بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
بۆ یادی شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وا مرۆڤانەی به‌ده‌ستی ڕژێمی ئێران شەهید کران

شەهید موحسین محەممەدی

شه‌هید شەهید موحسین محەممەدی

خەڵکی دیواندەرە

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان موحسین محەممەدی، خەڵکی شاری دیواندەرە ، لە دایکبووی ٠٤ـ٠٩ـ ١٣٦٩ی هەتاوی کوڕی مەسعوود محەممەدی و خاتوو ڕابیعە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٨ ی خەرمانان ۱۴۰۱ ی هەتاوی دوو ڕۆژ دوای شەهید بوونی ژینا ئەمینی بە تووندی بریندار دەبێ و دواتر لە نەخۆشخانە بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکەی هەر ئەو ڕۆژە شەهید بوو، شەهید موحسین خاوەن دوو خوشک و برایەک بوون و خوێندنی تا دیپلۆمی کامپیوتێری هەر لە شاری دیواندەرە تەواو کردووە و ئۆگری موزیک بوو هەر بۆیە وەک دەف ژەنێکی شارەزا بە دەنگ و زایەڵەی دەف دڵی ئەوینداران و دۆستانی شاد دەکرد.

سوورخەڵاتان- بەرنامەی تایبەت بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید موحسێن محەممەدی، خەڵکی دیواندەرە

شه‌هید شەهید موحسین محەممەدی، له‌دایکبووی شاری هه‌واڵی شه‌هیدان. یادی به‌ خێر، شه‌هید نامرێ.

لاپه‌ڕه‌کان