه‌نجام و، به‌وه‌ش كێشه‌یان بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح دروستكردووه‌و، شاراوه‌ش نییه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ ژێر فشاری ئێران و حزبه‌ شیعه‌كانه‌و تا ئه‌م ساتانه‌دا چاوه‌روانه‌ كه‌سێك له‌لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌ ده‌ستنیان بكرێت.
مسته‌فا كازمی بێت یان عه‌لی شوكری یان كه‌سێكی تر ئه‌بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كۆده‌نگی له‌ سه‌ر بێت ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا خرپیشانده‌ران ئه‌ڵێن : ئێمه‌ بریار ئه‌ده‌ین كێ ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئێمه‌ خاوه‌ن بریارین، خه‌ڵك خاوه‌ن بریاره‌، خه‌ڵك به‌ ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێن : ئێران بۆ( ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌) و، ئه‌وه‌ كه‌سه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ربژێر ئه‌كرێت پێویسته‌ كه‌سێك بێت خه‌ڵك پێی قایل بێت نه‌ ئه‌مریكاو ئێران، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك تواناو ئیراده‌ی خه‌ڵك پشتگوێ نه‌خات.

خه‌ڵك به‌رپژێریكی ناوێت ته‌نها له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت و، حزیه‌ شیعه‌كان دژ به‌ خواست و داوای خه‌ڵكن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ دژ به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و تایفه‌گه‌ری و پشكپشكێنه‌و گه‌نده‌ڵی و دزیی راپه‌ریوه‌و ئه‌یانه‌وێت عێراق له‌ دارمان و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و برسێتی و نه‌خۆشی رزگار بكه‌ن و، له‌ پێناو نه‌مانی مێلیشیاو چه‌ك به‌ ده‌سته‌كان تێئه‌كۆشن و، به‌ دوای ناسنامه‌ی نێشتمان بوون ودیموكراسی راسته‌قینه‌و و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌رێن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌نها سه‌ره‌تا بوو، خواست و داوای خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی راپه‌ریو درێژه‌ی ئه‌بێت و، سوورن له‌ سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تا هه‌نوكه‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئامانجه‌كانی گه‌ل نه‌گه‌یشتووه‌و، پرۆسه‌ی سیاسی ئاواته‌كانی گه‌ل ئه‌كوژێت و له‌ ناویان ئه‌بات و، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی زێرینه‌ بۆ چه‌سپاندنی چاكسازی گه‌وره‌و، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ( سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران)‌ ده‌ست له‌ یه‌حه‌ی خه‌ڵك به‌ربده‌ن و، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت و، ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له‌ دارمانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق سزابدرێن.
ئێران به‌ ناوی ئاین و ئیسلامه‌وه‌و له‌رێی حزبه‌ شیعه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات گیروگرفت و كێشه‌كانی ئه‌گوێزێته‌وه‌ بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌وڵی زیاتر ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ بخاته‌ ژێرهه‌یمه‌نه‌و كۆنترۆڵی پاسداران و سوپاكه‌ی و هه‌رسه‌باره‌ت به‌ دانانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران عێراق و، بۆ رێكخستنی ناوماڵی شیعه‌ عه‌ڵی شه‌مخانی ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران خۆی گه‌یانده‌ به‌غداو، یه‌كسه‌ر له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حزبه‌ شیعه‌كان كۆبووه‌وه‌و، بێشه‌رمانه‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌ هادی عامری و موقته‌دا سه‌درو نوری مالكی و ئه‌وانی تر له‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایته‌كان رایاگه‌یاندو وتیان شه‌مخانی ئامۆژكاریمانیكرد بۆ رێكخستنی ناوماڵمان و زاڵبێن به‌ سه‌ر كیشه‌كانی نێوانمان و دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و، دیاره‌ ئه‌و كه‌سه ئه‌بێت‌ به‌ پێی خواستی ئێران دابنرێ
‌عه‌لی شه‌مخانی له‌ كاتێكدا وڵاته‌كه‌ی دووچاری كۆرۆنا بووه‌ته‌وه‌ سه‌ردانی عێراقی كردو، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ هاتووچۆ ئه‌كات و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌دات و، ته‌مێی شیعه‌كان ئه‌كات و، له‌ رووی ئه‌من وئاسایشه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌و باسی بارودۆخی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌ بیانییه‌كان كردو، له‌ پاش گه‌رانه‌وه‌ی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ هؤی بۆردومان و هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان روو له‌ گرژی و ئاڵۆزی ئه‌كات.
له‌ كاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌ هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ حزبه‌ شیعه‌كان كۆكن له‌ سه‌ر ناوی نه‌عیم ئه‌لسوهه‌یل ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و، ئه‌م نه‌عیمه‌ راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق بووه‌و كوری برای تاڵب ئه‌لسوهه‌یله‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ لوبنان كوژراو، ئه‌گه‌ر زۆره‌ پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرێت وچانسی زیاتره‌و رۆژانی داهاتوو په‌رده‌ له‌ سه‌ری لا ئه‌بات.
15/3/2020.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.