شەهیدی ڕێگای ئازادی ئەبووبەکر سەعیدزادە ناسراو بە هەژار، تەمەن ٣٢ ساڵ ، خەڵکی شاری مەهاباد کوڕی حەسەن و خەیاڵ، ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر لە گەڕەکی " کانی سۆفی ڕەشید" بە شەو لە لایەن هێزە جینایەتکار و تیرۆریستەکانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران دەگیرێ و ڕەوانەی زیندانی ورمێ دەکرێ.
لە ماوەی سێ حەوتوودا بە تووندترین شێوە شەهید هەژار ئازار و ئەشکەنجە کراوە و دوای ئازادبوونی بە هۆی ئازاڕێکی زۆر کە هەیبووە. ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی شەهید دەبێ.
بە پێی هەواڵ و زانیاری شەهید هەژار دەرمانداو کراوە و لە بەرگەی کۆچەکەی دانووسراوە بە هۆکارێکی ناڕوون گیانی لە دەستداوە. تەرمی بێ گیانی شەهید هەژار لە نێو ئاپۆرای خزم و کەس و کاری دا بە خاکسپێردرا.