ئاسۆ حەسەنزاد: ئەو گه‌لانه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتوون نه هێنده‌ی کورد قه‌ڵاچۆ کراون و نه هێنده‌ی کوردیش خه‌باتیان کردووه
ئاسۆ حەسەنزاد: ئەو گه‌لانه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتوون نه هێنده‌ی کورد قه‌ڵاچۆ کراون و نه هێنده‌ی کوردیش خه‌باتیان کردووه
ديدارى: ئازاد عەلى
بیۆگرافی: د. ئاسۆ عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن زاده ساڵی (1976) له به‌غداد له دایک بووه. خوێندنی له بواری یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا له فهڕەنسا و سویسرا ته‌واو کردوه. له زانکۆکانی فه‌ڕه‌نسا، سویسرا و کوردستان مامۆستا و سه‌رۆک به‌ش بووه. له نێوان ساڵه‌کانی (2012 بۆ 2017) ڕاوێژکاری سه‌رۆکی حوکوومەتی هه‌رێمی کوردستان بووه. له پاش له‌تبوونی حیزبی دیموکرات له ساڵی (2006) تا ساڵی (2019) ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ماوه‌ی سێ ساڵ جێگری سکرتێری گشتی و وته‌بێژی ئه‌و حیزبه بووه. له ئێستادا خه‌ریکی کاری ئه‌کادیمی و ڕاوێژکارییه.
* (100) ساڵ بەسەر (پەيمانى لۆزان – 1923) لەنێوان دەوڵەتە زلهێزەكان و توركياى ئاتاتورك تێپەڕى، كە (پەيمانى سيڤەر)ى هەڵوەشاندەوە و كوردى لە بوونى دەوڵەت مەحرومكرد؟ پاش سەد ساڵ لە بێ دەوڵەتى، كوشتن و جينۆسايد، ئيمكانى پشتيوانييەكى نێودەوڵەتى هەيە بۆ كورد، تا لەو غەدرە قەرەبوو بكرێتەوە؟ فاكتەرى ناوخۆيى گرفتى زۆرە؟ ئەى فاكتەرى دەرەكى لاى ئێوە چۆن دەبينين؟ کورد ده‌بێ چی بکات و به کوێ ده‌گات؟
دیاره ناتوانینفاکتهری نێوخۆیی و فاکته‌ری ده‌ره‌کی به‌ته‌واوی لێک جیا بکه‌ینه‌وه‌و ئه‌و دووانه زۆر جار به‌رهه‌می یه‌کترن، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌وساش و ئێستاش هه‌ردوو فاکتهروهكیهک کاریگه‌ریی نه‌رێنییان له‌سه‌ر دۆخ و چاره‌نووسی کورد هه‌بووه و هه‌یه. له‌په‌نا ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ش پێویسته فاکته‌ری کات یا سه‌رده‌ممان له‌به‌رچاو بێ. کێشه‌ی کورد له بنه‌ڕه‌ت را ئه‌وه‌یه که له مێژوو به‌جێ ماوه یان باشتره بڵێم مه‌وعیدی خۆی له‌گه‌ڵ مێژوو که سه‌ت ساڵ پێش ئێستا بوو، له ده‌ست داوه. به واتایه‌کی دیکه ئه‌وده‌می که وه‌ختی بوو، کورد ئاماده نه‌بوو، ئێستاش که کورد وه خۆ هاته‌وه، لانیکه‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر دره‌نگیش نه‌بووبێ کاره‌که دژوارتر بووه چونکه رێسای گه‌مه‌که و ئه‌و شتانه‌ی له گره‌ودان گۆڕاون. ده‌نا وه نه‌بێ هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتوون هه‌مووی له سایه‌ی مشوور و ئازایه‌تی و ژیری و یه‌كگرتوویی خۆیانه‌وه بووبێ. هیچکام له‌و گه‌لانه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی گهیشتووننه هێنده‌ی کورد قه‌ڵاچۆ کراون و نه هێنده‌ی کوردیش خه‌باتیان کردوه. به‌ڵام به‌سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتنی زۆربه‌ی ئه‌و گهلانهله سایه‌ی رێککه‌وتنی زلهێزه‌کان (نموونه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست) یان له چوارچێوه‌ی ره‌وتێکی گشتیی لێکترازانی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کان و به‌سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتنی گه‌لانی نێو ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وانه بووه (نموونه‌کانی رزگاری له ئیستعمار و له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شانی فێدراسیۆنه‌کانی رۆژهه‌ڵات له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا). ئه‌وه‌نده تروسکاییهش که دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به په‌یمانی سێڤر بۆ کورد یان باشتره بڵێم بۆ به‌شێك له کورد وه‌ده‌رکه‌وت به هۆیه‌كی بنه‌ڕه‌تی که ئێستاش له جێی خۆیه‌تی کوژایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه که کورد نه ئه‌وده‌م و نه دوای ئه‌وده‌م قه‌ت خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستیی ئه‌وه‌نده به‌هێز و یه‌کده‌ست و تۆکمه نه‌بووه که یه‌كگرتووانه و به‌بێ دوودڵیستراتژیی سه‌ربه‌خۆیی بگرێته به‌ر و له ژیئۆپۆلیتیکی هه‌ستیار و چاولهسهری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا که کوردستانی لێ هه‌ڵکه‌وتووه و له‌نێو رکابه‌ریی زلهێزه‌كاندا به جۆرێك به‌ڕه‌ی خۆی له ئاو بێنێته ده‌ر که بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی دژمنکاریی ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا پشتیوانی و هاوئاقاریی زلهێزه‌کان یان زلهێزێک بۆ لای خۆی رابکێشێ. به‌و پێیه هه‌م فاکته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هانابه‌خش نه‌بووه، هه‌م خه‌تای کورد خۆیشی که هه‌میشه پارچه پارچه بووه و ئینتمای بچووک و ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی و میرنشینی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه، تێدایه.
هه‌موو ئه‌و قسانه بۆ ئه‌مڕۆش ڕاستن، ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه چاوچنۆکیی قانوونی نێوده‌وڵه‌تیش له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێکدانی سنووره‌کانیشی پێوه زیاد بووه. دیاره هه‌م له‌م بواره‌دا و هه‌م له بواری مافه‌كانی که‌متر له سه‌ربه‌خۆییدا ئه‌مڕۆ له قانوون و پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ده‌رفه‌ت و زه‌رفیه‌ت بۆ گه‌لانی ژێردهستهله جاران زیاتره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد مشوورێک له فاکته‌ره نێوخۆییه‌که‌ی نه‌خوا و چاکی نهکابه دووری ده‌زانم ته‌نانه‌ت بۆ مافه‌كانی که‌متر له سه‌ربه‌خۆییش فاکته‌ری ده‌ره‌کی به هانای کورده‌وه بێ.
ئێستا ئایا کورد ده‌بێ چ بکا و به کوێ ده‌گا، ئه‌من پێم وایه کورد به خه‌یاڵ و دروشم و بانگه‌شه و دابهشبوونبه هیچ کوێ ناگا. به‌ڵکوو ده‌بێ له چوارچێوه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانداچینی سیاسی وێڕای گوێگرتن له کۆمهڵگاراستگۆیانه و شێلگیرانه پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی ستراتژی دابڕێژێته‌وه که هه‌موو گرووپ و تاكێکی کورد و گشت فره‌چه‌شنییه‌كانی نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆی تێدا ببیننه‌وه و خه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌ل بخاته پێش قازانج و خولیا تایبه‌تییه‌كان. پڕۆژه‌یه‌ک که هه‌ر به قسه نه‌بێ، به‌ڵکوو به هه‌نگاوی ورد و روانگه‌ی درێژمه‌ودا ته‌نرابێ و به‌کرده‌وه کار له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و رۆئیای سیاسی، ژێرخانسازیی فه‌رهه‌نگی، به‌رپرسیارکردنی ئێ‌لیتی سیاسی، دروستکردنی بنیاته‌کانی ده‌وڵه‌تداری، کۆنترۆڵی خاک و سه‌رچاوه‌کان، خۆبژیویی ئابووری، په‌روه‌رده‌ی کادری پسپۆڕ، دروستکردنی هێزی پۆشته و یه‌کگرتووی سه‌ربازی، راکێشانی سه‌رنج و لۆبیینێونهتهوهیی و زۆر شتی دیکه بکا. هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانیش ده‌بێ بۆخۆی ئاجێندای خه‌باتی خۆی بباته پێش و نابێ هێزی هیچ پارچه‌یه‌ک ده‌ست له کاروباری پارچه‌یه‌کی دیکه وه‌ربدا، به‌ڵام وێڕای ته‌عامولی ژیرانه و واقعبینانه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ واقیعی حاڵ، ده‌كرێ و ده‌بێ هه‌موو پارچه‌کان له‌سه‌ر هێندێك پره‌نسیپی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێوه‌ندیی نێوانیان و بردنه پێشی کۆی پرسی کورد له ئاستی جیهانیدا رێک بکه‌ون و کاری پێ بکه‌ن.
* دوو ئەزموونى (باشورى كوردستان) دواى (ڕووخانى ديوارى بەرلين ١٩٨٩) و (ئەزموونى خۆرئاواى كوردستان) بەدواى (ڕووداوەكانى بەهارى عەرەبى-2011) دروستبوون و تا ئێستاش پشتيوانى ئەمريكا و ئەورروپايان هەيە، ئەم دوو ئەزموونە (جيا لەوەى هەڵگرى ڕەخنەى زۆر و گلەيى ناوخۆيى و دەرەكين) دەتوانن وەكو هەنگاوێك بۆ تەواوكردنى (سيڤەر) و كۆتايى (لۆزان) چاوى لێ بكرێت بە ئاكام بگەن؟بۆچى ئەم دوو ئەزموونە لە (خۆرهەڵاتى كوردستان) و (باكورى كوردستان) دروست نەبوون؟
هه‌ردوو ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوای کوردستان به هه‌موو کهموکوڕییهكانیانهوه له مه‌ودای مێژوویی مه‌وجودییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ن و ده‌بێ به هه‌موو نرخێک بپارێزرێن، چونکه نابێ پێمان وا نه‌بێ که ئه‌و قه‌وارانه هه‌تا سه‌ر بۆ کورد گه‌ره‌نتی کراون؛ ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و دوو ئه‌زموونه زۆر وریا و یه‌كگرتوو و به‌رپرسیارانه نه‌جوڵێنه‌وه، ده‌کرێ هه‌ردووکیان به شه‌و و رۆژێک له ده‌ست بچنه‌وه. با له‌گه‌ڵ خۆشمان راستگۆ بین پشتیوانیی ئوروپا و ئه‌مریکا له‌و دوو ئه‌زموونه شتێکی موتڵه‌ق نیه. ئه‌و پشتیوانییه له ئه‌زموونی رۆژئاوای کوردستان هێشتا له‌رزۆکه و به کۆمه‌ڵێك پارامێتری ته‌ناهییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که ده‌كرێ گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێ. له باشووریش ئه‌و پشتیوانییه بۆ هه‌موو شتێک نیه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانیی یه‌کێتی و حوکمڕانیی دروستیان له کوردی باشوور هه‌یه. ناتوانین هیچکام له‌و دوو ئه‌زموونه‌ش نه به جێبه‌جێکردنی په‌یمانی سێڤر و نه به کۆتایی هێنان به په‌یمانی لۆزان له قه‌ڵه‌م بده‌ین. به‌ڵکوو ده‌كرێ بڵێین که به‌ڕه‌سمی ناسین و جێکه‌وتنی ئه‌و دوو ئه‌زموونه تاڕاده‌یه‌ک جێبه‌جێنه‌کردنی “سێڤر” قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه یا له ده‌ره‌نجامه‌کانی “لۆزان” که‌م ده‌کاته‌وه.
ئێستا ئایا بۆچی ئه‌زموونی له‌و جۆره‌مان تا ئێستا له باکووری کوردستان و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌دیتوه، هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌و شته ده‌گه‌ڕێته‌وه که دوکتور قاسملوو به واقعیه‌تی ئۆبژێکتیڤ ناوی ده‌برد. به‌داخه‌وه دابه‌شبوونی کوردستان واقعیه‌تێکی ئۆبژێکتیڤ یان باشتره بڵێم چوار واقعیه‌تی ئۆبژێکتیڤی دروست کردوه. واته هه‌رچه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی و ئیراده و ئاره‌زووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌كانگیر و لێک نزیک بێ، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌نێو جه‌غزی لانیکه‌م چوار دانه چوارچێوه‌ی سیاسی- قانوونی و چوار دانه پانتایی مێژوویی-کولتوری و چوار به‌ستێنی ژیئۆپۆلیتیک و کار و کاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا مه‌ڵاس دراوه.هه‌ڵکه‌وت و هه‌لومه‌رجی باکوور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌م له‌نێوان خۆیاندا و هه‌م له‌گه‌ڵ باشوور و رۆژئاوای کوردستان جیاوازن. کورد له هه‌رکام له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا که به‌سه‌ریدا دابه‌ش بووه له‌ڕووی گرێدراویی مێژوویی و هاوکێشه‌ی دێموگرافیی نێوان خۆی و باقیی خه‌ڵکی وڵات و له‌ڕووی پاشخان و کولتوری سیاسی و پێوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌کانی سیستمی حاکم له وڵاتهکهداله دۆخێکی جیاوازدایه، ته‌نانه‌ت هیچ هاوشێوه‌یییه‌ک له‌و باره‌وه له‌نێوان رۆژئاوا و باشووریشدا نیه. هه‌ر به‌شه‌ی کوردستان له شتێکدا خیسڵه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بۆ نموونه کوردی رۆژئاوا کێشه‌ی وای هه‌ن که کوردی هیچ پارچه‌یه‌کی دیکه نیه‌تی، بۆ نموونه بێناسنامه‌یی و ناپه‌یوه‌سته‌یی جوغرافیایی. کوردی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وه که دووهه‌مین پارچه‌ی گه‌وره‌ی کوردستانه، که‌چی له‌و باره‌وه دۆخی له کوردی پارچه‌کانی دیکه سه‌ختتره که ئه‌و دووالیسم (دووانه‌یی)یه‌ی له‌نێوان کورد و تورک له تورکیه یان له‌نێوان کورد و عه‌ره‌ب له عیراق و سوریه هه‌یه و وای کردووه سوڕه‌تی مه‌سه‌له‌که له‌و وڵاتانه‌دا ساده‌تر بێ، له ئێران له‌نێوان کورد و فارس‌دا نیه و مۆزائیکهکه له ئێران‌دا زۆر ئاڵۆزتره و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش پشت به پاشخانێکی پته‌وتر و بهڕابردووتری ده‌وڵه‌تداریی پشتبه‌ستوو به ناسنامه‌ی ئێتنیکی-مه‌زهه‌بی ده‌به‌ستێ. بۆ باشووری کوردستان ده‌توانین باسی ئه‌و پاشخانه ئیستعمارییه‌ی عیراق و ئه‌و هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌ته سیاسییه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه بکه‌ین که له‌و وڵاته‌دا بۆ کورد هاتۆته پێش. هه‌رچی باکووری کوردستانیشه، ناتوانین حاشا له‌وه بکه‌ین که سیستمی نیمچه کراوه‌ی تورکیه و تێکه‌ڵاوییه نیهادییه‌کانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و ئورووپا هه‌میشه کۆمه‌ڵێك زه‌رفیه‌تیشی بۆ کوردی باکوور دروست کردوه.
که‌وابوو ئه‌وه که ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵات و باکوور دروست نه‌بوون، پێوه‌ندیی به‌و تایبه‌تمه‌ندییه نێوخۆیی و ژیئۆپۆلیتکانه و به‌و ده‌رفه‌تانه‌وه هه‌یه که له دهمهساتێکدا بۆ پارچه‌یه‌کی کوردستان دێنه پێش. ئێوه چاو لێ بکه‌ن، هه‌تا “به‌هاری عه‌ره‌بی” کوردهکانیرۆژئاوا له‌ڕووی خه‌بات و رێکخستنه‌وه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له‌دواتر بوون و ئێستاش نه‌بوونه خاوه‌نی کارزارێکی خه‌باتگێڕی که پاشکۆی هێزی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان نه‌بێ، که‌چی له‌پڕ ده‌رفه‌تێکی نێوخۆیی به‌نێونه‌ته‌وه‌یی کراو (پێشدا شه‌ڕی نێوخۆیی سوریە و ئینجا داعش)یان بۆ هاته پێش که قۆستیانه‌وه و له سایه‌ی ئازایه‌تیی خۆیان و هانابه‌خش بوونی ههلومهرجهکهتوانیان مۆدێلێکی تایبه‌ت له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دابمه‌زرێنن و سه‌رنجی نێودهوڵهتیبۆ لای خۆیان رابکێشن. له به‌رامبه‌ردا باکوور ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانه که له سی ساڵی رابردوودا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێزی دیاسپۆرا و له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ههڵسووڕترین لایه‌نه (په‌که‌که)، ئه‌وه جیا له خه‌باتی سیڤیل که ئه‌و بواره‌ی بۆ کوردی باکوور هه‌بووه، کوردی هیچ پارچه‌یه‌کی دیکه نه‌یبووه. له‌ولاشه‌وه، رۆژهه‌ڵات ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانه که زۆرترین هێمای بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد داهێناوه و له هه‌ر پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستانیش زیاتر یه‌کانگیری و گرێدراویی له‌نێوان خه‌ڵک و حیزبه‌کاندا تێدا ده‌بینرێ. که‌چی هه‌م تورکیه و هه‌م ئێران، هه‌رکامه‌یان به شێوه‌ی خۆی، جیا له‌وه که هه‌ردووکیان پاڵیان وه پاشخانی سه‌دان ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تداریی عوسمانی و سه‌فه‌وی داوه، له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یانهێشتووه هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازییان به‌سه‌ر کۆی وڵات به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر کوردستاندا له‌نێو بچێ. هۆیه‌که‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که حکومه‌ته‌کانی هیچکام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته ریسک و موغامه‌ره‌ی له چه‌شنی داگیرکردنی کوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنیان نه‌کردوه هه‌تا هه‌موو دنیا له خۆیان بکه‌نه دژمن و به‌مجۆره کاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌که ده‌رفه‌ت بۆ کوردیشبڕهخسێنێ. ئه‌گه‌ر شتی له‌و بابه‌ته‌شیان کردبێ په‌رش و بڵاو و که‌متر به‌رچاو بووه‌و له سه‌رده‌مێکیشدا بووه که ئیدی دنیای یه‌کجه‌مسه‌ریی پاش کۆتایی شه‌ڕی سارد کۆتایی هاتووه و بوار بۆ ئیجماعی ده‌ولی (وه‌ک ئه‌وه‌ی له دژی رێژیمی سه‌دام کرا) نه‌ماوه. ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌م که له ته‌واوی ئه‌و ده‌ورانه‌دا که جه‌نابت مه‌به‌ستته نه له ئێران و نه له تورکیه ئینقلاب، کوده‌تا یان ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له سیستمی سیاسی‌دا رووی نه‌داوه هه‌تا کوردی باکوور و رۆژهه‌ڵات به قازانجی خۆیان بیقۆزنه‌وه. ئه‌وه جیا له هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه که له سێ ده‌هه‌ی رابردوودا له ناوچه و جیهاندا روویان داوه و به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵات زۆربه‌ی به زیانی کوردی ئه‌و پارچه‌یه ته‌واو بووه. ئه‌و قسانه بۆ پاکانه‌کردن بۆ که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی خۆمان نیه، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ بڵێم کاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک پارچه پارچه کرا، هه‌میشه فاکتهریژیئۆپۆلیتیک و هه‌لومه‌رج که له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ویدایهقسهی یه‌که‌م ده‌کا.
* بەدواى كۆمارى كوردستان (1946-كۆمارى قازى محەمەد) لە خۆرهەڵات، بەردەوام خەباتى ئەم پارچەيە ڕووبەڕووى شكست و هەڵدێران بۆتەوە (جيا لە دەورەى شۆڕشى گەلانى ئێران-1979 دەسەڵاتى لۆكاڵى حيزبى ديموكرات و كۆمەڵە) لە كوێ دەكرا، هەلەكان بقۆزرێتەوە بۆ ديفاكتۆى خۆرهەڵات نەكرا، نەدەكرا (1979-خۆبەڕێوەبەرى خۆرهەڵات) لەدەست نەچێ؟
ناکرێ جگه له‌و دوو ده‌وره‌یه‌ی ئاماژه‌ت پێ کردوه، خه‌باتی هه‌شت ده‌یه‌ی رابردووی کوردی رۆژهه‌ڵات ته‌نیا له شکست و هه‌ڵدێراندا کورت بکه‌ینه‌وه. راسته که بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات به ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی نه‌گه‌یشتووه و له به‌شی زۆریئهو ماوه‌یه‌دا زۆر فاکته‌ر ده‌ستیان وێک داوه هه‌تا مه‌یدانی مانۆڕی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌رچی به‌رته‌سکتر بێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێ که له‌ولاشه‌وه نه رێژیمی کۆماری ئیسلامی به ئامانجی خۆی بۆهێنانه سه‌ر چۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌یشتوه و نه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌راوێز بخه‌ن یان بیکه‌نه پاشکۆی ئاجێندای خۆیان له‌و هه‌وڵه‌یاندا سه‌رکه‌وتوون.به‌پێچه‌وانه‌وه، گوڕ و تین و ڕووبه‌ڕی جوغرافیایی وشیاریی سیاسی و هۆگریی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌وه له دوای نهوهیکوردی رۆژهه‌ڵات هه‌ر هاتووه زیاتر بووه و هه‌م کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌م پارته سیاسییه‌کانیشی به ئاستێکی باش له پوخت بوونه‌وه‌ی گوتاری و ئیعتباری سیاسی و پۆتانسیه‌لی خه‌باتگێڕی گه‌یشتوون. ئه‌من هه‌موو ئه‌مانه به ده‌سکه‌وت یان بنیاته‌کانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر ده‌زانم. خۆ سه‌رکه‌وتن هه‌ر “هارد پاوه‌ر” نیه، ده‌بێ “سۆفت پاوه‌ر”یش ببینین.
ئێستا ئایا بۆچی پاش ئینقلابی ١٣٥٧ دیفاکتۆی رۆژهه‌ڵات دروست نه‌بوو یان به قه‌ولی جه‌نابت بۆچی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژهه‌ڵات خۆی نه‌گرت، له‌پێشدا پێویسته بڵێین که له‌دوای ئینقلاب ئه‌گه‌رچی حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕات ده‌ستیان دایه زۆر کار که ئه‌رکی حکومه‌تێك بوون و هه‌وڵیاندا بنه‌ماکانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک له رۆژهه‌ڵات دابمه‌زرێنن (دیاره ئه‌وده‌م پێیان نه‌ده‌گوت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و به ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وده‌م خودگه‌ردانی ئه‌و شته بوو که کورد پێی ڕازی نه‌بوو!)، به‌ڵام کوردی رۆژهه‌ڵات پێڕانه‌گه‌یشت وه‌ها خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ك دروست بکا و رایبگه‌یه‌نێ، چونکه جارێ ده‌بوو ته‌عامول له‌گه‌ڵ پشێوی و بۆشایی ده‌سه‌ڵات بکا و له‌وه‌ش خراپتر زۆر زوو پیلانگێڕی و هێرشی تاران به‌دژی کوردستان ده‌ستی پێ کرده‌وه. هه‌ربۆیه دروستتره له‌جیاتی پێکنه‌هاتنی قه‌واره، باسیلهدهستدانهوهیکۆنترۆڵی خاک له‌و کاته‌دا بکه‌ین.
هێندێک هۆکاری پێکهاته‌یی هه‌ن که له وڵامی پرسیاری پێشوودا باسم کردن. هێندێک هۆکاری قۆناغییش هه‌ن که شیاوی ئاماژه پێکردنن. پێش هه‌موو شتێک به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونی رزگاریی باشووری کوردستان له ساڵی ١٩٩١ که پاش دوو بڕگه‌ی دوور و درێژی خه‌بات و مه‌یدانداریی هێزه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه و ململانه‌ی سیاسی و چه‌کداری و مشتومڕیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هاتبووه پێش، پێش ئینقلابی ١٣٥٧ له‌گه‌ڵ ئه‌وه که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له دوای رووخانی کۆماری کوردستانه‌وه هه‌رگیز وازی له خه‌بات و خۆڕاگری نه‌هێنابوو، به‌ڵام له هیچکام له به‌ستێن و مه‌یدانه‌کانی خه‌باتدا خاوه‌نی ئه‌و که‌ره‌سه ماددی و مهعنهوییە و ئه‌و پۆناسیهله سیاسی و خه‌باتگێڕییه و ئه‌و بوار و ئه‌زموونه له تێکۆشان نه‌بوو که له‌دوای ئینقلابه‌وه بۆی ره‌خسا. کوردی رۆژهه‌ڵات له کاتی ئینقلابی ١٣٥٧دا ئه‌گه‌رچی زۆر ئازایانه به‌شداریی گۆڕانه‌که‌ی کرد، به‌ڵام خۆی بۆ حازر نه‌کردبوو و به ته‌عبیری رێبه‌رانی ئه‌وکاتی حیزبی دێموکڕات رێژیمی شایان به‌سه‌ردا ڕووخا. ئه‌و توێژه‌ش له نه‌یارانی رێژیم که باشتر خۆیان بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته ئاماده کردبوو و ده‌رفه‌ته‌که‌یان بۆخۆیان قۆسته‌وه واته خومه‌ینی و هه‌ڤاڵانی به زۆر هۆ که ده‌یزانین له‌نێو کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا جێگه و پێگه‌یه‌کی وه‌هایان به نسیب بوو که زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئێران ناچار بوو پشتیوانیی خۆی له ناوبراو رابگه‌یه‌نێ. هێژێمۆنی رێبه‌ری نوێی ئێران له فه‌زای ئیدئۆلۆژی و به ئیسلامی کراوی ئه‌وسادا به جۆرێک بوو که ته‌نانه‌ت کورده‌کانیش له سه‌ره‌تادا ناچار بوون هێندێک ئیشاره‌ی نیهتباشانهی بۆ بنێرن. ده‌شزانین که‌کاربه‌ده‌ستانی تازه‌ی تاران چه‌نده نادێموکڕات و دژه کورد بوون و ته‌نانه‌ت به‌شێکی بهرچاویبیروڕای گشتیی ئێرانیشان له‌و کاته‌دا به‌دژی کورد هان دا. له‌وه‌ش خراپتر، له‌و شوێنه‌دا که به‌هۆی سنوورداریی مه‌یدانی و سه‌ربازی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به دنیای ده‌ره‌وه کوردی رۆژهه‌ڵات ده‌ره‌قه‌تی شاڵاوی رێژیمی نوێ نه‌ده‌هات و له‌ڕووی سیاسیشه‌وه خه‌ریک بوو له کایه‌ی سیاسیی ئێران‌دا به ته‌نیا ده‌مایه‌وه (ئه‌گه‌ر لایه‌نگه‌لێکی ئۆپۆزیسیۆنیش هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ نیشان دابێ، ئه‌و لایه‌نانه بۆخۆیان ئاواره‌ی کوردستان ببوون)، راست له‌و کاته‌دا فره‌یی له کۆمه‌ڵگای سیاسیی رۆژهه‌ڵاتدا سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌و فره‌ییه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێ به ده‌رفه‌تێک بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری خه‌بات و قوڵکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌کانی خۆراگری، بوو به به‌ستێنێک بۆ روانین و ئاقاری جیاواز و نالێکی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی براکوژی. هۆکارێکی گرینگی دیکه ک‌ش و ماتییه‌ک بوو که به‌سه‌ر دنیای دوو جه‌مسه‌ریی ئه‌وده‌مدا زاڵ بوو که وای ده‌کرد که ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌لای یه‌کێک له‌و دوو جه‌مسه‌رانه کڕیاری نه‌با، ده‌نگی نه‌ده‌گه‌یشته هیچ کوێ و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆی گرینگ نه‌بوو. له‌وه‌ش بگه‌ڕێین که ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئێران و عیراق به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ئینقلابی ئێران ئه‌گه‌رچی بواری بۆ حه‌ره‌که‌تی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتیش و له باشووریش دروست کرد، به‌ڵام هاوکات هه‌موو شتێکیشیههم له ئاستی ناوخۆیی و هه‌م له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا خسته‌ژێر باڵی خۆی.
* شۆڕشى (ژينا-2022) وا چاوى لێكرا، كە ڕەنگە بتوانێ ئەزموونى سێيەم لە خۆرهەڵاتى كوردستان بكاتە ديفاكتۆ، بەڵام نەكرا؟ نەبوو؟ بەبۆچوونى تۆ عاملى ئەساسى فاكتەرى ناوخۆيى ئامادە نەبوو يان دەرەكى پشتيوان نەبوو؟ يان هێزە سياسييەكان جوابگۆى ئەو ڕووداوە گەورەيە نەبوون، بۆچى بە ئاكام نەگەيشت؟
شۆڕشی ژینا ئه‌گه‌رچی ئێستاله فازی داکشان و دامرکانه‌وه‌دایه، به‌ڵام کۆتایی نه‌هاتوه و ده‌كرێ له ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌یه‌کی دیکه‌دا به گوڕ و تینی زیاتریشه‌وه سه‌ر هه‌ڵداته‌وه و کوردی رۆژهه‌ڵاتیش به ئه‌زموون وه‌رگرتن له که‌مایه‌سییه‌کانی قۆناغی پێشوو بیکاته هه‌لێک بۆ دروستکردنی ئه‌و دوفاکتۆیهی باسی ده‌که‌ی. کێشه‌که ئه‌وه‌یه کاتێك تۆ ده‌ڵێی دوفاکتۆ، مانای ئه‌وه‌یه دۆخێکی واقع دروست ده‌که‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی “قانوون”دایه و نه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و نه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕه‌سمی دانی پێدا نانێن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دوفاکتۆت هه‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ئارایی (ستاتوکۆس)ت گۆڕی، دهبێیان بۆخۆت له‌سه‌ر عه‌رزی واقیعی تازه ئه‌وه‌نده به‌هێز بی، یان ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ئه‌وه‌نده فاشل و لاواز بێ یان کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی لانیکه‌م زلهێزێك ئه‌وه‌نده پشتت بگرێکه پێش به په‌لاماردانه‌وه‌ی خاکهكهت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوفاکتۆیهکه بگیرێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چاوله دوفاکتۆی باشووری کوردستان له ١٩٩١ تا ٢٠٠٣ بکه‌ین، راسته قه‌واره‌ی باشوورنه له‌لایه‌ن حکومه‌تی سه‌دام و نه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕه‌سمی نه‌ناسرابوو، به‌ڵام به‌شێك له هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی دووه‌می که‌نداو (ئه‌مریکا و بریتانیا) له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارنامه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تازه باسی شتی واشی نه‌کردبوو، ناوچه‌ی دژه فڕینیان بۆ کورد له عیراق دروست کردبوو و ئه‌وه ده‌رفه‌تی به کوردی باشوور دا که هه‌رچۆنێک بێ قه‌واره‌یه‌ک بۆخۆی بنیات بنێ و ورده ورده بچێته نێو ته‌عامولی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه.
کێشه‌که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌تایبه‌تی له‌م شۆڕشه‌ی ژینادا ئه‌وه بوو که به هه‌موو گوڕ و تین و ئیراده‌یه‌که‌وه که له خه‌ڵكدا ده‌بینرا و به هه‌موو دۆشداماوییهك که له سه‌ره‌تاکانی ئه‌و شۆڕشه‌دا رێژیم‌دا به‌دی ده‌کرا، پێویستیه عهینییهكانی گۆڕانی دۆخی ئارایی و هیچکام له‌و سێ مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه بۆ پاراستنی دوفاکتۆ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوون یا لانیکه‌م نادیار بوون. بۆ دیارکردنی ئه‌و سیناریۆیه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌بوو ریسکی جوڵه‌ی سه‌ربازی بکه‌ن که نه‌یانکرد. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که ئه‌وان له سه‌ره‌تاکانی ئهوشۆڕشهدا به‌ره‌وڕووی دیله‌ما (هه‌ڵبژاردنێكی سه‌خت) ببوونه‌وه که ده‌بوو به پێوه‌ری به‌ها و موحاسبات وڵامی بده‌نه‌وه. دیله‌ماکه‌ش ئه‌وه بوو که له کاتێكدا به‌شێوه‌یه‌کی بێوێنه نه‌ک هه‌ر له‌نێو خه‌ڵکی کوردستاندا(که ئه‌وه هه‌میشه که‌م و زۆر هه‌بووه) به‌ڵکوو له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیشدا بۆ ماوه‌یه‌ک جێگه و پێگه‌یه‌کی سیاسی‌یان بۆ دروست بوو‌و قسه‌یان له‌نێو خه‌ڵکدا ده‌ڕۆیشت، چاوه‌ڕوانیی جوڵه‌ی چه‌کدارانه‌شیان له‌سه‌ر دروست بوو. به‌ڵام ئه‌وان له‌کاتێكدا له سه‌ره‌تادا ده‌یانتوانی جوڵه‌ی وا بکه‌ن که ئاکامه‌که‌ی ئازادکردنی هێندێك به‌شی رۆژهه‌ڵات بێ، ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد. هۆیه‌كه‌شی به‌ده‌ر له‌په‌ڕ و باڵ به‌سترانی حیزبه‌کانمان له باشوور ئه‌وه بوو که حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌رگیری دوو مه‌یدان ببوون به دوو چاوه‌ڕوانیی دژبه‌یه‌که‌وه. ئه‌و جێگه و پێگه سیاسییه‌ی له ئاستی ئێران‌دا (که بژارده باڵاده‌سته‌كه‌ی لایه‌نگری شه‌ڕ و له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شانی وڵات نیه)بۆ حیزبه‌کانمان دروست ببووبهشێكی راست له‌به‌ر به قه‌ول هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌یان له‌ئاست دۆخه‌كه‌دا و خۆبواردنیان له هه‌نگاوی چه‌كدارانه بوو، به‌ڵام له کوردستان که چل و چه‌ند ساڵه رێژیم شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشێ و میلله‌ته‌كه بیر له چاره‌نووسی جیاوازی خۆی ده‌كاته‌وه، لانیکه‌م به‌شێک له خه‌ڵک چاوه‌ڕوانیی جوڵه‌ی عه‌سکه‌ری و کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی له حیزبه‌كان ده‌كرد. له کۆتاییدا حیزبه‌كانمان له‌پێناو به‌رده‌وامیی له مه‌یداندا مانه‌وه‌ی خه‌ڵک و پاراستنی یه‌كگرتوویی نێوان خه‌ڵکی ئێران و کوردستان و ده‌رفه‌ت نه‌دان به رێژیم بۆ قه‌ڵاچۆی به‌ربڵاو و دابڕاندن و ته‌ریک کردنه‌وه‌ی کوردستان هه‌ر له به‌ستێنه سیاسییه‌كه‌دا مانه‌وه و ده‌ستیان نه‌دایه وه‌ها جوڵه‌یه‌ک. هۆیه‌کی دیکه‌شی ئه‌وه بوو که به‌هۆی یه‌كده‌ست نه‌بوونی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی دنیای ده‌ره‌وه (ته‌نانه‌ت له‌نێو رۆژئاواییه‌كاندا) و شێلگیر نه‌بوونی کردارییان له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی خه‌ڵك له‌ڵایه‌ن کۆماری ئیسلامی‌دا هیچ تروسکاییه‌ک نه‌ده‌بینرا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین که ئه‌وه‌ی رۆژئاوا له پاش هه‌ستانی به‌هاری ١٩٩١ ی باشووری کوردستان به‌دژی رێژیمی به‌عس بۆ کوردی کرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ستانی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵات و دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی شاڵاوی رێژیم و کاره‌ساتی ئینسانی و کۆڕه‌و بۆ کوردی رۆژههڵاتیشیبکا. ئه‌وه به‌ده‌ر له‌و واقعییه‌ته تاڵه که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات نه له‌ڕووی گوتاری و سیاسییه‌وه و نه له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه ئه‌وده‌میش هه‌روه‌ک ئێستا ئه‌وه‌نده تۆکمه و یه‌كگرتوو نه‌بوون که بۆ سیناریۆیه‌كی ئاوا پێویسته.
* زۆر باس لە يەكگرتوويى هێزە كوردەكانى خۆرهەڵات دەكرا و دەكرێت، بەڵام هەرگيز نەچوە بوارى عەمەلييەوە، بەتايبەتى لە زروفێكى بابەتى (مەوزوعى) وەكو شۆڕشى (ژينا)، كە دەكرا هاوكێشەكەى بە قازانجى كورد بگۆڕدرايە، ئەسبابى ئەم نا يەكگرتووييە چييە؟ بۆچى (بەرەيەكى كوردستانى، پلاتفۆڕمێكى هاوبەش و سوپايەكى نيشتيمانى) دروست ناكەن؟
دیاره یه‌كگرتوویی یان باشتره بڵێم ته‌بایی نێوان هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئه‌مڕۆ زۆر له رابردوو باشتره. ئێستا به‌خۆشییه‌وه هه‌م لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی رابردووی نێوان ئه‌و هێزانه هه‌ڵدراونه‌وه (هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا له‌نێو کۆمه‌ڵه‌دا رووی دا به من ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر خه‌سارناسی و فه‌رهه‌نگسازی نه‌كه‌ین و مێکانیزمی چاوه‌دێری و گه‌ره‌نتیمان نه‌بێ، ده‌کرێ هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک دووباره بێته‌وه)، هه‌م ئیجماعێکی سیاسیی به‌رفراوانتر له‌باری ئه‌وله‌ویه‌تی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێو هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه، هه‌م هێندێک ئالیه‌تی کار یا لانیکه‌م سیاسه‌تی هاوبه‌شیشمان وه‌ک ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران هه‌یه. به‌ڵام با له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ بین. ئه‌و بڕه له ته‌بایی حیزبه‌كانمان له‌چاو چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵک و ده‌رفه‌ت و مه‌ترسی و ئاله‌نگارییه‌کانی هه‌لومه‌رجه‌که هه‌ر به‌ڕاستی که‌مه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هیچ نیه. ئێستا ئایا بۆچی یه‌كگرتوویی هێزه‌کانمان له‌و ئاسته‌دا نیه که ده‌بێ ببێ، ئه‌مه‌ش زۆر هۆی هه‌یه. به باوه‌ڕی من گرینگ‌ترین هۆنهبوونی جه‌هانبینی و رۆئیایه‌کی سیاسیی پوخت و هاوبه‌شه، به‌و مانایه که ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه پێکه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ڕابردوو و خانهتهکانییهكانی به‌ها و ئاواته‌کان و ئهولهویهتبهندییهکی ئامانج و ئیده‌ئاله‌کان و سه‌نتێزێکی کارای مێتۆده‌کانی خه‌بات بکه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌وڵیشمان بۆ دابێ که زۆر که‌م ئه‌و هه‌وڵه دراوه، ئه‌و بڕه له تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش که پێی گه‌یشتبین نه ته‌دوین کراوه و نه ته‌رجومه کراوه‌ته‌وه بۆ رێكار و که‌ره‌سته‌ی هاوبه‌شی خه‌بات له هه‌موو به‌ستێنه‌کانی سیاسی، ستراتژی، جه‌ماوه‌ری، دیپڵۆماسی، پێشمه‌رگه، مێدیایی و ..هتد دا. هۆی دیکه ئه‌قڵیه‌تی رکابه‌ری و تاکڕه‌وی نه‌ک هه‌ر له‌نێوان حیزبه‌کاندا به‌ڵكوو له‌نێوان که‌سه‌کان و سه‌رکرده‌کانیشدایه. ئه‌مه‌ش زۆر جار نه‌ك ته‌نیا ده‌سپێشخه‌ریی به‌جیا و تاکڕه‌وانه و لاواز بوونی مه‌رجه‌عیه‌تی هاوبه‌ش، به‌ڵکوو به‌ستراوه‌یی و دابه‌شبوون به‌سه‌ر جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كانی نێو بزوتنه‌وه‌ی کورد و پاشکۆیه‌تیی ئێرانییه‌کانیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه.پاشان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی پلانمه‌ند و بیرلێکراوه و ئه‌مڕۆیی کار له‌سه‌ر فۆرمووله کردنی گوتاری سیاسی و یه‌كخستن و تۆکمهكردنی که‌ره‌سته‌ی فره‌چه‌شنی خه‌بات بکه‌ین و تۆڕێكی به‌هێز و کارا له هێزی جه‌ماوه‌ر و که‌سانی پسپۆڕ بۆ هه‌موو بواره‌کان له نێوخۆی وڵات و له هه‌موو دنیادا دروست بکه‌ین، زۆربه‌ی جار به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی و کاتی و ته‌نیا به‌شی پێویستیی پێشهاته‌کانی رۆژ و ته‌بلیغاتی حیزبی هه‌نگاو هه‌ڵدێنینه‌وه.
* ناوەندى كارى هاوبەشى حيزبەكانى خۆرهەڵات (ديموكرات و كۆمەڵە) خۆيان وەكو ئەڵتەرناتيڤى بەرەى كوردستانى يان ناوەندێكى خۆرهەڵاتى ئەساسى سەير دەكەن، بەڵام ڕكابەرەكانيان (كۆمەڵە، حيزبى كۆمۆنيست، پژاك و خەبات) ئەم بەڕەسمى ناناسن، چۆن دەتوانن هەموويان لە ناوەندێكى يەكگرتووى خۆرهەڵاتى كۆببنەوە.
دیاره دروستتره بڵێین که به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌لترناتیڤی ناوه‌ندی هاوکارییه، به‌ڵام له نه‌بوونی ئیمکانی دروستکردنی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا، ناوه‌ندی هاوکاریمان دروست کردوه.ئه‌و سێ هێزه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی هاوکاری (هێزی دیکه‌ش هه‌ن) بۆخۆیان جه‌مسه‌رێکی یه‌کگرتوو نین و واش نیه که ناوه‌ندی هاوکاری به ڕه‌سمی نه‌ناسن، به‌ڵکوو نه‌هاتوونه نێو ناوه‌ند یان ئه‌گه‌ر تێیدا بووبن لێی هاتوونه ده‌ر. پێویسته بزانین که له‌دوای شۆڕشی ژیناوه گفتگۆ و دانیشتنه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ناوه‌ندی هاوکاری به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی ناوت هێناون له‌پێناو لێکگه‌یشتنێکی باشتر و نزیکایه‌تییه‌كی کاراتر زیادی کردوه. ته‌نانه‌ت بۆ یه‌که‌م جار هێندێک ده‌رکه‌وتن و به‌شداریی هاوبه‌شیش له کۆڕ و کۆمه‌ڵی ده‌ره‌کیدا له‌نێوان حیزبی دێموکڕات و ئه‌و هێزانه‌ی ئیشاره‌ت پێ کردوون رووی داوه. به‌ڵام ئه‌من پێم وایه ئه‌و هه‌وڵانه به‌رهه‌می زۆر گه‌وره و پایه‌داریان لێ ناکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر به دیدێکی فراوانه‌وه بۆ کۆی وێنه‌که نه‌ڕوانین و به‌شێوه‌ی ڕیشه‌یی ڕووبه‌ڕووی کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای یه‌كێتیی گشتگیر و راسته‌قینه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات نه‌بینه‌وه. بۆ وه‌دیهێنانی وه‌ها یه‌کێتییه‌ك، ده‌کرێ ناوه‌ندی هاوکاری به‌هێز بکه‌ین،شتێك که‌ته‌نیا به مانای فراوانکردنه‌وه‌ی نیه. به‌ڵکوو له‌وه‌ش گرینگتر پێویسته بنه‌مای پته‌وتر و که‌ره‌سته‌ی کاراتری پێ ببه‌خشین. دهشکرێبه هه‌وێن وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ناوه‌ندی هاوکاری، به ده‌سپێشخه‌ریی هێزه بهڕابردووترهکان به‌ڵام به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ک بۆ دروستکردنی زه‌رفێکی تازه که جێگای ناوه‌ند بگرێته‌وه تێ‌بکۆشین. به‌ڵام هیچ کام له‌وانه ناکرێ ئه‌گه‌ر بۆ گه‌یشتن به سه‌نتێزێکی رۆژههڵاتیکه هه‌م سیاسی بێ و هه‌م کارا، هه‌وڵ نه‌ده‌ین.
وه‌ها سه‌نتێزێك پێویستهههڵگری گوتارێکی روون و قایمی نه‌ته‌وه‌یی بێ که‌هه‌موو فره‌چه‌شنییه‌کانی نێو کۆمه‌لگای سیاسی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌ڵات خۆی تێدا ببیننه‌وه؛ مه‌سایلی ئیدئۆلۆژیک به‌ته‌واوی له پرسی نه‌ته‌وایه‌تی دابماڵێ و له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوبوونی هه‌موو پرسه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت پرسی یه‌كسانی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئه‌وله‌ویه‌ت دابنێ؛ هه‌تا ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی ئه‌وه که گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی قسه بکا (چونکه هه‌موو لایه‌نه‌کان باسی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ده‌که‌ن) خودموختاریخواز و فیدرالیزاخواز و سه‌ربه‌خۆیی خواز پێکه‌وه کۆبکاته‌وه؛ ئاجێندای خه‌باتی رۆژهه‌ڵات نه‌كاته پاشکۆی هیچ ئاجێندایه‌کی ئێرانی (به موجاهیدین و شاپه‌رستیشه‌وه)، یان هی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان؛ وا بکا که له بڕیاری قورس و گه‌وره‌دا هیچ لایه‌نێک به‌ته‌نیا نه‌جوڵێته‌وه؛ فۆکوس بخاته سه‌ر هێزی خه‌ڵك و سروستی قائیم به زاتی پرسی کورد به‌ڵام به‌شێوه‌ی ئیدئۆلۆژیک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فاکته‌ری نێوده‌وڵه‌تی نه‌کا؛ سه‌ره‌نجام یه‌کخستنی هێز و که‌ره‌سته‌ی خه‌باتگێڕیی هه‌موو لایه‌نه‌کان له هه‌موو به‌ستێنه‌کان و به‌شداریی عادڵانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌پێی قورساییان له پڕۆسه‌ی بڕیار و جێبه‌جێکردن و چاوه‌دێریی دهروهستییهكانیدا لێ بکه‌وێته‌وه.
* لە دواين ڕۆژەكانى (شۆڕشى ژينا)، (عەبدولڵا موهتەدى، دەبيرى كۆمەڵەى شۆڕشگێڕ) وەكو لايەنێكى ئەساسى ناوەند لەگەڵ (ڕەزا پەهلەوى)و خەڵكانى تر‌ى مەنشور هاوپەيمانێتيان ئيمزا كرد.بەڵام حيزبى ديموكرات تەئيدى نەكردوە، ئەمە گرفت بۆ ناوەند دروست ناكات، بەبۆچوونى تۆ ئەم پشتڕاستى ئەو بۆچوونە ناكاتەوە، كە دەستخستنە ناو دەستى كوڕى شا كە جينايەتى زۆرى بەرامبەر بە كۆمار و گەلى كوردستان ئەنجامداوە، هەڵەيەكى مێژوويى سياسييە؟
ئێمه هه‌میشه گوتوومانه که گفتگۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن نابێ قه‌ده‌غه و تابوو بێ و به‌شداری له هه‌ر جۆره کۆڕه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئێرانی‌دا بۆ روونکردنه‌وه‌ی ویستی کورد نه‌ک هه‌ر خراپ نیه، زۆریش پێویسته. به‌ڵام چوونی به‌جیای لایه‌نێک و له‌وه‌ش خراپتر که‌سێک بۆ نێو هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانییه‌کی ئێرانی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌که سه‌ری زمان و بنی زمانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ فرهنهتهوایهتی بێ و بۆ جێخستنی هه‌یمه‌نه‌ی که‌سێك دروست کرابێ که حازر نیه که‌مترین ره‌خنه له‌و میراته سیاسییه بگرێ که پشتی پێ ده‌به‌ستێ،هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه. چوونی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش بۆ نێو هاوپه‌یمانییه‌ک به‌و ناوه‌رۆکه‌وه به‌و پهلهپرووزه و به‌و مێتۆده‌وه بێگومان کارێکی نه‌گونجاو بوو که زیانی نه‌ک هه‌ر به یه‌کڕیزیی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد له رۆژهه‌ڵات گه‌یاند، به‌ڵکوو به زه‌ره‌ری خودی خۆی و حیزبه‌که‌شی بوو و بێگومان بووه هۆی لاواز بوونی ناوه‌ندی هاوکارییش. هه‌ر له بنی‌ڕا ئه‌نجامدانی یه‌کلایه‌نه‌ی هه‌ر ههنگاوێکی گه‌وره ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دروستیش بێ -به‌بێ ئه‌وه‌ی کۆدهنگییکۆمهڵگای سیاسیی خۆمانی له‌سه‌ر بێ- هه‌ڵه و دژه‌به‌رهه‌مه. به‌گشتی ئه‌من پێم وایه ئه‌و فکره که کورد له ئێران ده‌توانێ رێبه‌رایه‌تیی کۆی پرۆسه‌ی گۆڕان له ئێران‌دا بکا قسه‌یه‌کی تازه‌ی ئێرانییه‌كانه که بۆ فریودان و ده‌سته‌مۆکردنی زیاتری ئێمه کردوویانه و له خۆشخه‌یاڵییه‌ک که ده‌مانکاته ئاردی نێو دڕووان زیاتر نیه. دیاره کورد ده‌توانێ پرسی خۆی به ئێرانی بکا، ده‌توانێ بۆ باقیی ئێران ببێته سه‌رمه‌شق، ده‌توانێ جه‌مسه‌رێکی نزیک له خه‌ون و مه‌رامه‌کانی خۆی له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا دروست بکا، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو کار و هه‌وڵ و توانای خۆی ته‌نیا بخاته سه‌ر یه‌کگرتوویی و هێز و قورسایی خۆی و دروستکردنی بنه‌ماکانی ئه‌و دوفاکتۆیهی پێشتر باسمان کرد. ئێمه ئه‌گه‌ر له کوردستانه‌که‌ی خۆمان که یه‌ک دنیا کاری نه‌کراو و ته‌واو نه‌کراومان له‌پێشه سه‌رکه‌وتوو نه‌بین، چۆن ده‌بێ فریوی ئه‌وه بخۆین که شیاوی رێبه‌ری کردنی هه‌موو ئێرانیین!
* ماوەى يەكساڵە، ئێران بەردەوام بەهۆى (درۆن) و فرۆكەى سەربازى بۆردومانى بنكە و بارەگاكانى (ديموكرات و كۆمەڵە) دەكات، بەوەشەوە نەوەستاوە، بەردەوام دوا لە حكومەتى هەرێم و عێراق دەكات، كامپ و ئۆردوگاكان دابخات؟ لە چەك دايانماڵێت، ئەم پرۆسە مەترسيدارە بە كوێ دەگات و ئەڵتەرناتيڤى ئێوە چييە لە ئەگەرى دووبارەبوونەوەى سيناريۆى ڕاگواستنتان وەكو سازمانى مجاهدينى خەڵق بۆ ئەلبانيا؟ پێتوايە حكومەتى هەرێمى كوردستان سازشتان لەسەر دەكات و چەكتان بكات و فشارى زۆرتان بخاتە سەر؟
ئاشکرایه له‌دوای شۆڕشی ژیناوه هه‌ڕه‌شه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر که‌مپ و باره‌گاکانی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات له باشوور و فشاره‌کانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ سه‌ر به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێم زۆر زیاتری کردوه و ئامانجیشی له‌و فشارانه راست ئه‌و شتانه‌یه که باست کردوه. ئه‌من نازانم کۆماری ئیسلامی تا کوێ له‌و کاره‌ی دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ. ته‌نیا ده‌توانم بڵێم نه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات موجاهیدینی خه‌ڵقن و نه حکومه‌تی هه‌رێمیش حکومه‌تی مالیکییه. خۆزگه هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی باشوور له به‌غدا یه‌کگرتووتر دهبوونبۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م فشارانه بێن. به‌هه‌رحاڵ پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم دوو شتی له‌به‌رچاو بێ: یه‌که‌م، راسته که له‌دوای شۆڕشی ژیناوه کۆماری ئیسلامی زیاتر له جاران له هێزی خه‌لک له کوردستان و نفووزی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات نیگه‌رانه، به‌ڵام ئامانج له‌و فشارانه ته‌نیا حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات نیه به‌ڵکوو لاوازکردن و بچووککردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری حکومه‌تی هه‌رێمیشه. ویستێك که ماوه‌یه‌که له به‌غداش به‌هێز بووه و هه‌ر رۆژه به شێوه‌یه‌ک و له ده‌رفه‌تێکدا که هیچ پێوه‌ندیشیان به پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاته‌وه نیه خۆی نیشان ده‌دا. دووه‌م،جیا له‌وه که بیانووه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و فشار و داوایانه بێبنه‌ما و پاساو هه‌ڵنه‌گره، ملدان بۆ ئه‌و فشار و داوایانه‌ش کۆتایی به ده‌ستێوه‌ردان و هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌دژی تێکۆشه‌ران و په‌نابه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان ناهێنێ. بۆ نموونه کۆماری ئیسلامی داوای چه‌ککردنی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌کا و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتری سه‌ربازی (ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی زه‌مینی) بۆ سه‌ریان ده‌کا له‌حاڵێکدا که رێژیمیش و هه‌موو دنیاش ده‌زانێ که نه له ساڵانی دواییدا و نه به‌تایبه‌تی له دوای شه‌هیدکردنی ژینا و هه‌ستانی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه، هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات که‌مترین کرده‌وه‌ی سه‌ربازییان به‌دژی ئێران ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی لێی ده‌ترسێ ده‌نگ و گوتاری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌و ره‌گ و ریشه‌یه که ئه‌وان له‌نێو خه‌ڵکدا هه‌یانه. ده‌ی باشه کێ ده‌توانێ چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که نه‌ك هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی مێژوویی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات بهڵکووکۆمهڵێک په‌نابه‌ری سیاسییش ته‌نانه‌ت قسه‌ش نه‌که‌ن و کێ ده‌توانێ ده‌نگی میلله‌تێک کپ بکا. مادام ئه‌و ده‌نگه ڕه‌وایه هه‌ر ده‌مێنێ، بیانووگیرییهكانی رێژیمی ئێرانیش کۆتایی نایه‌ن. هه‌ربۆیه حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی عیراق نابێ مل بۆ ئه‌و داوایانه بده‌ن نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕه‌وا و بێبنه‌مان، به‌ڵکوو به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ها ملدانێک هیچ شتێک له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ و هه‌ر ده‌ستی ئێران بۆ خه‌وشدار کردنی سه‌روه‌ریی عیراق و لێدان له سه‌قامگیریی حکومه‌تی هه‌رێم درێژتر ده‌كاته‌وه.
* پار ساڵ يەكگرتنەوەى (حدك) و (حدكا) بەبێ كۆنگرە ڕاگەيەندرا، ئێوە چۆن سەيرى ئەو يەكگرتنە دەكەن”، كە بەشێك لە چاودێران دەڵێن: “ديموكرات بە واقيعى و عەمەلى يەكى نەگرتۆتەوە، چونكە بەشێك لە رێبەرى ئەو حيزبە ناڕازيين و مخالفى سياسەتى پيادەكراوى حاڵن؟
ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یه کارێکی پیرۆز و پێویست و به‌وه‌خت بوو، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم دره‌نگ بوو (خۆشحالم که پێش شۆڕشی ژینا به ئاکام گه‌یشت). حاشای لێ ناکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دێموکڕات یه‌كی گرتۆته‌وه و پرۆسه‌که کۆتایی هاتووه، هێشتا ماوه‌یه‌کی دهوێههتا هه‌موو ئه‌و کارانه بکرێن که بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی دوو حیزبکه پازده ساڵ به جیا کاریان کردوه پێویسته و لوتکه‌ی ئه‌و کارانه‌ش گرتنی کۆنگره‌ی هاوبه‌شه. ئێمه ئه‌گه‌ر له دۆخێكی ئاساییشدا باین ته‌واوبوونی کامڵی ئه‌و پرۆسه‌یه هێندێك کاتی هه‌ر ده‌برد، چ بگا به‌و دۆخه نائاساییه‌ی له‌پاش شۆڕشی ژیناوه به‌هۆی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر حیزبی دێموکڕات و حیزبه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان دروست بووه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که گۆیا ئێستا به‌شێک له رێبه‌ریی حیزب ناڕازین، باوه‌ڕ بکه ئه‌وه یه‌که‌م جاره ئه‌و قسه‌یه ده‌بیستم. شتێکی سروشتییه که له‌نێو حیزبێکدا هه‌میشه تێبینی و ڕه‌خنه له‌سه‌ر ره‌هه‌ندێکی سیاسه‌ت و ژیانی رێکخراوه‌یی ئه‌و حیزبه هه‌بێ، به‌ڵام به به‌رپرسایه‌تییه‌وه ده‌ڵێم له‌پاش یه‌كگرتنه‌وه‌مان تا ئێستا هیچ جۆره ناکۆکی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی له‌و جۆره‌ی ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ی به‌دی ناکه‌م. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا حدکا ده‌یباته پێش سیاسه‌تێکه که زۆرترین ئیجماعی هه‌موو لایه‌کمانی له‌سه‌ره و راست ئه‌و سه‌نتێزه‌یه که ئه‌من ئه‌و کاته که دوو حیزب بووین هاوارم بۆ ده‌کرد.
* خۆشت (ئاسۆ حەسەن زادە) كە پێشتر جێگرى سكرتێر بووى،پاش ئەو يەكگرتنەوەيە پاشەكشەت كرد و گەڕايتەوە پاريس، ئەمە ماناى ئەوە نييە تۆ وەكو ڕێبەرى لەگەڵ ئەو يەكگرتنەوەيە نييت؟
ئه‌من نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه بووم، به‌ڵکوو یه‌كێک له کاره‌کته‌ره‌کانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیشی بووم. هه‌م پێش وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تیی باڵای حیزبی چوار پێنج ساڵ ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی یه‌کگرتنه‌وه بووم، هه‌م له ماوه‌ی سێ سال جێگری سکرتێری و وته‌بێژیی ‘حدک’یشدابهردهوامیارمهتیی ئه‌و پرۆسه‌یه و ده‌رچوون له بونبهستهكانم دا و ته‌نانه‌ت له‌دوای کشانه‌وه‌شم له به‌رپرسایه‌تی یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم که به زۆر کار و هه‌ڵوێست نه‌خشمان له وه‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌کان و خۆشکردنی زه‌مینه‌ی سه‌رخستنیاندا هه‌بوو.گه‌ڕانه‌وه‌ی من بۆ فه‌ڕانسه ساڵێک پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکرات بوو. پاشهكشهشم له به‌رپرسایه‌تیی حیزبی بۆ سێ ساڵ پێش یه‌كگرتنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێوه‌ندیی به هێندێک هۆکاری تایبه‌ت به خۆم و نێو “حدک”ه‌وه هه‌بوو، نه‌ك به پرسی یه‌كگرتنه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌مه‌ولاش خۆم بۆ رێبه‌ریی حیزب کاندید نه‌که‌م، ئه‌وه به هیچ جۆر به مانای ئه‌وه نابێ که خۆم له دێموکڕاتی یه‌كگرتوودا نابینمه‌وه.
* بەم خيلافانەوە، ئيمكان و ئەگەرى ئينشقاق دەبينى لەناو حيزبى ديموكرات دا، ئەو مێژووە زۆرەى بەردوام ئينشيقاق لە ناو حيزبى كوردى و بەتايبەتى ديموكرات دەبينين، پێمان دەڵێت كە خيلافانەتەكان و ناكۆكييەكان ڕەنگە سەربكێشێت بۆ جيابوونەوە و ئينشاقێكى نوێ؟
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه که هه‌موو لایه‌ک ده‌توانن چ ئیستا و چ له داهاتوودا تێبینییان لهسهرگۆشهیهک یان ره‌هه‌ندێکی ئیداره و سیاسه‌تی حیزبی یه‌کگرتووی دێموکڕات هه‌بێ، به‌ڵام له‌پاش ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه هیچ جۆره ناکۆکییه‌ک نابینم ئه‌و نیگه‌رانییه پاساو بدا که جه‌نابت باست کردوه. وه‌ک بۆخۆشت ئاماژه‌ت پێ دا، حیزبی دێموکڕات و حیزبه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات و به‌گشتی گه‌له‌که‌مان زیانی زۆریان له‌م ناکۆکی و پارچه پارچه بوونانه دیتوه. هۆکاره‌کانی لێکجیابوونه‌وه‌ی دوو دێموکڕاتی پێشوو و مه‌ودای ئه‌وده‌می نێوانمان و ورده‌کارییه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕات هه‌رچییه‌ک بن، هیوادارم و پێشم وایه که تێکۆشه‌ران و رێبه‌رانی حیزبی دێموکڕات ده‌رسیان له رابردوو وه‌رگرتووه و ئه‌و گیانی یهكێتییهیئێستا له ریزه‌کانی حیزب‌دا ده‌بینرێ و بنه‌ماکانی یهكبوونهوهمان به قووه‌تی خۆی ده‌پارێزن و له هه‌موو کار و به‌رنامه و هه‌نگاوێکیاندا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
سەرچاوە: ماڵپەری هاوڵاتی