هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە بۆ جاری دووهەم
ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٤ی نوامبری ٢٠٢٢ی زائینی کۆماری تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران بۆ جاری سێهەم بە چەند مووشەکی بالستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە،
لەم هێرش و پەلامارانە دا بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون ، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک ڕێبوار عەبدی شەهید بوو و چەندین کادر و پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئەم هێرش و پەلامارانە هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندان و شۆڕشی ژینا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا لە لایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بەرێوەچوون.
شەهید ڕێبوار عەبدی خەڵکی شاری سەقز، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران