هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە
ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی سپتامبری ٢٠٢٢ی زائینی کۆماری تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران بە چەند مووشەکی بالستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زرگوێز لە نزیک سولێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ لە نزیک هەولێر.
لەم هێرش و پەلامارانە دا بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون ، لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٩ کەس شەهید و لە پارتی ئازادی کوردستانیش ٩ کەس شەهید بوون و بە دەیان پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئەم هێرش و پەلامارانە هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندان و شۆڕشی ژینا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا لە لایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بەرێوەچوون.
شەهید شێرکۆ بەرتەنی خەڵکی شاری ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران