شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان بێگەرد قەلەندەری، کچی فەتاح قەلەندەری و مونیرە داوودی، خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری تاران، لە خۆپێشاندانەکانی پێشووی شاری تاران دا لە لایەن تیرۆریست و جینایەتکارانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران دەگیرێ و بێ سەر و شوێن دەکرێ .
دوای ماوەیەک وون بوون و بێ سەرو شوین بوون و ئەشکەنجەدانی بێگەرد لە زیندان دا لە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۱ ی هەتاوی ئیدارەی ئیتلاعات داوا لە بنەماڵەکەیان دەکەن کە بە مەرجی بێدەنگی کردن لەم جینایەتە. دەتوانن بێن تەرمی بێگەردی شەهید وەر بگرنەوە.
بێگەرد قەلەندەری بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی زاڵمانی سەردەم و منداڵکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زیندانی تاران دا شەهید بوو و تەرمەکەی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری مەهاباد بە خاکسپێردرا.