ئاگاداری بۆ پشتیوانی لە ٩ چالاکوانی سیاسی کورد لە وڵاتی نۆروێژ
ئاگاداری بۆ پشتیوانی لە ٩ چالاکوانی سیاسی کورد لە وڵاتی نۆروێژ
به ئاگاداریی هه‌موو ئازادیخوازان و کوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر لە ئۆسلۆ و دەوروبەری دەگەیەنین که بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی له ٩ کەس لە چالاکوانان و ئازادیخوازانی کورد که له سه‌ر سکاڵای باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نۆروێژ، رۆژانی پێنج‌شه‌ممه و هه‌ینی؛ رێکه‌وتی ٢ و ٣ی مانگی ٥ی ٢٠٢٤ له دادگای ئۆسلۆ لە کاتژمێر٨:٣٠ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ، لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، به مانگرتنی هێمنانه و به‌ڕزکردنه‌وه‌ی پلاکارد بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی لەوان و هاوکات دژایه‌تی و مه‌حکوومکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له بەر ده‌رگەی ئەو دادگەیە ( Oslo tingrett) کۆدەبینەوە.
تکایه لە کاتی به‌شداربوون له‌م چالاکییه‌دا هێمنی له شوێنه‌که بپارێزن و ره‌چاو‌ی هاتوچۆی خه‌ڵک و ترافیک بکەن و هاوکات ئەوەش بزانن کە هیچ جۆرە دروشمێکیش ناگوترێتەوە.
شوێن: C. J. Hambros plass 4, 0164 Oslo
رۆژ : پێنج‌شه‌ممه و هه‌ینی 2 og 3 / 5 / 2024
کات ٨٠:٣٠ بۆ ١٢ی نیوەڕۆ
کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کورد له نۆروێژ
٣٠/٠٤/٢٠٢٤ ی زایینی