شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان دونیا فەرهادی، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری ئیزە لە لۆرستان، خوێندکاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی ئازادی ئەهواز، بە تاوانی بەشداری کردن لە خۆپێشاندان دا لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران دەگیرێ و دواتر تەرمی بێ گیانی لە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ ی هەتاوی دا لە نزیک ڕووباری کارون دەدۆزرێتەوە و بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە شەهیدیان کردبوو.