پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

  • به‌شێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
  • به‌شێک له‌ ئارشیوی گۆڤاری ژنان


بۆ شه‌هید "مەنسوور ئاروەند"

ده‌ڕۆم و زامی زێدم زۆر به‌ ئێشه‌
ده‌ڕۆم گه‌رچی په‌ت و دارم له‌ پێشه‌
ده‌ڕۆم تا خه‌ونی سه‌وزی نیشتمانم
وه‌دی دێنن برا پێشمه‌رگه‌کانم
ده‌ڕۆم و ده‌ست له‌ناو ده‌سی کچی کورد
به‌ ئاڵاوه‌ له‌سه‌ر قه‌ندیل و هه‌ڵگورد
سرودی ئه‌ی ره‌قیبی خۆم ده‌خوێنم
له‌ گشت لایه‌ک گوڵی هیوا ده‌چێنم
وشه‌م تیشکی گه‌لاوێژی خه‌باتن
وره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتن
ده‌ڕۆم و گیان له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌تا هه‌م
له‌ رێی گه‌لدا له‌سه‌ر هه‌ستم هه‌تا هه‌م
ده‌ڕۆم و گیان له‌ دوژمن بێ نیازه‌
ده‌ڕۆم و سه‌ر له‌بۆ گه‌ل پرده‌بازه‌
ده‌ڕۆم و دڵنیابن هه‌ر ده‌ڕوخێ
قه‌ڵای زاڵم به‌ خوێن‌و سه‌ر ده‌ڕوخێ
***
وەكوو مەنسووری ئازا دەچمە سەردار
لە كۆڕی شۆڕشا خۆم دەبمە سەردار
دەڕووخێ كۆشكی زۆرداری لە بنڕا
دەڵێن خۆ عومری چل رۆژه‌ سەگی هار
بژی كورد و بمێنێ خاك و زێدم
بە خوێنی ئاڵی خۆم نووسیومە سەد جار
بە چی شاباڵی من دەشكێ كە وەك خۆر
شكاندوومە شكۆ و شانی شەوی تار
چریكەی دەنگی پێشمەرگەم لە خوێنا
سروودی ئەی رەقیبم وا لەسەر زار
بەشی ئێوە لە مێژوو شوورەیی بوو
بەشی من ژینی هەرمان، بوومە رێبوار
منی فێر كرد لە مەرگیشا نەمر بم
وەهای گوت پێشەوای سەربەرزی كۆمار
لە پاش ئێمەش گڕ و کڵپەی خەبات هەر
بڵێسەی رادەماڵێ کۆشکی زوردار
ره‌سوڵ سوڵتانی