b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_mohammad_neqshi2.jpgبرای دوو ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانان کاک محەممەدی نەقشی، برا گەورەی

کاک ئەحمەد و کاک ڕەحمانی نەقشی، دوو ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

کاک محەممەد مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای باوەڕی خەڵک و خۆشەویستی خەڵک و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبەکەمان بوو. ئەو هەتا چاوی لەسەر یەک دانا بە هیوای دیتنی سەرکەوتنی خەباتی حیزب و گەلەکەی و چاوەڕێی دیتنەوەی براکانی لە زێد و نیشتیمانی خۆیاندا بوو.

b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_mohammad_neqshi.jpgشایانی باسە کاک ئەحمەد و کاک ڕەحمان نەقشی ئەندام و کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانن و زیاتر لە چل ساڵە بە پشتیوانی و دڵگەرمیی برای کۆچکردوویان لە درێژەدان بە ئەرک و بەرپرسایەتی خۆیان لە حیزبدا بەردەوامن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد نەقشی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کاک ڕەحمان و کاک ئەحمەد نەقشی دەکا و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکەیان دەخوازێ.


بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری شارەی سەردەشت کاک محەممەد نەقشی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی نەقشی لە کوردستان و لە هەندەران و دەرەوەی وڵات و بە تایبەت هاورێ و برا ئازیزەکانم کاک ئەحمەد نەقشی و کاک رەحمان نەقشی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی گشی لایەک دەزانم.
رووحی شاد و یاد و ناوی لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد