2y_rebendan2.jpgبە دەنگی باوان کەریمی و موزیکی حەمید ڕەسووڵ
جێژنی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ ی هەتاوی
بەرامبەر بە ٢٥ ـ ٠١ ـ ٢٠٢٠ شاری ستۆکهۆڵم

تێکستی سروودی ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
...................................
بۆ گەلی کوردی هەژار بووی بە داری ریشە دار
کوردستان بە ناوی تۆ دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین

بۆ خەباتی خەڵکی کورد گیانی خۆتت کرد پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد