شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان دوکتور ئازاد حوسێنپوور ، کوڕی عەبدوڵڵا حوسێنپوور و زارا ئازەروەند، خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە گەڕەکی بەری شیلانان لە کۆڵانی نورە لە مەهاباد، لە ڕێکەوتی ٢٦ ی خەزەڵوەر ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.
شەهید دوکتور ئازاد حوسێنپوور لە پشتەوە را بە چەند گوللەیەک بە تووندی بریندار دەبێ و بەداخەوە شەهید دەبێ و ڕۆژی دواتر ٢٧ی خەزەڵوەر لە نێو ئاپۆرای خەڵکی دڵسۆز و شۆڕشگێری شاری مەهاباد ، بە درووشمی شەهید نامرێ و مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
شەهید ئازاد خاوەن چەند خوشک و برا بوو و هاوکات کەسێکی کۆمەڵایەتی و تێکەڵ بوو، خاوەن هەستێکی نەتەوەیی بوو، لە شەقامی مەلاجامی وەک دوکتوری پسپۆری ددان لە شوێنی خۆی کاری دەکرد و کەسێکی دەستگرەوە و خۆشەویست بوو.