شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان محەممەد مێهدی کەرەمی، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری بیجاڕ و دانیشتووی شاری کەرەج، لە خۆپێشاندانەکانی پێشووی شاری کەرەج دا لە لایەن تیرۆریست و جینایەتکارانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران دەگیرێ و دوای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر بە تاوانی درۆ و سازکراو، کە کەسێکی بەسیجیان کوشتوەەو لە یەکەمین دادگای دا بە ئێعدام مەحکووم دەکرێ.
دوای چەند حەوتوو زیندانی کردن و ئەشکەنجەدانی محەممەد مێهدی کەرەمی لە زیندان دا لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۱ ی هەتاوی لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی سەید محەممەد حوسێنی لە شاری کەرەج ئێعدام دەکرێن و بەم شێوەیە شەهیدی دەکەن.
شایانی باسەکە شەهید محەممەد پێش ئەوەی کە ئێعدام بکرێ بە باوکی گوتبوو کە حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپاندووە و تکایە کە حوکمی ئێعدامەکەی بە دایکی نەڵێ.