ڕۆژنامه‌ی-کوردستان-ژمارە-٧٠٤-لە-ژێر-چاپ-هاته‌ده‌رڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٠٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی...
هه‌ناسه‌-خنکاوه‌کان-له‌یادی-سه‌رده‌شتییه‌-نازلێشێواوه‌-شیمیاباران-کراوه‌کان-‌دا-هه‌یاس-کاردۆجوانیی تۆپی زه‌وی له‌ ره‌نگاو ره‌نگیی دیمه‌نه‌کانی، له‌ هه‌مه‌ جۆریی سروشته‌که‌ی، له‌ به‌ربڵاویی خاکه‌که‌ی و له‌ فره‌چه‌شنیی خه‌ڵکه‌که‌ی دایه‌. ئه‌وه‌نده‌ی کلووی به‌فر...
شێعر-بۆ-گەورەیی-کۆڵبەر-نووسینی-پشکۆلە باهۆزی ڕچەی بەفرا سەمای مەرگە بە ڕووی کۆڵبەرلە بۆ ژینی بە ئازادی دەبێ ڕوحت بدەی یا سەرخەمی ناخم هەزار ئەونە قورستر لە خەمی نانەکوڵۆڵیی خۆم لە کۆڵ ناوە دەپێوم ڕیی شەڕەف تا...
بەڵی-بۆ-ڕیفراندۆم،-بەسییەتی-ژێردەستەی-تورک-و-عەرەب-و-فارس-محەممەد-سلێمانیگەلێکی مەزن و دیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گێتی زۆر جەسوورانە و نیشتیمانیانە دوا بڕیاری سەبارەت بە داهاتووی سیاسی خۆی بە ئاشکرا بۆ بیروڕای گشتی دونیا و گەلی کورد...
نامه-سرگشاده-جمعی-از-فعالان-مدنی-در-اعتراض-به-ادامه-کشتار-کولبران-کوردمتن نامه و اسامی امضا کنندگان كه نسخه ای از آن به موكريان رسيده به شرح زير استملّت شریف ایران، مردم عزیز کردستان، مسئولان و مقامات ملّی و محلّیهمچنانکه استحضار دارید، سالهاست...
لە-پاپ-ئایدل-هەتا-کوردئایدل-بەشی-سێهەم-برایم-فەڕشیتەبلیغاتی بازرگانی لە ڕادیۆ و تەلەوزیۆن بە پێی قانوون بڵاو دەکرێتەوە و تەلەویزیۆنی گشتی و ئەهلی دەگرێتەوە. ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی گشتی لەبەر ئەوەی بە پارەی ماڵیات و پارەی...
خەیاڵی-زانستی-لە-ئەدەبی-منداڵان-دا-رەزا-شوانلەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا خەیاڵ هاودەمی مرۆڤ بووە.. خەیاڵ توانای زەینییە لە پێکهێنای وێنەی داهێنراوی جیاواز، دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو، کە پەیوەندی بە رابردوو یا...
كوێستان-گادانى-ده‌بێت-ژنان-رۆڵى-كاریگه‌رتر-له‌-ریفراندۆمدا-ببینن-وشە-هیدایه‌ت-جانكوێستان گادانی كه‌سایه‌تی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاك له‌ بواری مافی ژنان، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بۆ "وشه‌" تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر رۆڵ و ئامانجی ژنان له‌ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی...
راگه‌یاندراو-له‌سه‌ر-به‌ڕێوه‌چوونی-پلینۆمی-شه‌شه‌می-کۆمیته‌ی-ناوه‌ندی-حیزبی-دێموکراتی-کوردستانپلینۆمی شه‌شه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگر و راوێژکارانی رێبه‌ری له رۆژانی ٢٠ تا ٢٢ی جۆزه‌ردانی...
خەباتی-كورد-لە-ئێران،-پاش-سەربەخۆییی-هەرێم-هاوار-بازیانهەنگاوەكانی كورد لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەرەو گشتپرسی و سەربەخۆییی ئەو بەشە لە كوردستان، ئەگەر لە ئاستی ناوەخۆییدا گەیشتنە بە ئامانجێكی مێژووییی گەلی كورد، هاوكات...

خەرمانەیەک ئەزموون و داهێنانی بە خۆیەوە بینەوە. ئەحمەد شێربەگی

ahmed sherbegiبەبۆنەی دەساڵەی دەستبەکار بوونی ماڵپەری گیارەنگ پر بە دەڵ پیرۆزباییت پێدەلێم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتر بۆ گیارەنگ دەخوازم. هیوادارم ئەو چەند دێرەم وەکوو جێژنانەی دەساڵەی ماڵپەری گیارەنگ لێ وەربگری. لە گەڵ ڕیزم دا: ئەحمەد

ئەمسال گیارەنگ جێژنی دەساڵەی خۆی دەگرێ و مۆمی تەمەنی دە ساڵ کارو تێکۆشانی خۆی دادەگیرسێنێ ، لە دە ساڵەی ژیانی ماڵپەڕێکی '' ساوای نەبوورای کرچ و کاڵ دا ئێستا چاومان بە گیارەنگ''ێکی باڵا بەرزی گەردەن کێلی شۆخ و شەنگ دەکەوێ کە خەرمانەیەک ئەزموون و داهێنانی بە خۆیەوە بینەوە.'' گیارەنگ'' ێک کە بۆتە باخچەیەکی رازاوە وپڕە لە گوڵی بۆنخۆشی کێویلکەی چیاکانی کوردستان...

دیارە بەرێوەبردنی ماڵپەرێکی ئەڵێکترۆنیکی پێویستی بە شارەزایی و پسپوڕی و توانایەکی باش و پشوویەکی درێژ هەیە ... ئەگەر 'گیارەنگ''یش وەکوو مێدیایەک پێناسە بکەین و بیخەینە بەر مەحەک و نمرەی پێبدەێن، بەدڵنیایی لەو تاقیکاری یەدا سەرکەوتوو هاتۆتە دەر و توانیوێتی جێگای خۆی لە ریزی ماڵپەرەسەرکەوتوەکاندا بکاتەوە . بەڵام ئەمە بەتەنیا بەس نێ کە بڵیین ''گیارەنگ'' مالپەرێکی کامیل، پوخت، بێ نوقسانە و هیچ عەیب وئیرادێکی لەسەر نێ. ''گیارەنگ'' یش وەکوو بەشی هەرەزۆری ماڵپەرەکانی دیکەی ئەلێکترۆنیکی کە رۆژانە سەردانیان دەکەین لە ژێر تەئسیر و کارتێکەریی بیرێکی تایبەتی دا یەو ڕوانگەیەکی تایبەت بە خۆی وێنا دەکا. هیوادارم ماڵپەری ''گیارەنگ'' لە دەسپێکی دەهەمین ساڵی ژیانی خۆیدا زۆرتر ببێتە رچە شکێن و بایەخ بە مێدیایەکی ئازاد و تریبوونێکی هەموو بیرەکان بدات، لەبەر ئەوەی کورد لە سەردەمی ئیستا دا پێویستی بە مێدیایەکی ئەوتۆیە کە ببێتە پەلکە زێرینەیەک لە هەموو رەنگەکان و لە هەموو دەنگەکان...... ئەوەش لە سەرەتا دا زەحمەت خۆی دەنوێنێ بەڵام ئەگەر تۆلێرانس و تەحەموولی لەپشت بێ و باوەرمان بە بیری ئازاد هەبێ لە کۆمەڵگا دا زوو جێ دەکەوێ وبەدڵنیایی وەکوو ئاوێنەیەکی باڵانوێنی لێدێ و هەموو کەس خۆی تێدادەبینێتەوە.

بە پێی ئەو تێکنۆلۆژی یە خێرا و سەر سوور‌هێنەرەی مرۆڤی ئەمرۆ لەباری پێوەندی یەکان و بەجیهانی بوون لەگەڵی بەرەوروویە ئێمەش دەبێ هەو ڵ و تێکۆشانەکانمان لەم راستایە دا بێ بۆ ئەوەی لەو پێشکەوتنە خێرایە وەدوا نەکەوین. جیلی ئیستا بابەتی سەردەمیانە و نوێی گەرەکە، ئەوەش وامان لێدەکات کە بۆ راکێشانی سەرنج وڕوانگەکانیان لەبیری دابین کردنی ئەو نوێگەرایی و داهێنانەیان دابین. هەربۆیە ماڵپەری ''گیارەنگ''یش نیازی بەوە هەیە شێوازو قەوارەیەکی نوێ بە خۆی بگرێ و لە دەهەمین ساڵی تەمەنی خۆی دا بە روخسارێکی نوێ ودیزاینێکی نوێ دەرکەوێ...

لە زۆربەی هەرە زۆری ماڵپەرە ئەلێکترۆنیکەکان داخوێنەر کە سەردانی دەکا و سەنگ وسووکی بابەتەکان دەکا گۆشەیەک بۆ بیرو بۆچوونەکانیان تەرخان کراوە کە پێوەندی خۆیان لەم رێگایەوە لە گەڵ ئەو ماڵپەرە پتەوتر بکەن. هەربۆیە ماڵپەری ''گیارەنگ'' خوێنەرەکانی لەم بیرو بۆچوونانە بێ بەش کردوە. ئەگەر کارگێرانی ماڵپەری گیارەنگ ئیمکانی ئەوەیان بۆ دەرخسێ بە کردنەوەی گۆشەیەکی ئاوا ببنە پردێک لە نێوانی خۆیان و خوێنەرەکانیان ، بەدڵنیایی یارمەتێکی گەورە بە دەوڵەمەند کردنی ماڵپەڕەکەیان دەدەن.

لە کۆتایی دا وێرای پیرۆزبایی گەرم و لە کانگای دڵمەوە بۆ کارگێرانی ماڵپەری خۆشەویستی ''گیارەنگ'' بەتایبەتی بۆ خزم و دۆست و هاوڕێی چەندین ساڵ خەبات و بەرخۆدانم کاک حەمە رەسووڵی تێکۆشەرو خەباتکار، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری ماڵپەری رەنگینی ''گیارەنگ'' بە ئاوات دەخوازم .هیوادارم مۆمی تەمەنی '' گیارەنگ'' هەروا بڵێسەی بێ و رووناکیدەر و ڕی نیشاندەربێ...

شێربەگی ئەحمەد

سویس،

{jcomments on}

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

:: ماڵپەری قوبادی ئارشێوێک لە گۆرانی ڕەسەنی کوردی و سروودی نیشتمانی

:: مەڵبەندی ئارشیوی هونەری کوردی


:: گیارەنگ ماڵپەرێک بۆ هەمووان و ئی هەمووان گیارەنگ پێویستی بە هەمووان هەیە.