ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

         
شه‌هیدان
هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

هه‌واڵی شه‌هیدان

شەهیدانی مووشکەبارانی قەڵای دێموکرات و حیزبەکانی‌تر

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری پەت و سیدارەی ئیسلامی ئێران

ڕووحی شەهیدانمان شاد و سەنگەری خەبات و تێکۆشانتان هەر ئاوەدان بێ.

هێرشی ئەمجارەی کۆماری جەهل و نەزانی بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی شۆڕشگێرانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە و پاک بوو بە هۆی شەهید و بریندار بوونی پۆلێک لە کوڕ و کچ و ژن و منداڵی نێو کەمپەکان.

شەهید بوونی چەند کادر و پێشمەرگە و چەند هاوڕێی تێکۆشەر و لە نێو ئەوان دا دوو ژنی شۆڕشگێر و بوێر جارێکی دیکە قەڵای لەگیران نەهاتووی دێموکراتمان لە ٨ی سپتامبری ٢٠١٨ی زائینی وەبیر دێنێتەوە.

هەر وەک چۆن نە پێشتر و نە ئەو کات بە چۆک دا نەهاتوین ، بە دڵنیایەوە ئەمجارەش حیزبەکەمان و گەلی کورد بە چۆک دانایە و هەروا پێشەنگ و پێشرەوەی خەبات و شۆڕش دەبین و تا سەرکەوتن هەنگاوەکانمان هەروا تووندتر دەکەین.

دوژمن خەیاڵت خاوە!! نە بە مووشەک و نە بە تیرۆر، نە بە لێدان و ئەشکەنجە و سەرکوتی خەڵکی راپەریوی کوردستان ئەم شۆڕش و ڕاپەرینە سەرکوت ناکرێ، دڵنیا بە کوردستان هەروا بە پێوە دەبێ و هەروا چەقڵی چاوی دوژمنان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ.

هەروەک چۆن ژینا بوو بە ژن، ژیان، ئازادی، نەسرین و سوهەیلا بوونە ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان، ئەمجارەش هاجەر و ڕێحانە پێشەنگی شۆڕش و سەنگەری بەرگری دەبن و نامرن.

لە کاتی شەهیدبوونی ڕێحانە دا کۆرپەیەکی کوردی گورد کە هەڵگری خوێن و ریشەی ڕێحانە بوو لە دایک بوو، بەداخەوە دوای دوو ڕۆژ وانیار کوڕی شەهید ڕیحانە لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

شایانی باسە کە لە ماوەی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ دا کۆماری ئیسلامی سێ جار بنکە و بارەگا و کەمپەکانی نیشتەجێ بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە و پاک ی مووشەکباران کردووە و بە داخەوە پۆلێک لە باشترینە ڕۆڵەکانی گەل هاوکات لە گەڵ شەهیدانی ڕاپەرین و شۆڕشی ژینا لە سەر شەقامی شارەکان شەهید بوون.

١ ـ شەهید عومەر مەحموودزادە (چیچۆ) ، حدکا

٢ ـ شەهید هاجەر زەرگە ، حدکا

٣ ـ شەهید محەممەد خەلیلی ، حدکا

٤ ـ شەهید ڕێحانە (شیما) کەنعانی ، حدکا

٥ ـ شەهید میلاد پیرساحەب ، حدکا

٦ ـ شەهید شێرکۆ بەرتەنی ، حدکا

٧ ـ شەهید عوسمان فەیزە ، حدکا

٨ ـ شەهید ئەییوب هونەروەر ، حدکا

٩ ـ شەهید وانیار ڕەحمانی ، حدکا

١٠ ـ شەهید محەممەدڕەزا بادبڕووت ، حدکا

١١ ـ شەهید ڕێبوار عەبدی ، حدکا

١٢ ـ شەهید ئاسۆ تەوانا ، حدکا

١٣ ـ شەهید بێهزاد ئیسکات ، حدکا

١٤ ـ شەهید یەدوڵڵا نووری سابت ناسراو بە پەڕاو

١٥ ـ شەهید کامران ڕۆستەمی ناسراو بە فوئاد ، پاک

١٦ ـ شەهید ئومید نیکدڵ ناسراو بە زانا ، پاک

١٧ ـ شەهید ئاروین سۆهرابی ناسراو بە کاویار ، پاک

١٨ ـ شەهید ئیدریس ئەمجەدی ناسراو بە کۆچەر ، پاک

١٩ ـ شەهید سەعید ئومیدی ناسراو بە جەلاوەند ، پاک

٢٠ ـ شەهید یونس غەیاسی ناسراو بە شەماڵ ، پاک

٢١ ـ شەهید ئێحسان فەرەجی ناسراو بە سەرحەد ، پاک

٢٢ ـ شەهید ساسان شەریعەتی ناسراو بە شاهین ، پاک

 

ڕووحی شەهیدەکانمان شاد و ڕێگای خەبات و تێکۆشانیان پڕ ڕێبوار بێ.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

 شەهیدانی مووشکەبارانی قەڵای دێموکرات و حیزبەکانی‌تر

شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355