شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان بەهمەن مەعرووفی، خەڵکی شاری شنۆ ، لە دایکبووی ١٠ـ١١ـ ١٣٦٨ی هەتاوی کوڕی سولێمان مەعرووفی و دایە خەیاڵ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٤ ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ ی هەتاوی لە لایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ بۆ لیپرسینەوە و و ەڵامی چەند پرسیارێک بانگهێشت دەکرێ و شەهید بەهمەن بە بێ ئەوەی هیچ جۆر ترس و خۆفێکی لە دەروونی دا بێ، بە جەستەیەکی ساخ و سەلامەت دەچێتە ئیداری ئیتلاعات و شەوێک لەوێ رادەگیرێ و ڕۆژی دواتر ئازادی دەکەن. هەر ئەمرۆژە باری تەندرووستی شەهید بەهمەن تێکدەچێ و لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی نەبی ئەکرەمی شاری شنۆ، بەڵام بە داخەوە بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر و بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکەی کاتژمێر سێ شەو بە بێ ئەوەی پێشینەی نەخۆشی دڵی هەبووبێ دڵی پڕ لە ئەوینی لە لێدان دەکەوێ و بەم شێوەیە بەهمەن مەعرووفی شەهید دەبێ.
شەهید بەهمەن خاوەن ژن و دوو منداڵی بچووک بوو.
بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید بەهمەن مەعرووفی خەڵکی شنۆ