پیرۆزبایی بۆ بەرێز و تێکۆشەر مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە

پیرۆزبایی بۆ بەرێز و تێکۆشەر مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە

دوای ڕێز و پێزانین بۆ خەبات و تێکۆشانت، هیوای تەمەن درێژی و ڕاوەستاویت لە ژیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.

دیاری کردن و هەڵبژاردنی جەنابت لە نێوان دەیان و سەدان بژاردەی ئەدەبی دا ، وەک وەرگێڕی نموونەیی خەڵاتی ساڵیی دامەزراوەی ” کەریمی عەلەکە” بۆ گشت کوردێکی خەمخۆری گەلەکەمان و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تایبەتی‌تریش بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی لە نزیکەوە لە نووسین و وەرگێڕان و کار و چالاکییە ئەدەبییەکانی جەنابت ئاگادارن و شارەزان، جێگەی خۆشحاڵی و مایەی سەربەرزییە و بە هەق جەنابت شایان و شیاوی ئەو خەڵاتە و خەڵاتەکانی دیکەی ڕێزلێنانی.

بەم بۆنەوە لە لایەن خۆم و دەستەی بەرێوەبەری ماڵپەڕی گیاڕەنگ و وەک قوتابییەکی جەنابت، لە ناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان، لەگەڵ چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا پێشکەش بە جەنابت و بنەماڵەی بەرێزتان و تێکڕای دۆست و هاورێیانی جەنابت و گەلەکەمان دەکەین و هیوای ئاسوودەیی و تەمەن درێژیت لە ژیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

ماڵپەڕی گیاڕەنگ

 ٠٨ ـ ٠٥ ـ ٢٠٢٤ی زائینی