xalid_shohla_wrya.jpgلە بارەی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەکانی کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەرانسەریی کوردستان

قادر وریا . لە ئەرشیڤی خۆمەوە (١٤)

 ساڵی ٢٠١٠ بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە زانیارییەکانی مامۆستایانی شۆڕش لە بارەی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەکانی کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەرانسەریی کوردستان و ، دەوڵەمەندکردنی نامەی ماستەری خۆم "خوێندن بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان" بە هۆی زانیارییەکانیان، پێوەندیم بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی شۆڕشەوە گرت. ژن و مێردی خۆ تەرخانکردوو بۆ خزمەت لە قوتابخانەکانی شۆڕش، بەڕێزان خالید گەردی و شوعلە قادری، دوو لەو مامۆستایانە بوون. لێرەدا دەقی پرسیارەکانی خۆم و ولامە هاوبەشەکانی ئەو دوو مامۆستایە دەخەمە بەر سەرنجی هۆگرانی پرسی خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان. سپاس بۆ بەڕیز کاک حەمەرەسووڵ کەریمی کە زەحمەتی دووبارە تایپکردنەوەی ئەم بابەتەشی کێشا. دەتوانن لە سایتی گیارەنگیش ئەم بابەتە بخوێننەوە:

** 

وەڵامی پرسیارەکانی مامۆستایان: خالید گەردی و شوعلەقادری

٠٥ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٠

سڵاو کاک قادر وریای بەرێز و خۆشەویست!

ئەوە وەڵامی پرسیارەکانتمان ناردەوە. هیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیی بەڕێزتان بن.

١ ـ کتێبی ژیان و خەبات هەر بەرگێک بوو یان دوو ؟ چونکە لە سەر بەرگی ئەم کتێبەی تایبەت بە فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی گەورە ساڵان ( ساڵی ١٣٦٣ ) چاپ بووە نووسراوە: " ژیان و خەبات" (١)؟

وەڵام: دوو بەرگ بوو.

٢ ـ ئایا هەروا کە "ژیان و خەبات" کتێبی " ڕێنوێنی مامۆستا"ی هەبوو ، کتێبی خوێندنی زمانی کوردی (١) ، (تایبەت بە منداڵان) یش کتێبی "ڕێنوێنی مامۆستا" ی هەبوو؟

وەڵام: بەڵێ هەیبوو.

b_300_220_16777215_00_images_ADABOHUNAR_kori_perwerde.jpg٣ ـ ساڵی خوێندنی ١٣٦٠ ـ ١٣٥٩ کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی گەمارۆی خستبووە سەر ناوچە ئازادەکانی کوردستان، ئایا خوێندن لە ناوچە ئازادەکان هەبوو؟ لە کام ناوچە هەبوو؟ لە چ ئاستێک دا هەبوو ( سەرەتایی، ناوەندی و ....)؟

وەڵام: بەڵێ هەبوو، لە هەموو ناوچە ئازادکراوەکان هەبوو، وەک پیرانشار ( ناوچەکانی پیران، لاجان، نەڵێن، بەری مێرگان و گەدە). دیارە لە ناوچەکانی مەهاباد، بۆکان، ورمێ، شنۆ، نەغەدە، سەردەشت و هەورامان کەم و زۆر مەدرەسە و مامۆستامان هەبوو. دیارە لە زۆر جێگا بۆ دەرس گوتنەوە لە ماڵان و جارجار لە مزگەوتەکانیش کەڵک وەرگیراوە و دەرسی تێدا گوتراوەتەوە.

لەو کاتیدا تەنیا دەرسی سەرەتایی دەگوترایەوە.

٤ ـ پێش ئەوەی کتێبەکانی " کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەراسەری کوردستان" بگەنە دەست مامۆستایان، خوێندنی کوردی و زانستەکانی دیکە ( زانستی ئەزموون ، بیرکاری و .... ) بە هۆی ( بە یارمەتی) چ جۆرە کتێبێک تەدریس دەکران؟

وەڵام: کتێبەکانی فارسیی نیزامی شاهەنشاهی

٥ ـ تکایە ئەو ناوچانە و ئەو گوندانەی کە کۆڕی پەروەردە، قوتابخانەی لێ کردبوونەوە، وێرای ژمارەی تەقریبی قوتابیانیان، ناوبەرە؟

وەڵام: ئەگەر ئارشیڤی کۆڕی پەروەردە مابێ ڕەنگە وەڵامی درووستر لای ئەوان بێ، بەڵام لام وابێ نزیک بە ١٠٠٠ قوتابی هەبوو.

٦ ـ لەو کلاسە تایبەتییانەدا کە کۆڕی پەروەردە بۆ پێگەیاندنی مامۆستا پێکی دێنان، چ ئامووزشێک دەدرا؟

وەڵام: ئاموزشی شێوازی دەرس گوتنەوە.

b_300_220_16777215_00_images_ADABOHUNAR_kori_perwerde1.jpg٧ ـ کۆڕی پەروەردە تەنیا کتێبەکانی پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتایی و کتێبی " ژیان و خەبات " ی ئامادەو چاپ کرد. ئەدی خوێندن لە پۆلەکانی سێهەم و چوارەم و پێنجەم دا چۆن بوو؟ کتێبەکان ئایا هەمان کتێبەکانی "آموزش و پرورش" ی ئێران بوون؟ شەرحی دەرس بە کوردی یان بە فارسی بوو؟

وەڵام: لەو پۆلانەدا کتێبی ئاموزش و پەروەرشی ئێرانی دەگوترانەوە، بەڵام بە کوردی شەرح دەکران.

٨ ـ ئێستا کە ئاوڕ لە سەردەمی مامۆستایەتی خۆتان دەدەنەوە، لە سەر شێوازی ئەو کاتی خوێندن بە کوردی بە تایبەتی لە پۆلی یەکەم دا، چ تێبینی‌یەکتان هەیە؟ ( مەبەستم لە فێرکردنی ئەلفوبێ و ڕێنووس بە گوێری کتێبەکانی ئەو کاتە). خاڵە لاواز و بەهیزەکانی کتێبی ئامادەکراو یا کتێبە ئامادەکراوەکان چ بوون؟

وەڵام: ئێمە پێمان وایە کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی سەرەتایی کە کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەراسەری دەری دەکرد، بە شاهیدی مامۆستا عێراقی‌یەکانیش کە لەگەڵ ئێمە کاریان دەکرد، لە زۆر بارەوە کتێبی خۆمان تەئید کراوە و زۆر هاسانتر منداڵ فێری دەبێ، بە تایبەتی ئەگەر بە گوێری ڕێنوێنی‌یەکەی کار بکرێ.

٩ ـ ئەگەر لە سەر ڕووبەری ناوچەی تێکۆشانی کوڕی پەروەردە ، ژمارەی مامۆستایان و قوتابخانەکان و قوتابییەکان، ژمارەی دەورەکانی پێگەیاندنی مامۆستا و لە ئاستی کوردستانیش دا، زانیاریت هەیە بۆم بنووسە.

وەڵام: لە ساڵی ١٣٥٩ را هەموو ساڵێک لە هاوێنان دا کلاسی ( بازاموزی ) مان هەبوو.

دەتوانین بە تەقریبی بڵێین نزیک بە ١٠٠ مامۆستا و ١٠٠٠ قوتابی هەبوو، بەڵام ناتوانین بڵێین کە چەند قوتابخانەمان هەبووە، دیارە ئەگەر ئارشیوی کۆڕی پەروەردەمان هەبێ ئەو باشتر.

١٠ ـ ئایا لە ناوچەکانی دیکە ( جگە لە موکریان ) کوڕی پەروەردە، تێکۆسانی هەبوو؟ ( مەبەستم لە سەقز بۆ خوارەوەیە: سەقز، سنە، مەریوان، دیواندەرە، سنە کامیاران و هەورامان و .... )

وەڵام: لە هەورامان هەمان بوو، دەرسی سەرەتایی و ناوەندیشی لێ دەگوترایەوە، ئێمە بۆ خۆمان لەوێ دەرسی سەرەتایی و ناوەندی‌مان دەرس داوە.

دیارە ئەگەر دەتهەوێ بە درووستی لە باس‌و خواستی کۆڕی پەروەردە ئاگادار بی یان دەبێ لە ئارشیوی کۆڕ یان ئەگەر وەگیر کەون زانیاری لەم بەڕێزانەی خوارەوە وەربگری:

١ ـ کەماڵ خالیدی ٢ـ رەحیم ئەمیری ٣ ـ حەمەرەسووڵ حەسەن‌پوور ٤ ـ جەعفەر مەنگوری ٥ ـ جەماڵ شەریفی ٦ ـ هاشم ڕۆستەمی ٧ ـ مستەفا موسەوی ٨ ـ عەبدوڵلا ڕەحیمی ٩ ـ ئەحمەد کاکەمەمی ١٠ ـ دوکتور خەلیقی ١١ ـ سەکینە حوسێنی ١٢ ـ کەماڵ حوسێنی برای سەکینە حوسێنی ١٣ ـ ئەبووبەکر لاوچاک ١٤ ـ سەیفوور بزموونە ١٥ ـ محەممەد ئەحمەدیان ١٦ ـ محەممەد ئەحمەدی ١٧ ـ مستەفا دادار ١٨ ـ نەسرین حەدداد ١٩ ـ گەلاوێژ حەسەن‌زادە ٢٠ ـ مامۆستا عەزیم ٢١ ـ شوعلە قادری ٢٢ ـ عەزیز رەمەزانی ٢٣ ـ گەلاوێژ قادری ٢٤ ـ کەریم سۆفی‌زادە ٢٥ ـ حەمەعەلی سۆفی‌زادە ٢٦ ـ ساڵح نەڵۆسی ٢٧ ـ ئیسماعیل حەسەن‌عەلیپوور ٢٨ ـ سوهەیل حەدداد ٢٩ ـ قادر محەممەدگوڵ ٣٠ ـ مەجید سوڵتانپوور ٣١ ـ قاسم قارەمانی ٣٢ ـ سالم غەفووری ٣٣ ـ پەیمان محەممەدگوڵ ٣٤ ـ نەسرین حەسەن‌زادە ٣٥ ـ مستەفا مەعرووفی ٣٦ ـ کەژاڵ عەیزی ٣٧ ـ سولێمان نیکنام ٣٨ ـ کامران قازی ٣٩ ـ مستەفا قەڵاتی ٤٠ ـ ئاڵماسی سەید نەجمە ٤١ ـ پەروین بزموونە ٤٢ ـ ڕووناک مێهرپەروەر ٤٣ ـ سەلاح مێهرپەروەر ٤٤ ـ ڕەحمان سنەیی ٤٥ ـ قەسیم خان نەرزیوە ٤٦ ـ مامۆستا قادر کۆمیتەی سەردەشت ٤٧ ـ هیوا بێتووشی کۆمیتەی سەردەشی ئەندامی کۆڕ ٤٨ ـ باسیت عەزیزی ٤٩ ـ محەممەد سوفی‌زادە ٥٠ ـ فەریدە قادری ٥١ ـ سەید ئەبووبەکر تورەجی ٥٢ ـ خالید گەردی

براگیان هەتا ئێرە جارێ هەر ئەو ناوانەمان لەبیر مابوو

لەگەڵ سوپاس خالید و شوعلە

٠٥ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٠

نووسینەوە: حەمەرەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیارەنگ

 

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.