بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
بۆ یادی شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی ڕژێمی ئێران کوژران

شەهید محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور

شه‌هید شەهید محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور

خەڵکی شاری بۆکان

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، تەمەن ٥٧ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، زیندانی سیاسیی پێشوو، بۆ جاری دووهەم لە ڕۆژی ٢ی سەرماوەز دا لە لایەن رژێمەوە دەگیرێ و لە گرتووخانەدا بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە و ئازاری تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران تووشی ناسازی جەستەیی دەبێ و لە ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەز دا بە دانانی زەمانەتی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ چارەسەر دەبردرێتە نەخۆشخانەی شاری بۆکان و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە کۆما دا لە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ ی هەتاویدا شەهید بوو.

شەهید محەممەد ساڵانی پێشوو بە تاوانی سیاسیی بوون ماوەیەکی زۆر لە بەندیخانە دا بوو، لە شۆڕشی ژینا دا لە مانگی ڕەزبەر دا، جاریکی دیکە دەگیرێ و دوای چەند ڕۆژ ئازاد دەکرێ و دواتر لە مانگی سەرماوەز دا دیسان لە لایەن رژێمی تیرۆریستپەروەری کۆماری پەت و سێدارە دەگیرێ و بە دڕندانەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجە دەکرێ و دواتر شەهید دەبێ. لە گۆڕستانی ئاڵیکەندی بۆکان بە خاکسپێردرا.

بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید محەممەد حاجی‌ڕەسووڵپوور، خەڵکی بۆکان

 

شه‌هید شەهید محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، له‌دایکبووی شاری هه‌واڵی شه‌هیدان. یادی به‌ خێر، شه‌هید نامرێ.

لاپه‌ڕه‌کان