ژینـا ئەمینـی لە دایکبــووی (30 خەرمانــان 1379) کیـژی ڕووسووری سەقــزی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانــی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە مێترۆی شــاری تاران لە لایەن دەزگای ئەمنییەتــییەکانـــی ئێــــران گیــرا و دوای ئـــازار و ئەشکەنجە و ٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەســرای شاری تاران لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان دا شەهید بوو.
دوای شەهیــد بوونی ژینـــا ئەمینی و خاوەنداریەتی گەلــی کورد لە ژینای شەهیــد ، شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە ڕاپەڕین و خۆپێشاندان کـرد. شەهیــد بوونی ژینــا بوو بە هۆی ئەوە کە گەلی کورد و نەتەوەکانـی دیکەی ئێران ، بە گشتی بێنە سەر شەقام و بە دژی کۆماری ئیسلامی شۆڕشێکی نوێ دەست پێبکەن ، ئەم ڕاپەڕێنە مەزنە بە شۆڕشی ژینا ناوبانگی دەرکردووە . درووشمی “ژن ژیان ئـازادی” بۆتە درووشمـی هەموو ئێران و تەنانەت لە خۆپێشاندانەکانــی دەرەوەی وڵات و جیهانیش دا دەنگـی داوەتەوە و هەموو نەتەوەکانی جیهان بە زمانی وڵاتەکانی خۆیان ئەم درووشمە دەڵێنەوە.