peshmerge.jpgدەنگ لەیلا خوسرەوی
مونتاژ: حەمەرەسووڵ کەریمی
پەخش: کوردکاناڵ

هەی هاتن هاتن هاتن

پێشمەرگەی دێموکراتن

دڵیان پر تین و ژینە

دەستیان بۆنی ئەوینە

چەک وڕەختیان لە شانە

شانازی نشتیمانە

هەی هاتن هاتن هاتن

پێشمەرگەی ڕۆژهەلاتن

ئازاو بووێر و ژیرن

لە مەیداندا وەک شێرن

هەرچی جاش و پاسدارن

به پێشمەرگه ی نا ۆیرن

هەی هاتن هاتن هاتن

پارتیزانی وڵاتن

ناویان گەلێک پیرۆزە

وەک ئاگری نەورۆزە

مزگینی بەهاردێنن

زستانی تێکدەشکێنن

هه‌ی هاتن هاتن هاتن

پێشمەرگه ی دیمۆکراتن

لە ئیلام و کرمانشان

سنەی خوێناوی کوردان

لە سەقزی کۆڵ نەدان

تا مەریوانی سواران

هاتن لە شنۆ و دێوڵان

تا ورمێ و شاری بۆکان

هاتن لە شاری پیران

تا سلماس و هەورامان

 لە سەردەشتی دێموکرات

تا جوانڕوی خوێن وخەبات

لە بانەی مەردایەتی

 تا ماکۆی کوردایەتی

لە مەهابادی پێشەوا

سەنگەر مافی ڕەروا

هەی هاتن هاتن هاتن

پێشمەرگەی دێموکراتن